riklam

مەكتەبی سیاسی: PUKmedia دەنگی كوردستانی بە دەرەوە گەیاندووە

ی ن ک 12:00 PM - 2022-01-21

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سایتی PUKmedia ەوە، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی  كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و رۆژنامەنووسان و كارمەندانی سایتەكە دەكات و دەڵێت، توانیوتانە وەك سەكۆیەكی دیجیتاڵیی بە چەند زمانێك دەنگ و هەواڵەكانی  كوردستان  بە دونیای  دەرەوە بگەیەنن .

دەقی پەیامەكە:

بەڕێزان  سەرنوسەر و ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی  سایتی (PUKmedia)  بە بۆنەی نۆزدە ساڵەی دامەزراندنی سایتی (PUKmedia)وە گەرمترین  پیرۆزبایتان لێ دەكەین كە لەماوەی ئەو  چەند ساڵەدا  لە پاڵ  كەناڵە بینراو  و بیستراوەكانی تری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتدا توانیوتانە وەك سەكۆیەكی  دیجیتاڵیی جگە لە زمانی كوردی،  بە عەرەبی  و  چەند  زمانێكی  تریش  دەنگ  و  هەواڵەكانی  كوردستان  بە دونیای   دەرەوە بگەیەنن .

 بەڕێزان  هەر لەم یادەتاندا  كە  نزیكن  لە دوو دەیەی  كاركردن  و  تێكۆشان، هیوادارین بۆ ساڵانی ئایندە پێگەكەتان لە ریزبەندی پێشەنگەكان دا ببینین  و شاد و سەركەوتووبن.

 مەكتەبی سیاسی
 یەكێتیی نیشتمانیی  كوردستان

PUKmedia تایبەت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket