riklam

دەزگای میدیای كەركوك: PUKmedia پێویستییەكی سەردەمیانەیە

کوردستان 01:24 PM - 2022-01-21

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سایتی PUKmedia وە، دەزگای میدیای كەركوك، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەر و رۆژنامەنووس و كادرانی سایتەكە دەكات و دەڵێت، جێی دە‌ستخۆشییە‌ كە‌ ھە‌میشە‌ پشتبە‌ست بە‌ ئیتیك و كاری رۆژنامە‌وانی بابە‌ت و دۆسیە‌كانتان خستۆتە‌روو.

دەقی پەیامەكە:
نۆزدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پیوكەی میدیا پیرۆزبێت

هاوڕێیانمان سەرنوسەر و سەرجەم كادیر و كارمەندانی  (PUKmedia)
بە بۆنەی یادی 19 ساڵەی دامەزراندنی سایتی PUKmedia وە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەرێزتان و سەرجەم كادیر و كارمەندانتان دەكەین

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە گرنگی و بایەخێكی ئێجگار گەورەی بە راگەیاندن داوە و چەندین كەناڵی راگەیاندنی لە قۆناغە جیاوازەكاندا هەبووە، لەگەڵ پێشكەوتنی ئامرازەكانی راگەیاندن و كاریگەری سەردەمی بەجیهانیبوون و رۆڵ و كاریگەری سۆشیاڵ میدیا، دامەزراندنی PUKmedia پێویستییەكی سەردەمیانە بوو، ماڵپەری PUKmedia لەماوەی 10 ساڵی تەمەنیدا، پەیام و سیاسەتی رەسمی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و هەواڵ و زانیاریی لەسەر كوردستان و عیراق و ناوچەكە و جیهان لەسەرجەم بوارەكاندا بە پەیڕەویكردنی یاسا و ئیتیكی رۆژنامەوانی بڵاو كردووەتەوە و سەرچاوەی زانیاریی بووە بۆ خوێنەران و كەناڵەكانی راگەیاندن، هیوادارم هەمیشە پێشەنگ بن لە كاروانی رۆژنامەوانی كوردی و سۆشیال میدیادا.

دەزگای میدیای كەركوك

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket