riklam

د.سۆران جەمال تاهیر بۆ PUKmedia: راستگۆیی و بەرپرسیارێتی بنەمای سەرەكی كاركردنتان بێت

کوردستان 08:00 PM - 2022-01-21

د. سۆران جەمال تاهیر  ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەرو ستافی PUKmedia دەكات.

پەیامی دكتۆر سۆران جەمال تاهیر بۆ ساڵ یادی دامەزراندنی سایتی PUKmedia 
برای بەڕێزم كاك كاروان ئەنوەر.. 
بەڕێزان بەڕێوەبەری نووسین و ڕۆژنامەنووس و ستافی سایتی PUKmedia             
بە بۆنەی 18 هەمین ساڵ یادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia و داگیرساندنی 19 هەمین مۆمی كاركردنتان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم.
ئومێد دەكەم PUKmedia وەك ماڵپەڕی فەرمیی ی.ن.ك هەمیشە راستگۆیی و بەرپرسیارێتی بنەمای سەرەكی كاركردنتان بێت، لەپێناو گەیاندنی راستی و زانیاری دروست و گەشەپێدانی بواری رۆژنامەوانی كوردی.
هیوادارم رۆڵ و پێگەی خۆی بپارێزێت، لەپێناو قوڵكردنەوەی بنەماكانی ئاشتی و دیموكراسی و تەبایی و یەكڕیزی گەلەكەمان.
جارێكی تر پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕەكەتان.
سەرفراز وسەركەوتووبن...

د. سۆران جەمال تاهیر 
ئەندامی م.س و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ی.ن.ك
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket