بەرپرسی یونامی: ناکۆکی و کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن
جیهان 03:11 PM - 2022-12-15سەعدی ئەحمەد پیرە و ریکاردۆ رودیگز
پێش
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنچ شەممە ١٥/١٢/٢٠٢٢, هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە لە بارەگای مەکتەبی
سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە ریکاردۆ رودیگز بەرپرسی یونامی لە هەرێمی
کوردستان و وەفدێکی یاوەری.
لە
دیدارێکی نێوان هەردوولادا بارودۆخی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە
تاوتوێکرا .
یەکڕیزی لایەنە سیاسییە کوردییەکان زامنی سەرکەوتنەسەعدی ئەحمەد پیرە لە دیدارەکەدا تەئکیدیکردەوە: "یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پشتیوانی لە حکومەتێکی بەهێزی یەکگرتووی عیراق دەکات کە تیایدا ماف و شایستەکانی گەلی کورد پارێزراوبێت".
وتیشی: "هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەن شیانی چارەسەرکردنن لەرێگەی گفتوگۆ و دیالۆگی نێوان هەردوولا، هاوکات یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکانی لە بەغدا بەزامنی سەرکەوتنی گفتوگۆکان وەسفکرد".
هەوڵەکان بەردەوامن بۆ کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکانهەر لەو دیدارەدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کرد و بەوەفدی میوانی راگەیاند: "هەوڵەکان بەردەوامن بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆی نێوان حزب و لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتیش گفتوگۆی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، کە هەوڵی باش هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان بەگفتوگۆ".
کێشەکان لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن
دواتر ریکاردۆ رودیگز بەرپرسی یونامی لە هەرێمی کوردستان، هیوایخواست هەموو ناوکۆکی و کێشە هەنووکەییەکان لەرێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن، وتیشی: "ئامادەی هەموو هەماهەنگی و پشتیوانییەکین بۆ سەرخستنی پرۆسەی گفتوگۆکان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
٧٣ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-12 -
لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێم دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
09:14 AM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: هاوکاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق دەبین
10:10 PM - 2024-05-11 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
08:42 PM - 2024-05-11
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار: ئاسایشی خۆراک لە مەترسیدایە
11:05 AM - 2024-05-12
سەرۆک بافڵ: باوەڕمان بە هاوبەشی راستەقینە لەبەڕێوەبردنی وڵاتدا هەیە
05:59 PM - 2024-05-11
سکاڵایەک پڕۆسەی دیموکراسی پەکدەخات
02:32 PM - 2024-05-11
بەغدا مووچەی ئایار دابەشدەکات و هەولێر چاوەڕێی مووچەی نیسانە
11:38 AM - 2024-05-11
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسەدا دەکات
پرسەنامە 07:07 PM - 2024-05-12 -
دادگای فیدراڵی سێ سكاڵاكەی هەرێمی دواخست
کوردستان 05:36 PM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: ئاسایشی خۆراک لە مەترسیدایە
کوردستان 11:05 AM - 2024-05-12 -
٧٣ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:23 AM - 2024-05-12 -
لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێم دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:14 AM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: هاوکاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق دەبین
عیراق 10:10 PM - 2024-05-11 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
کوردستان 08:42 PM - 2024-05-11