riklam

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خاتوو زوبێدە دایكێكی خۆڕاگر و بەهەڵوێست بوو

ی ن ک 10:20 AM - 2022-02-28

بۆ كۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەر، بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كۆسرەت رەسوڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی دەكات و دەڵێت، خاتوو زوبێدە، دایكێكی خۆڕاگر و بەھۆی ھەڵوێست بوو،  بەهۆی بەشداریتان لە شۆڕشی نوێ و خەباتی رزگاریخوازی گەلەكەمان، تووشی زەحمەت، ماندوبوون و دەربەدەری زۆر بووە.

دەقی پرسەنامەكە:
بەڕێز كاك كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر) دایكی بەڕێزتانم پێگەیشت.
لە نزیكەوە خۆم بە ھاوخەمتان دەزانم و لەڕێی ئێوەشەوە پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم.

خاتوو زوبێدە، دایكێكی خۆڕاگر و نموونەیی بوو كە لە تەمەنیدا بەھۆی ھەڵوێست و رۆڵ و بەشداریتان لە شۆڕشی نوێ و خەباتی رزگاریخوازی گەلەكەمان، تووشی زەحمەت، ماندوبوون و دەربەدەری زۆر بووە، كە ئەمەش ورەی پۆڵاینی بە ئێوە بەخشی و ھیچ رۆژێك بنەماڵەكەی سارد نەبووەوە لە پشتیوانیكردنی شۆڕش و خەباتی رەوای گەلی كورد.
 بۆیە شێرەژنێكی ئاوا گەورە و كۆڵنەدەر كە ژیانئاوایی دەكات خەمێكی قوڵ لای ئێمە و ئێوەش جێدەھێڵێت.

بەم بۆنە خەمناكەوە لە خوای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە ھەموومان بدات، ئەمە دواناخۆشی بێت و جێگای خوالێخۆخشبووی دایكتان بەھەشتی بەرین بێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
28ی 2ی 2022

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket