riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: PUKmedia وەک زمانحاڵی حزب پیشەییانە کار دەکات

کوردستان 11:37 AM - 2022-01-22

شاڵآو کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی یادی 19 ساڵەی دامەزراندنی PUKmedia دەکات و دەڵێت: وەک ماڵپەڕی فەرمی و زمانحاڵی حزب کاریگەری خۆی دروستکردووەو بەردەوامە.

شاڵاو کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە ماڵپەڕی PUKmedia دەکات

بەڕێزان: سەرنووسەرو ستافی ماڵپەڕی PUKmedia 

نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia لە ئێوەو تەواوی ستافی ماڵپەڕەکەتان پیرۆز دەکەم و هیوای پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
ماڵپەڕی PUKmedia وەک سەرجەم دەستپێشخەرییەکانی تری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بواری راگەیاندن، لە میدیای ئەلیکترۆنی هەنگاوێکی گرنگ بوو بەئاراستەی بایەخدانی بەمیدیای نوێ، لەوساوە بۆ ئەمڕۆ ماڵپەڕەکە توانیویەتی پیشەییانە کاربکات و وەک ماڵپەڕی فەرمی و زمانحاڵی حزب کاریگەری خۆی دروستکردووەو بەردەوامە.

ئومێد دەکەم ساڵی تازەی کارکردنی PUKmedia وێستگەیەکی تازەبێ لە کارکردن و پێشکەوتنی زیاتر بەخۆوە ببینێ پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکان بکات و دەنگ و رەنگی جیاوازییەکان بێت.

دووبارە پیرۆزەو بەهیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر.

شاڵاو کۆسرەت رەسول

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket