riklam

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: PUKmedia نمونەیەكی جیاواز و جوانی لەكاری میدیایی پێشكەشكردوە

کوردستان 06:24 PM - 2022-01-21

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد  كارگێری مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی پەیامێكی پیرۆزبایی 19 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەری PUKmedia ئاڕاستەی سەرنوسەرو ستافەكەی دەكات.
دەقی پەیام

بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنوس و كادیرانی PUKmediaی ئازیز

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی وێبسایتەكەتانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەكەم، هیوای پێشەنگی و گەشەكردنی هەمیشەیی بۆ ئەم وێبسایتە سەنگینە دەخوازم.
پیوكەی میدیا، وەك میدیایەكی ئەلیكترۆنی یەكێتی لەماوەی تەمەنی پڕ لەخزمەتیدا نمونەیەكی جیاواز و جوانی لەكاری میدیایی پێشكەشكردوە، وەك سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو جێگەی خۆی كردۆتەوە لای وەرگر و بەشدارە لەبەرەوپێشچونی رەوتی راگەیاندنی كوردی، ئەمەش جێگەی بەرزنرخاندنە.

بۆ ساڵی نوێی وێبسایتەكەتان، لەگەڵ بەردەوامیدان بەو نەریتە پیشەیی و رۆژنامەوانیەی پێی دەناسرێنەوە، هیوادارم بە بەرنامەو پلانی نوێ بۆ قۆناغی نوێ، یادەكە وەك دەرفەت و وێستگەیەكی خۆسازدانەوە كەڵكی لێوەربگرن، تاوەكو بەشداری كاریگەرتان هەبێت وەك ئەوەی چاوەڕوانیتان لێدەكرێت.

هەر لە پێشەنگی و سەرفرازییدا بن.


شاناز ئیبراهیم ئەحمەد 
كارگێری مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket