riklam

قوباد تاڵەبانی: PUKmedia كار بە‌ ئیتیكی رۆژنامە‌وانی دەكات

ی ن ک 12:07 PM - 2022-01-21

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سایتی PUKmedia ەوە، قوباد تاڵەبانی سە‌رپە‌رشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەر و رۆژنامەنووس و كادرانی سایتەكە دەكات و دەڵێت، جێی دە‌ستخۆشییە‌ كە‌ ھە‌میشە‌ پشتبە‌ست بە‌ ئیتیك و كاری رۆژنامە‌وانی بابە‌ت و دۆسیە‌كانتان خستۆتە‌روو.

دەقی پەیامەكە:
بە‌ڕێزان سەرنوسەر و رۆژنامەنوس و كادرانی وێبسایتی PUKmedia

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ئەم سەكۆ میدیاییە ئەلیكترۆنییە دەوڵەمەندەی یەكێتییەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

 ھە‌ڤاڵانم.. بۆ ساڵی نوێی تەمەنی PUKmedia دەخوازم ئەم وێبسایتە لەنێو پێشبڕكێی پڕخوێنەرترین وێبسایتەكانی كوردستان و عیراقدا بێت و چالاكانەتر لە خەمی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندابن و گرنگی بەبەسەركردنەوەی تێكۆشەرە دێرینەكان و گێڕانەوەی چیرۆكی داستانە نەبەردییەكانیان بدەن لەگۆشەیەكی ئەم وێبسایتە دەوڵەمەندەی یەكێتیدا، لە‌پاڵ گە‌یاندنی رووداو و زانیارییە‌كان بە‌خوێنە‌رانتان.

جێی دە‌ستخۆشییە‌ كە‌ ھە‌میشە‌ پشتبە‌ست بە‌ ئیتیك و كاری رۆژنامە‌وانی بابە‌ت و دۆسیە‌كانتان خستۆتە‌روو بۆیە‌ داواتان لێدە‌كە‌م بە‌ھە‌مان رێچكە‌دا كارە‌كانتان بەرەوپێش بەرن. دووبارە‌ پیرۆزباییتان لێدە‌كە‌م و بە‌ردە‌وام بن لە‌پێشكە‌وتن.

قوباد تاڵەبانی
سە‌رپە‌رشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال

PUKmedia تایبەت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket