riklam

ستران عەبدوڵڵا: PUKmedia پەنجەرەیەكی فرە زمانی ھەواڵ و زانیارییە

ی ن ک 11:40 AM - 2022-01-21

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سایتی PUKmedia ەوە، ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و رۆژنامەنووسانی سایتەكە دەكات و دەڵێت، دەستخۆشی لە كۆششی بەردەوامی ئەم سەكۆ ئاوەدانەی راگەیاندنی یەكێتیتان لێ دەكەم.

دەقی پەیامەكە:
پیرۆزبایی
برای بەرێز ھەڤاڵ كاروان ئەنوەر سەرنووسەری PUKmedia
ھەڤاڵانی خوشك و برا لە سایتی  PUKmedia
ساڵرۆژی دامەزراندنتان لێ پیرۆز بێت و دەستخۆشی لە كۆششی بەردەوامی ئەم سەكۆ ئاوەدانەی راگەیاندنی یەكێتیتان لێ دەكەم كە بۆتە ئاوێنەیەكی ساف و بێگەردی ژیانی سیاسی، كۆمەڵایەتی و فەرھەنگی و وەرزشی كوردستان و عیراق و پەنجەرەیەكی فرە زمانی ھەواڵ و زانیاری و رووداوەكان و ئینجا ناوەندێكی دیموكراتی بیر وڕای ئازاد و سەنگین.

ھیوادارم بە ھەمان ھیمەت و ئازایەتی نزیكەی دوو دەیەی تێكۆشانی میدیایتان ، لەگەڵ ھەڤاڵانتان لە كەناڵ و بەشەكانی تری مەكتەب ئەمساڵ بكەنە ساڵی یەك گوتاری، یەكخستنەوە و پوختكردنەوەی راگەیاندنی یەكێتی و پێكەوەش،بەكردەوە،ھەنگاوی لەمێژە چاوەڕوانكراوی بۆ بنێین.

ھەڤاڵانی خۆشەویست، یەكێتی و یەكێتیییەكان و كۆمەڵی كوردستانیش بۆ قۆناغی نوێ شایانی راگەیاندنێكی كارا و چالاكترن و دڵنیام ئێوەی چوست و چالاكیش توانا و وزە و ئەزموونی نوێگەری و گەشەپێدانی زۆرتان پێیە كە بەشداری ئەم ئەركە پیرۆزە بكەن.

سەد جار پیرۆزتان بێت و مۆمی تەمەنتان لە زستان و سێ وەرزەكەی تری ساڵ گەشاوە و گەرم و رێنوێن بێت.

ستران عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن

PUKmedia تایبەت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket