riklam

کارەبای هەرێم زیاد دەکات

کوردستان 01:48 PM - 2021-11-28

کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت لەچەند رۆژی داهاتوودا دوای گەڕاندنەوەی چەند وێستگەیەکی کارەبا دۆخی کارەبا باشتر دەبێت و پێدانی کارەبا زیاد دەکات.

کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا کە کۆپیەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاند: ئاستی ئێستای بەرهەمهێنانی کارەبا ٣٤٠٠ بۆ ٣٥٠٠ مێگاواتە و خواست لەسەر کارەبا ٥ هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە و بە ساردبوونی کەشوهەوا چاوەڕێی زیاتربوونی دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، لە ناوچە ساردەکان نزیکەی ١٢ بۆ ١٣ سەعات کارەبا دراوە و لە ناوچە گەرمەکان زیاتر لە ١٤ بۆ ١٥ سەعات کارەبا دراوەو بە تێکرایی ١٤ سەعات کارەبا دراوە.

ئەوەشخراوەتەروو، کە ئەمرۆ یەکەیەکی وەبەرهێنانی وێستگەی ٣٠٠ مێگاواتی خەبات دەگەرێتەوە و یەکەی دوومیش لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دەگەرێتەوە و یەکەی وێستگەی گازی گەرمیان ئەمڕۆ تا سبەینێ دەگەرێتەوە و لە هەوڵداین بۆ گەڕاندنەوەی هێڵی تورکیا و هاوکات قۆناغی یەکەمی هێڵی شەقلاوە-سۆران تەواو بووە و دوێنێ زیاتر لە ٢٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ سۆران گواستراوەتەوە کە پێشتر توانایی ١٥٠ بۆ ١٦٠ مێگاوات کارەبای هەبوو.

بەو پێیەش لەرۆژانی داهاتوودا سەعاتەکانی پیدانی کارەبا لەهەرێم زیاد دەکات.

PUKmedia کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket