بەم زووانە دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی دەستبەكار دەكات
کوردستان 03:20 PM - 2022-09-26لۆگۆی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
بەم نزیكانە دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، رادەگەیەنرێت
و یەكەمین چالاكیشی مەراسیمی یادكردنەوەی پێنجەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆك مام
جەلال دا دەستپێدەكات، كە بڕیارە لە هەولێر بەڕێوەبچێت.
تەواوی كارەكانی دامەزراوەكە و رێوشوێنە یاساییەكانی
تەواوبوون و مۆڵەتی رەسمی لەحكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستانەوە بۆ وەرگیراوە و
باڵیوز د.موحەمەد سابیر بەرێوەبەری دامەزراوەكەیە.
باڵیۆز د.موحەمەد سابیر بەڕێوەبەری دامەزراوەی سەرۆك جەلال
تاڵەبانی بە PUKMEDIA ی
راگەیاند: تەواوی كارەكانی دامەزراوەكە لەرووی یاساییەوە تەواو بووە و بڕیارە بەمنزیكانە لە پرێس كۆنفرانسێكی تایبەت دا دامەزراندنی ( دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی )
رابگەیەنین.
" رێورەسمی یادكردنەوەی پێنجەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆك
جەلال تاڵەبانی یەكەمین چالاكی دامەزراوەكە دەبێت و ئەم یادە رۆژی 3-10 لە شاری هەولێر دەبێت ".
لەو یادەدا بۆ شكۆی نەتەوە و
نیشتمان سەرۆك مام جەلال، ژمارەیەك سەرۆك و سەركردەی و باڵیۆز و دیپلۆماتكاری
بیانی و عیراقی و ناوخۆیی و كەسایەتیەكان و وەزیر و هاوڕێیانی دێرینی سەرۆك جەلال
تاڵەبانی و زۆری تریش بانگهێشت كراون.
باڵیۆز د.موحەمەد سابیر دەڵێت:" نزیكەی 4-5 مانگە كار لەسەر دامەزراندنی دامەزراوەكە كراوە و ئێستا كارەكان تەواوبوون و پەیرەوی
ناوخۆیی ئامادەكراوە".
بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆیی دامەزراوەكە كە
وێنەیەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە، دامەزراوەكە " ناحكومی سەربەخۆی قازانج
نەویست و بێلایەنە، دامەزراوەیەكی كلتوری و مرڤایەتی و نیشتمانییە".
هەروەها " كار دەكات بۆ ناساندن و پاراستن و
ئەرشیفكردنی ژیان و خەباتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی".
پەیڕەوی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە (20) ماددە
پێكهاتووە و وێنەیەكی سەرۆك جەلال تاڵەبانی كراوەتە لۆگۆی رێكخراوەكە و بەهەرسێ
زمانی (كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) لەژێریدا نوسراوە( دامەزراوەی سەرۆك جەلال
تاڵەبانی، هەروەها كورتكراوەكەشی (PJTF)ە.
بنكەی سەرەكی دامەزراوەكە سلێمانییە و دەتوانێت لەسەرجەم شارەكانی دیكەی عیراق و
دەرەوەی وڵات بنكە بكاتەوە و بوارەكانی كاركردنیش (رۆشنبیری، گەشەپێدان،
پەرەپێدان) دەبێت.
ئامانجەكانی دامەزراوەكە بریتییە لە پاراستن و كۆكردنەوەی
ئەرشیفی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، وەك ئەرشیفێكی نەتەوەیی و نیشتمانی، پەرەپێدانی
بواری روناكبیریی و توێژینەوەی ئەكادیمی لەسەر فیكر و ژیان و سیاسیەتی سەرۆك جەلال
تاڵەبانی، هەروەها گەشەپێدانی مافی مرۆڤ و ئازادییەكان و یەكسانی جێندەری لە
كۆمەڵەی كوردستانی و عیراقی دا، لەگەڵ گەشەپێدانی بەها مرۆییەكان لە بواریی
جێدەریی و كلتوری پێكەوەژیان.
دامەزراوەكە ئامانجیەتی گەشە بە چۆنایەتی نوسینی توێژینەوەی
ئەكادیمیی بدات لەسەر رێباز و ئەندێشەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و بڵاوكراوەكانی و كاریش دەكات بۆ دابینكردنی
خوێندنی ساڵانە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.
دیاریكردنی رۆژی ژیانئاوایی سەرۆك جەلال تاڵەبانی (3/10)
وەك بۆنەیەكی نیشتمانی و نەتەوەیی و هەوڵدان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیریی تاک
لەكۆمەڵی كوردستان و عیراق، لە ئامانجی دیكەی دامەزراوەكەن.
پەیكەری ناوخۆیی رێكخراوەیی دامەزراوەكە پێكدێت لە دەستەی
دامەزرێنەر كە 7 كەسە و دەستەی راوێژكاری كە بەپێی پێویستی دەستەی دامەزرێنەر
دیارییان دەكات، دەستەی كارگێڕیش لە سەرۆك و جێگری سەرۆك و بەرێوەبەرەكانی
كارگێڕی، دارایی، پرۆژەكان، پەیوەندی و یاسایی لەخۆدەگرێت.
سەرچاوەی دارایی دامەزراوەكە، لە سێ رێگەوە دەبێت كە لە
پەیرەوەكەدا ئاماژەی پێدراوە كە( ئەو كۆمەك و بەخشش و دیاریی و منحانەوەیە كە
لەلایەن كەسان و كەرتی تایبەت و لایەنانی ناوخۆ و بیانیەوە پێشكەش دەكرێن).
سەچاوەی دووەمیان بریتیە لە (پشكی دامەزراوە لە پارەی
بودجەی تەرخانكراوی هەرێم و هەر بەخشش و یارمەتیەكی دیكە بێت كە لەلایەن حكومەتەوە
بۆ پشتگیریی پرۆژەكانی رێكخراوەكان پێشكەش دەكرێن)، سەرچاوەیەكی دیكەش (
هەردەستكەوتێكی دیكەیە كە دامەزراوەكە لە رێگەی وەبەرهێنەكانی خۆی و قازانجی
چالاكییەكانیەوە بەدەستی دەهێنێت).
هەروەها دامەزراوەكە بنەمای یەكگرتن لەگەڵ رێكخراو و دەستەی
تر ناكات و پێشنیازی لەوجۆرەش ناكرێت لە پێناوی پاراستنی تایبەتمەندی و ئامانجی
دامەزراوەكە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
01:22 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
11:43 AM - 2024-05-03
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-03 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ فەریق تاڵەبانی
پرسەنامە 01:57 PM - 2024-05-03 -
مەکتەبی سکرتارییەت: یەکێتی بە شانازییەوە لە رابردووی تێکۆشەرەکانی دەڕوانێت
ی ن ک 01:56 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
کوردستان 01:22 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
کوردستان 11:43 AM - 2024-05-03 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
کوردستان 08:46 AM - 2024-05-03 -
سەمیر هەورامی: حکومەتی هەرێم بۆ تەوتین ئامادەیی دەربڕیوە
کوردستان 11:20 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02