عەبدوڵا گویل: ناوبانگی سەرۆك مام جەلال لە یاد و مێژوودا دەمێنێتەوە
هەواڵ 08:20 PM - 2022-10-04
وێنەی عەبدوڵا گویل سەرۆككوماری پێشووی توركیا
عەبدوڵا گویل سەرۆككوماری
پێشووی توركیا رایدەگەیەنێت:" سەرۆك جەلال تاڵەبانی ناوی خۆی لە مێژووی عیراق
تۆمار كرد و ناوناوبانگی ئەو هەمیشە لە یاد دەمێنێت" و دەڵێت:" دیدو تێڕوانینی
سەرۆك جەلال تاڵەبانی گۆرینی عیراق بوو بۆ كۆمارێكی دیموكراسی كە بنەما و بەهای بەرزی
مافی مرۆڤ و بەرەپێشچوون لە خۆبگرێت"
لە ساڵیادی ماڵئاوایی
شكۆی نەتەوە و نیشتمان سەرۆك مام جەلال دا، عەبدوڵا گویل 11 هەمین سەرۆك كۆماری
توركیا پەیامێكی لەرێی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانییەوە بڵاوكردەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
عەبدوڵا گویل
١١ هەمین سەرۆك كۆماری توركیا
ئیستەنبول، ٢٩ ی سێپتەمبەری
٢٠٢٢
باڵیۆزی بەڕێز: د.
محەمەد سابیر
بە خۆشحاڵییەوە
سوپاس و پێزانینی خۆم دەردەبڕم سەبارەت بە بانگهێشتنامەكەتان بۆ مەراسیمی پێنجەمین
ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، وەك سەرۆكێك كە ژیانی خۆی بۆ پرسی سیاسی
گەلی عیراق و كورد تەرخان كرد، سەرۆك جەلال تاڵەبانی ناوی خۆی لە مێژووی عیراق تۆمار
كرد و ناوناوبانگی ئەو هەمیشە لە یاد دەمێنێت.
ساڵی ٢٠٠٨ لە ئەنكەرە و لە ماوەی خولی سەرۆكایەتی من دا،
زۆر پێخۆشحاڵبووم كە پێشوازییم لە سەرۆك تاڵەبانی كرد وهەروەها لە ساڵی ٢٠٠٩ دا، سەرەڕای
ناهەمواری دۆخی ئاسایش، توانیم لەگەڵ خێزانەكەمدا سەردانی بەغدا بكەم. هەردوو سەردانەكە
گرنگییەكی تایبەتیان هەبوو لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتەكەمان
دا.
لە درێژەی ئەم سەردانانە
و چەند پەیوەندییەكی دوولایەنەی تردا، ئاشنابووم بە دیدو تێڕوانینی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بۆ گۆرینی عیراق بۆ كۆمارێكی دیموكراسی كە بنەما و بەهای بەرزی
مافی مرۆڤ و بەرەپێشچوون لە خۆبگرێت. هەرەوەها شاهیدی ویستی ئەو بووم بۆ چارەسەركردنی
كێشەكان لە رێگەی دیالۆگەوە.
لەژێر رۆشنایی ئەوانەی
باسكران، لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی ئەودا، بەڕێزەوە یادی سەرۆك جەلال تاڵەبانی دەكەمەوە
و جارێكی تر سەرەخۆشی خۆم بۆ خێزانەكەی دەردەبڕم.
ئەم دەرفەتە باكاردەهێنم
بۆ جەختكردنەوەی ویست و هیوام بۆ سەقامگیری ئاشتی و سەروەری لە عیراق و رێزی خۆم دەنێرم
گەلانی عیراق.
باڵیۆز د.محەمەد
سابیر
سەرۆكی دامەزراوەی
سەرۆك جەلال تاڵەبانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بەشداری کارای کورد زامنی کوردستانیبوونی ناوچە جێناکۆکەکانە
12:08 PM - 2023-11-29 -
لێپرسراوی هێزەکانی 70 خانەنشین دەبێت
11:45 AM - 2023-11-29 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
04:19 PM - 2023-11-28
ئەمانەش ببینە

کوردستان 11:18 AM - 2023-11-29 پهروهرده و خوێندنی باڵا جێی بایهخی لیست و هاوپهیمانێتییهكانی یهكێتییه
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
09:52 AM - 2023-11-29
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
08:40 PM - 2023-11-28
یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی دەوێت
05:49 PM - 2023-11-28
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی توركیا: دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم بكرێتەوە
04:24 PM - 2023-11-28
زۆرترین خوێنراو
-
پهروهرده و خوێندنی باڵا جێی بایهخی لیست و هاوپهیمانێتییهكانی یهكێتییه
کوردستان 11:18 AM - 2023-11-29 -
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
کوردستان 09:52 AM - 2023-11-29 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
کوردستان 08:40 PM - 2023-11-28 -
سەرکەوت زەکی: یەکێتی لەگەڵ سەختی و ئازاری شەنگالییەکاندا مایەوە
ی ن ک 08:23 PM - 2023-11-28 -
یەکێتی خزمەتی پێشمەرگە و ئارامی هەرێمی دەوێت
کوردستان 05:49 PM - 2023-11-28 -
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی توركیا: دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم بكرێتەوە
کوردستان 04:24 PM - 2023-11-28 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پەیوەندیی دۆستانەی دەوێت
کوردستان 04:19 PM - 2023-11-28 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی دەتوانێت بەرگری لە کەرکوک بکات
کوردستان 02:26 PM - 2023-11-28