riklam

بورهان سەعید سۆفی: سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوی خوێنەرانن

کوردستان 12:30 PM - 2022-01-22

پیرۆزبایی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی بۆ 19 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی PUKmedia.

بەڕێزان لەسەرنوسەر و ڕۆژنامەنوسان و کارمەندانی (PUKmedia)

لە ١٩هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕەکەتاندا گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم، هیواخوازم وەک چۆن تائێستا سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوی خوێنەران بوون بەهەمان شێوە لێرە بەدواش لەسەر ئەو ڕێچکەیە بەردەوام بن.
PUKmedia یەکێک بووە لەزمانحاڵە جوانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گرنگی داوە بەسەرجەم بوارەکانی ژیانی کۆمەڵگا، لەڕووی پرنسیپەکانی کاری ڕۆژنامەوانیشەوە هەمیشە پێشەنگ بووە لە پاراستنی ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی و بەرپرسیارانە پەیامەکانی بڵاوکردۆتەوە و نەریتێکی جوانی کاری میدیایی پێشکەش کردووە.

دووبارە پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم.

بورهان سەعید صۆفی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket