riklam

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەكات

کوردستان 11:52 AM - 2022-03-01

ئەمڕۆ سێ شەممە 2022-3-1 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی، ‏سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ‏بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبووی دایكیان، پرسە و سەرەخۆشی لێكرد و هاوخەمی ‏لەگەڵ خۆیان و خانەوادە بەڕێزەكەیاندا دەربڕی.‏

هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی ‏خۆی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت.‏

لای خۆیەوە كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سوپاس و پێزانینی خۆیان و ‏خانەوادەكەیان بۆ پەیوەندی و هاوخەمی نێچیرڤان بارزانی دەربڕی.‏
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket