riklam

ئاسۆ مامەند: PUKmedia راستگۆیانە هەواڵ و پێشهاتەكانی بەخوێنەران گەیاندووە

ی ن ک 02:06 PM - 2022-01-21

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سایتی PUKmedia وە، ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كارمەندانی سایتەكە دەكات و دەڵێت، توانیوتانە بێوچان ئەم سەكۆ ئازاد و ئاوەدانەی راگەیاندنی یەكێتیی بكەنە هەوێنی ئارامی و پێكەوەیی.

دەقی پەیامەكە:
پەیامی پیرۆزبایی ئاسۆ مامەند بەبۆنەی (19)مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سایتی PUKmedia
بەڕێزان/ سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كارمەندانی سایتی PUKmedia ی ئازیز
بە گەرمی پیرۆزبایی (19)مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سایتی PUKmedia ی ئازیزتان لێدەكەم و دەستی ماندووبوونتان دەگوشم.
دەستخۆشی لە هەوڵ و كۆششی بەردەوامتان دەكەم كە توانیوتانە بێوچان ئەم سەكۆ ئازاد و ئاوەدانەی راگەیاندنی یەكێتیی بكەنە هەوێنی ئارامی و پێكەوەیی.
لە ماوەی كاركردنی خۆیدا سایتی PUKmedia بەرپرسیارانە و پیشەییانە كارەكانی خۆی راپەڕاندووە و راستگۆیانە هەواڵ و پێشهاتەكانی بە خوێنەران گەیاندووە.
سایتەكەتان توانیوێتیی ببێتە مینبەرێكی ئاوەدانی بێ چەندوو چوونی سیاسی، كۆمەڵایەتی و فەرھەنگی و وەرزشی لە كوردستان و عیراق، هەروا ھەواڵ و زانیاری بە كەڵك و پێویست بە خوێنەرانی بگەێنێت.
دووبارە (19)مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سایتی PUKmedia ی ئازیز لە بەڕێزتان و تەواوی خوێنەران پیرۆز بێت
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket