مەڵبەندی راپەرینی یەكێتیی نێوانگیری باڵە ناكۆكەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی دەكات
کوردستان 06:21 PM - 2022-10-06
مەڵبەندی رێكخستنی راپەڕینی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەڵبەندی رێكخستنی راپەڕینی یەكێتی هەوڵە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی بۆ چارەسەركردنی گرژییەكانی نێوان هەردوو باڵی بزوتنەوەی ئیسلامی لەرانییە خستووەتەگەڕ، بۆ ئەو مەبەستە باڵی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز و كامیلی حاجی عەلی سەردانی مەڵبەندی رانیەی یەكێتیان كردووە، لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕینی یەكێتیش دەڵێت، "لەپێناو پاراستنی هەردوولا و سنوورەكە داوامان لێكردوون لەرێی یاساوە كێشەكەیان چارەسەر بكەن".
هەوڵی پاراستنی هەردوو لا و ئارامی سنووری راپەڕین درا و رێ لە گرژی گیرا
مەڵبەندی رانیەی یەكێتی
ئەحمەد زرار لێپرسراوی
مەڵبەندی 24ی رێكخستنی راپەڕینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی
رەسمی یەكێتی PUKMEDIA رايگەیاند: "دوای ئەوەی ئاگادار كراینەوە كە بەهۆی
جیابوونەوەی باڵێك لە بزوتنەوەی ئیسلامی،
گرژی لەنێوان بارەگای بزوتنەوە لە سنوورەكە دروستبووە، دەستبەجێ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئاسایش و ناوخۆی راپەڕین هەوڵی پاراستنی هەردوو لا و ئارامی سنووری راپەڕین درا و رێ لە گرژی گیرا".
داوامانلێكردن لەرێی یاساوە كێشەكەیان چارەسەربكەن
ئەحمەد زرار
بۆ ئەومەبەستەش دوێنێ 5-10-2022، هەردوو لا بەجیا سەردانی مەڵبەندی 24ی رێكخستنی
راپەڕینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد و داوامانلێكردن لەرێی یاساوە كێشەكەیان
چارەسەربكەن یاخود لەناو خۆیاندا بە گفتوگۆ بگەنە رێككەوتن" ئەحمەد زرار لێپرسراوی
مەڵبەندی 24ی رێكخستنی راپەڕین وایوت.
لە هەوڵی دروستكردنی ئاشتەوایی نێوان هەردوو باڵی بزووتنەوەی ئیسلامی بەردەوام دەبین
لێپرسراوی مەڵەبدی
راپەرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
كێشەی هەردوو باڵەكەی بزووتنەوە لە كۆنگرەی 12ـیەمینی
بزوتنەوەی ئیسلامی سەریهەڵداوە كە 5-2-2022 بەڕێوەچوو، كامیلی حاجی عەلی تاكە كاندیدی
پۆستی رابەری بزوتنەوەكە بوو سەركەوتنی بەدەستنەهێنا و عیرفان عەلی عەبدولعەزیز بە
رابەری بزوتنەوە هەڵبژێردرایەوە، هەربۆیە
رۆژی 2-10-2022، باڵی كامیلی حاجی عەلی لە بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان جیابووەوە و
لەگەڵ بزاڤی چاكسازی و گەشە-دا كە محەمەد بازیانی رێكخەرە گشتییەكەی بوو، یەكیان
گرت و حزبێكی نوێیان بە هەمان ناوی بزوتنەوەی ئیسلامییەوە دامەزراند.
لێپرسراوی مەڵەبدی
راپەرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت: "ئێمە لە هەوڵی دروستكردنی ئاشتەوایی نێوان هەردوو باڵی بزوتنەوەی ئیسلامی
بەردەوام دەبین تا دەگەنە رێككەوتن و چارەسەركردنی كێشەكەیان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بەشداری کارای کورد زامنی کوردستانیبوونی ناوچە جێناکۆکەکانە
12:08 PM - 2023-11-29 -
لێپرسراوی هێزەکانی 70 خانەنشین دەبێت
11:45 AM - 2023-11-29 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
04:19 PM - 2023-11-28
ئەمانەش ببینە
پهروهرده و خوێندنی باڵا جێی بایهخی لیست و هاوپهیمانێتییهكانی یهكێتییه
11:18 AM - 2023-11-29
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
09:52 AM - 2023-11-29
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
08:40 PM - 2023-11-28
یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی دەوێت
05:49 PM - 2023-11-28
زۆرترین خوێنراو
-
پهروهرده و خوێندنی باڵا جێی بایهخی لیست و هاوپهیمانێتییهكانی یهكێتییه
کوردستان 11:18 AM - 2023-11-29 -
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
کوردستان 09:52 AM - 2023-11-29 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
کوردستان 08:40 PM - 2023-11-28 -
سەرکەوت زەکی: یەکێتی لەگەڵ سەختی و ئازاری شەنگالییەکاندا مایەوە
ی ن ک 08:23 PM - 2023-11-28 -
یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی دەوێت
کوردستان 05:49 PM - 2023-11-28 -
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی توركیا: دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم بكرێتەوە
کوردستان 04:24 PM - 2023-11-28 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
کوردستان 04:19 PM - 2023-11-28 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی دەتوانێت بەرگری لە کەرکوک بکات
کوردستان 02:26 PM - 2023-11-28