riklam

سەرۆكی سودان ئازاد كرا

جیهان 11:21 AM - 2021-10-27

پاش ئەوەی هێزە چەكدارەكانی سودان سەرۆك و ژمارەیەك لە وەزیرەكانی حكومەتی ئەو وڵاتەیان دەستبەسەر كرد ئەمڕۆ دوای چەند ڕۆژ  ئازاد كران و هاوكاتیش حكومەتی كاتی ڕادەگەیەنرێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو. 

ڕۆژی دووشەممە 25-10-2021 ژمارەیەك چەكدار هەڵیانكوتایە شوێنی حەوانەی عەبدوڵڵا حەمدوك سەرۆك وەزیرانی سودان، ناوبراو و چوار وەزیر و ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران دەستبەسەر كرد و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەنەوە.

پاش ڕاگەیاندنی كودەتا لەلایەن هێزە چەكدارەكانەوە، ئەمریكا داوای كرد كە سەرۆك وەزیران و دەستگیركراوەكان ئازاد بكرێن و ئەمڕۆ سەرجەمیان ئازاد كران و سەرۆك وەزیران گەڕایەوە بۆ ماڵەكەی خۆی و لە پۆستەكەی دوورخرایەوە. 

ئەمە لەكاتێكدا كە عەبدولفەتاح بورهان سەرۆكی ئەنجومەنی سەروەری سودان ڕایگەیاندووە كە حكومەت هەڵوەشاوەتەوە و باری ئاسایی لەوڵات ڕادەگەیەن و لە ماوەیەكی نزیكدا حكومەتی كاتی ڕادەگەیەنن.
PUKmedia  ئاژانسەكان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket