riklam

خاتوو گەلاوێژ بۆ PUKmedia: پەیام و دەنگی گەلی كوردستان بەزۆرترین گەلانی دنیا، بگەیەنن

کوردستان 10:45 PM - 2022-01-21

خاتوو گەلاوێژ لە 19 هەمین ساڵیادی  داەمەزراندنی ماڵپەڕی PUKmediaدا پەیامێك ئاڕاستەی سەرنوسەرو ستافەكەی دەكات.
دەقی پەیامەكە: 
بەڕێزان سەنووسەرو رۆژنامەنووسانی PUKmedia، پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی ماڵپەڕەكەتان لێدەكەم. هەژدە ساڵ لەمەوبەر ئەم دەستكەوتەی خەباتی رۆژنامەگەری بە هەوڵ و ماندووبوونی خەمخۆرانی میدیای ئەلیكترۆنی دامەزرا و ئێستایش كە پێدەنێتە نۆزدەساڵەی لەدایكبوونیەوە، بووەتە سەرچاوەیەكی گرنگ بۆ هەواڵ و زانیاری و بابەتی جیاجیا نەك هەر بۆ كەسانی سیاسی و چاودێر و شرۆڤەكار و ئەكادیمیان، بەڵكو بۆ بەشێكی بەرفراوانی خەڵكی هۆشیار و بە ئاگای دۆخەكە.
نۆزدەەساڵ بۆ دامەزراوەیەكی میدیایی تەمەنێكی كەم نییە، بەتایبەت كە لەئێستادا بە دوو شێوەزاری شیرینی زمانی دایك و بە زمانە پڕخوێنەرەكانی عەرەبی و ئینگلیزی و روسی بابەتەكانتان لە ماڵپەڕەكەتان بڵاودەكەنەوە، ئومێدەوارم بەهەوڵی هەموولایەك پەیام و دەنگی گەلی كوردستان بەزۆرترین گەلانی دنیا،  بگەیەنن...بەتایبەت گەلانی عەرەب و فارس و تورك كە دراوسێی نیشتمانەكەمانن و زۆر پێویست دەكات باشتر لێمان تێبگەن.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەم.
گەلاوێژ
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket