riklam

خاتوو شاناز پرۆژەکەی بۆکان جاف بە شانازی هەموان ناودەبات

کوردستان 04:05 PM - 2022-05-17

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەمڕۆ ١٧ى ئایارى ٢٠٢٢، لە نووسینگەى تایبەتى خۆى لەشارى سلێمانى، پێشوازیکرد لە بۆکان جاف ئەو گەنجەی توانی شێوەزاری سۆرانیی زمانی شیرینی کوردیی بۆ سیستمی وەرگێڕانی ئەلیکترۆنیی گوگڵ زیاد بکات.

 

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەو دیدارەیدا پیرۆزبایى لە بۆکان کرد بەبۆنەى سەرکەوتنى پرۆژەکەى و بە مایەى شانازى هەمووانى ناوبرد، ستایشیکرد کە دواى چەندین ساڵ کارکردن کۆڵینەداوە تاپرۆژەکەى گەیشتۆتە ئامانج و سەرکەوتوو بوە، لەگەڵ ئەوەشدا پشتیوانى خۆى بۆ پرۆژە و کارەکانى دووپاتکردەوە.

 

لاى خۆیەوە، بۆکان جاف سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پشتیوانى و بەسەرکردنەوە و هەڵوێستى دڵسۆزانەى خاتوو شاناز دەربڕى و رایگەیاند: پاڵپشتیەکانت هاندەرێکى زۆرباش دەبێت تاوەکو بتوانین وەک گەنجان لەو پرۆژە و بیرۆکانەى هەمانە بەردەوامبین و ئەنجامى دڵخۆشکەر بەدەستبهێنین.

 

بۆکان حەسەن  ناسراو بە بۆکان جاف لە ساڵى ١٩٩١ لەدایکبووە و دانیشتووى شارى هەڵەبجەیە بەشى زمانى ئینگلیزی لە کۆلێجى پەروەردەى زانکۆى گەرمیان خوێندووە. دەرچووى ساڵى (٢٠١٣-٢٠١٤) یە، دواى هەوڵێکى حەوت ساڵیى توانى لەم ڕۆژانەدا شێوەزارى سۆرانیى زمانى کوردى بۆ خزمەتگوزاریى وەرگێڕانى ئەلیکترۆنى گوگڵ ترانسلەیت زیاد بکات.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket