ڤاكسینی كۆرۆنا فریادڕه‌سی مرۆڤایه‌تی
کوردستان 04:11 PM - 2021-10-20
نزیكه‌ی دوو ساڵه ڤایرۆسی كۆرۆنا یه‌خه‌ی به‌هاووڵاتیانی سه‌رزه‌وی گرتووه‌و رۆژ دوای رۆژ زیان و كاره‌ساته‌كانی زیاتر ده‌بن، له‌ماوه‌ی دووساڵی رابردوودا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه زیانێكی زۆر به‌ر كه‌رته‌كانی ئابووری و ته‌ندروستی و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزارو چه‌ندین كه‌رتی تر كه‌وتووه‌و بوه‌ته هۆی مایه‌پوچ بوونی چه‌ندین كۆمپانیا‌و گیان له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 5 ملیۆن هاووڵاتی.
له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن و گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و تادێت رێژه‌كه روو له‌هه‌ڵكشانه، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، بۆ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا پێویسته هاووڵاتیان ڤاكسین وه‌ربگرن.
خێزانی كۆرۆنا....
كۆرۆنا خێزانێكی گه‌وره له ڤایرۆس كه له‌چه‌ندین ئه‌ندام و جۆر پێكهاتووه. ڤایرۆسه‌كه له ئاژه‌ڵ و مرۆڤیش‌دا نه‌خۆشی دروستده‌كات. چه‌ند ئه‌ندامێكی خێزانی كۆرۆنا به‌وه ناسراون كه په‌سیو و هه‌ڵامه‌تی ئاسایی دروستده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك جاریش نه‌خۆشی قورستری وه‌كو سارس. تازه‌ترین ئه‌ندامی ئه‌م خێزانه‌ش ئه‌و جۆره‌یه كه له‌م دواییانه له چین بڵاوبووه‌وه و خێرا گه‌یشته هه‌موو جیهان. ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ناوی نه‌خۆشیه‌كی نا كۆڤید ١٩.
كۆڤید 19 چیه؟
كۆڤید ١٩ ئه‌و نه‌خۆشییه كه جۆره تازه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له مرۆڤدا دروستیده‌كات. ئه‌م نه‌خۆشیه له پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی له شاری ووهانی چین له مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٩ نه‌ناسراو بوو.
نیشانه‌كانی كۆڤید 19 چین ؟
باوترین نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه بریتین له تا، هیلاكی و كۆكه‌یه‌كی وشك. هه‌ندێ له نه‌خۆشه‌كان ره‌نگه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی تریان هه‌بێ وه‌كو ئازاری له‌ش، ته‌ڕبوونی لووت، گه‌رووئێشه یا سكچوون. هه‌ندێ له‌وانه‌ی تووشده‌بن هیچ نیشانه‌یه‌كیان نابێ.
ڕێژه‌ی چاكبوونه‌وه چه‌نده؟به‌پێی دواین ئاماری ته‌ندروستی جیهانی سه‌رو 80% ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بن به ته‌واوه‌تی چاك ده‌بنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به‌هیچ چاره‌سه‌رێك هه‌بێت.
ڕێژه‌ی حاڵه‌تی توند چه‌نده ؟
له هه‌ر شه‌ش كه‌س كه تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن یه‌كێكیان به سه‌ختی ئه‌یگرن و تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بێت و ڕه‌نگه ژیانیان بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، هه‌ر كه‌سێك تا و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوو ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكا.
كێ به سه‌ختی ده‌یگرێت؟
به ته‌مه‌نه‌كان ره‌نگه به‌سه‌ختی بیگرن به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان هه‌یه وه‌كو شه‌كره و ڕه‌بو و نه‌خۆشیه‌كانی بۆڕی هه‌ناسه و فشاری خوێن و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ئه‌وانه‌ی بۆ هه‌ر هۆكارێ جۆره ده‌رمانێك وه‌رده‌گرن كه به‌رگری له‌شیان كه‌مده‌كاته‌وه.
نه‌خۆشیه‌كه چۆن ده‌گوازرێته‌وه؟
كه‌سێك كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بووبێت بۆی هه‌یه كه‌سانی تر تووشبكات. نه‌خۆشیه‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گوازرێته‌وه له‌ڕێی ورده دڵۆپه‌ی ته‌ڕی ده‌م و لووت كه به كۆكه یا پژمه یا هه‌ناسه‌دان بڵاوده‌بێته‌وه. ئه‌م ورده دڵۆپانه له‌سه‌ر شته‌كانی ده‌وروبه‌ر ده‌نیشنه‌وه. ئه‌گه‌ر كه‌سی تر ده‌ستكاری ئه‌و شتانه بكات كه ورده دڵۆپه‌كانی له‌سه‌ر نیشتووه‌ته‌وه و ئه‌نجا ده‌ستی به‌ر ده‌م و لووت یا چاوی بكه‌وێت ئه‌وه تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بێت. هه‌روه‌ها كه‌سێك ئه‌گه‌ر كۆكه و پژمه و هه‌ناسه‌ی كه‌سی تووشبوو بچێ به‌سه‌ریا ئه‌وا ئه‌ویش تووشدهبێ. بۆیه زۆر گرنگه به‌لای كه‌مه‌وه به مه‌ودای یه‌ك مه‌تر له‌و كه‌سه دووهبكهویتهوه كه په‌سیو و هه‌ڵامه‌تی هه‌یه.
ئایه ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌وادا بڵاوده‌بێته‌وه؟
نه‌خێر. زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه ڤایرۆسه‌كه ته‌نها به‌و ڕێگایانه بڵاوده‌بێته‌وه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا.
ئایه ده‌كرێت نه‌خۆشیه‌كه له كه‌سێكه‌وه بگری كه خۆی هیچ نیشانه‌یه‌كی نیه؟
به‌ڵێ به‌ڵام به ڕێژیه‌كی زۆر كه‌م. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه بۆخۆیان كۆكه و پژمه و په‌سیو و هه‌ڵامه‌تیان هه‌یه. به‌ڵام زۆرێك له‌وانه‌ی كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن ته‌نها نیشانه‌یه‌كی كه‌میان ده‌بێ و بو سووكی ده‌یگرن. بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆت بێ كه ته‌نها هه‌ندێك نیشانه‌ی كه‌می هه‌یه وه‌كو كۆكه‌یه‌كی كه‌م. بۆیه گرنگه هه‌ر كه‌سێ كۆكه‌ی هه‌بوو ده‌مامك به‌كاربهێنێ.
ترس له‌كۆرۆنا خۆشه‌ویستی له‌نێوان مرۆڤه‌كان زیاتر ده‌كات یان رق و كینه؟
له راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی له‌نده‌نی، باس له كاریگه‌ری په‌تای كۆرۆنا له‌سه‌ر ره‌فتاری مرۆڤایه‌تی ده‌كرێت، دووپاتی ئه‌وه ده‌كرێته‌وه، هه‌رچه‌نده كۆرۆنا به رواڵه‌ت وڵاتانی یه‌كخستووه، به هه‌مان شێوه‌یش خۆشه‌ویستی له نێوان مرۆڤه‌كان ساردوسڕ كردووه.
له سه‌ره‌تای راپۆرته‌كه باس له‌و یه‌كسانییه ده‌كرێت، كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌ری دنیا دروستی كردووه. راپۆرته‌كه ده‌ڵێ "تۆقین له ڤایرۆسی كۆرۆنا جۆرێك له یه‌كسانی له ناو وڵاتانی دنیا دروست كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ئه‌م په‌تایه به په‌تایه‌كی دادپه‌روه‌ر ناو ده‌به‌ن، چونكه جیاوازی له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار ناكات، چ ئه‌و كه‌سه به‌ناوبانگه‌ی له‌سه‌ر مینبه‌ر ده‌وه‌ستێت، چ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شۆسته‌كان ده‌ڕوات".
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت وڵاتان به ته‌واوی جیاوازییه‌كانیانه‌وه تووشی ترس و تۆقین بوون، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ره‌وڕووی ئه‌و دێوه‌زمه‌یه ببنه‌وه كه له كیشوه‌ر و ره‌چه‌ڵه‌ك و ره‌گه‌ز ناناسێت.
توێژینه‌وه‌كان له باره‌ی كۆرۆناوه ئاماژه به‌چی ده‌كه‌ن ؟
كۆرۆنا ڤایرۆس به گشتی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌و هه‌رس تووشده‌كات، كه له ڕووی جیناته‌وه دابه‌شده‌كرێن به‌سه‌ر چوار ڕه‌گه‌زدا (genera) كه برێتین له: Alphacoronavirus, Betacoronavirus, Gammacoronavirus, and Deltacoronavirus
ته‌نها ڕه‌گه‌زی یه‌كه‌م و دووه‌م له توانایاندایه كه شیرده‌ره‌كان تووشبكهن، ڕه‌گه‌زی سێیه‌م و چواره‌م زیاتر باڵنده‌كان تووشدهكهن. تا ئێستا شه‌ش جۆر له كۆرۆنا ڤایرۆس ناسراونه‌ته‌وه كه توانای تووشكردنی مرۆڤیان هه‌یه، كه‌دوانیان (HCoV-NL63 و HCoV-229E) سه‌ر به ڕه‌گه‌زی (Alphacoronavirus) ن، وه چوارهكهیتریان (HCoV-OC43, HCoV-HKU1 , SARS-CoV, وه‌هه‌روه‌ها MERS-CoV)سه‌ر به ڕه‌گه‌زی (Betacoronavirus) ن. كۆرۆنا ڤایرۆس زۆر ناسراو نه‌بوو له جیهاندا تا ساڵی (٢٠٠٣) جۆری (SARS-CoV) له چین و دواتربه جیهاندا بڵاوبۆوه، و دواتریش (MERS-CoV) له سعودیه ساڵی (٢٠١٢) بڵاوبووه، و له ئێستادا (2019-nCoV) جۆرێكی تری خێزانی كۆرۆنایه كه‌جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه.
جیناتی كۆرۆنا ڤایرۆس به نزیكه‌یی له (٢٦٠٠٠ بۆ ٣٢٠٠٠) ترشی نایتۆجینی پێكهاتووه، كه ژماره‌ی جیاواز (له ٦ بۆ ١١) (open reading frames (ORFs) هه‌یه كه ئه‌و به‌شه‌ی ناوكه ترشییه كه كۆد ده‌كات بۆ دروستكردنی پڕۆتین.
یه‌كه‌م (ORF) به نزیكه‌یی ٦٧٪ كۆی جیناتی ڤایرۆسه‌كه پێكده‌هێنێت, كه كۆد ده‌كه‌ن بۆ ١٦ له‌و پڕۆتینانه‌ی كه به‌شدارنابن له دروستكردنی پێكهاته‌ی ڤایرۆسه‌كه (non-structural proteins (nsp))، ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه كۆد ده‌كه‌ن بۆ پڕۆتینه یاریده‌ده‌ره‌كان و ئه‌و پڕۆتینانه‌ی كه ده‌بن پێكهاته‌ی ڤایرۆسه‌كه. ئه‌و پڕۆتینانهش چوار پڕۆتینی سه‌ره‌كین:
1. Spike protein (S)
2. Envelope protein (E)
3. Matrix protein (M)
4. Nucleocapsid protein (N).
Spike surface glycoprotein (S): ئه‌م پڕۆتینه له جۆری شه‌كره پڕۆتینه و كه‌وتۆته به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه كه ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینن له ناسینه‌وه و نوسان به وه‌رگره‌كانی (Receptor) خانه‌ی خانه‌خوێ كه‌وه.
Spike proteins (S) ی هه‌ردوو كۆرۆنا ڤایرۆسی (SARS-CoV, MERS-CoV) نوساون به وه‌رگری جیاواز له‌سه‌ر خانه‌كانی خانه‌خوێ. كۆرۆنا ڤایرۆسی جۆری SARS-CoV دوو وه‌رگر به‌كارده‌هێنێت بۆ تووشكردنی خانه‌خوێ كه پێیان ده‌وترێت (ACE2) و CD209L.
ئه‌مه له‌كاتێكدا كۆرۆنای جۆری MERS-CoV وه‌رگرێك به‌كاردێنێت با ناوی (DPP4). و به پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان كۆرۆنا ڤایرۆسی نوێ (2019-nCoV) زۆر نزیكه له كۆرۆنای جۆری شه‌مشه‌مه‌كوێره SARS-like bat. ئه‌مه‌ش پشتبه‌ست به به‌راوردكردنی جیناتی سێ ستره‌ین (strain) ی كۆرۆنا ڤایرۆسی نوێ (2019-nCoV) كه تا ئێستا دۆزراونه‌ته‌وه به جیناتی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌كانی تر كه له هه‌ردوو بانكی جیناتی ڤایرۆس (ViPR, NCBI) تۆماركراون.
به‌راوردكردنی ئه‌م سێ سترهینه (strain) ی كۆرۆنا ڤایرۆسی نوێ (2019-nCoV) له‌گه‌ڵ یه‌كتری ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هه‌ر سێكیان به‌ته‌واوی له یه‌كده‌چن ته‌نها له پێنج ترشهناوكی (nucleotide) دا جیاوازن له كۆی نزیكه‌ی ٢٩.٨٠٠ ترشه ناوكی، ناوكه ترشی كۆرۆنا ڤایرۆسی نوێ (2019-nCoV) له ١٤ ORFs پێكهاتووه كه كۆد ده‌كات بۆ دروستكردنی ٢٧ پڕۆتینی جیاواز.
له‌سه‌ر ئاستی ترشهئهمینیهكان كۆرۆنا ڤایرۆسی نوێ (2019-nCoV) زۆر له كۆرۆنا ڤایرۆسی SARS-CoV ده‌چێت ته‌نیا هه‌ندێك جیاوازی كه‌م هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن:
• پڕۆتینی 8a له كۆرۆنا ڤایرۆسی SARS-CoV دا هه‌یه به‌ڵام له كۆرۆنا ڤایرۆسی نوێ (2019-nCoV) دا نیه.
• پڕۆتینی 8b له كۆرۆنا ڤایرۆسی SARS-CoV دا له ٨٤ ترشی ئه‌مینی پێكهاتووه به‌ڵام له كۆرۆنا ڤایرۆسی نوێ (2019-nCoV) دا درێژتره وله ١٢١ ترشی ئه‌مینی پێكهاتووه.
• وه پڕۆتینی 3b له كۆرۆنا ڤایرۆسی SARS-CoV دا له ١٥٤ ترشی ئه‌مینی پێكهاتووه به‌ڵام له كۆرۆنا ڤایرۆسی نوێ (2019-nCoV) دا كورتره وله ته‌نها ٢٢ ترشی ئه‌مینی پێكهاتووه.
• توێژینه‌وه‌ی تر له‌و بواره‌دا پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌وجیاوازیانه ڕوونتر بێته‌وه له‌سه‌ر توانای ڤایرۆسه‌كه بۆ توشكردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی.
• به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و داری خێزانی (phylogenetic tree) ده‌رده‌كه‌وێت ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ (2019-nCoV) نزیكتره له SARS-CoVs تاڕاده‌یه‌ك دووره له MERS-CoVs.
هه‌ر له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵساون به به‌راورد كردنی ڕیزبه‌ندی ترشهئهمینیهكانی كۆرۆنا ڤایرۆسی نوێ (2019-nCoV) و SARS-like bat وه هه‌روه‌ها SARS-CoVs، ده‌ركه‌وتووه كه له هه‌ندێك له پڕۆتینه‌كان هیچ جیاوازیه‌ك له ڕیزبه‌ندی ترشه ئه‌مینیه‌كان نیه به‌ڵام؛
• (١٠٢) جیاوازی هه‌یه له ڕیزبه‌ندی ترشه ئه‌مینیه‌كانی پڕۆتینی (nsp3)
• (٦١)جیاوازی هه‌یه له ڕیزبه‌ندی ترشه ئه‌مینیه‌كانی پڕۆتینی (nsp2).
• (٢٧)جیاوازی له ڕیزبه‌ندی ترشه ئه‌مینیه‌كانی پڕۆتینی S دا هه‌یه كه پێكهاتووه له ١٢٧٢ ترشی ئه‌مینی ( كه ئه‌مه‌یان زۆر گرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ی پڕۆتینی S به‌رپرسه له ناسینه‌وه، نوسان، تووشكردنی خانه‌خوێ كه).
• ده‌رده‌كه‌وێت جیاوازییه‌كان به‌م جۆره‌یه: ٦ جیاوازی له‌و به‌شه‌دایه كه پێی ده‌وترێت (Receptor-binding domains RBD) (ئه‌و به‌شه‌یه له پڕۆتینی S كه ده‌نوسێت به وه‌رگری سه‌ر خانه‌خوێ كه) كه ڕیزبه‌ندی ترشه ئه‌مینیه‌كانی له‌نێوان ٣٥٧-٥٢٨ دایه ، وه ٦ جیاوازیتر له ڕیزبه‌ندی ترشه ئه‌مینیه‌كان له (SD) دا كه ڕیزبه‌ندی ترشه ئه‌مینیه‌كانی له‌نێوان ٥٦٩- ٦٥٥ دایه.
• هه‌روه‌ها چوار جیاوازیتری (Q560L, S570A, F572T, and S575A) له كۆتاییه كاربۆنیهكهی ئه‌و پڕۆتینه‌ی پێی ده‌وترێت (receptor-binding subunit S1 domain) كه پێشتر وه‌ك دژهپهیداكهر (Antigen)ی كۆرۆنا ڤایرۆسی جۆری SARS-CoV ده‌ست نیشانكراوه.
جیهان.. نزیكه‌ی 5 ملیۆن كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
به‌پێی نوێترین ئاماری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تا ئێستا 4 ملیۆن و 922 هه‌زار و 770 كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لهڕاپۆرتهكهی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هاتووه تا ئێستا 241 ملیۆن و 974 هه‌زار و 235 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌وڕێژه‌یه‌ش 219 ملیۆن و 294 هه‌زار و 963 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 4 ملیۆن و 922 هه‌زار و 770 تووشبووش مردوون.
ئه‌مریكا وه‌ك یه‌كه‌مین وڵات له ڕیزبه‌ندی دێت كه تا ئێستا 45 ملیۆن و 902 هه‌زار و 575 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 746 هه‌زار و 415 تووشبوو مردوون و 35 ملیۆن و 572 هه‌زار و 415 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
له‌عیراق كۆرۆنا رووی له‌هه‌ڵكشانه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، هۆشداری له شه‌پۆلێكی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆناداو رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێنماییه خۆپارێزیه‌كان به‌ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كرێن، ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌وه‌رزی سه‌رمای ئه‌مساڵ، شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆرۆنا رو له‌وڵات بكات.
هه‌یسه‌م عوبه‌یدی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی پزیشكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، تا ئێستا شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌گه‌یشتوه‌ته عیراق، تاكه حاڵه‌تیش بۆ به‌رگرتن له شه‌پۆلی چواره‌م، به‌كارهێنانی ڤاكسین و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزیه.
ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆتایی ئه‌مساڵ شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا رو له‌وڵات بكات
وتیشی، "ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆتایی ئه‌مساڵ شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا رو له‌وڵات بكات، به‌هیواشین تا كۆتایی ساڵ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و شه‌پۆله، 50% ی دانیشتوانی عیراق ڤاكسینیان وه‌رگرتبێت، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ین به‌م ڕێژه‌یه‌ش شه‌پۆلی چواره‌م زۆر به‌هێز و كاریگه‌رتر ده‌بێت".
كاریگه‌ری زۆر و كه‌می شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا په‌یوه‌سته به به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌وه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كاریگه‌ری زۆر و كه‌می شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا په‌یوه‌سته به به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌وه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ڤاكسین به‌كاربهێندرێت، كاریگه‌ری هه‌ر شه‌پۆلێكی كۆرۆنا له‌سه‌ر هاوڵاتیان لاواز ده‌بێت.
كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كاته‌وه
ماوه‌ی زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا دووباره ڕووی له هه‌ڵكشان كردووه‌و نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی بۆ جارێكی تر پڕبنهوه له‌نه‌خۆش، سه‌رۆكی تیمی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆناش له سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا رووی له‌هه‌ڵكشان كردوه، نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی پڕبوون و بڕیاریشه چه‌ند به‌شێكی تر بۆ توشبوانی كۆرۆنا بكرێته‌وه.
په‌یامنێری PUKmedia له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید دكتۆر هێمنی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا له‌سلێمانی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئهونهخۆشخانهیهی به‌سه‌ركرده‌وه، ئه‌وه‌ی بینرا سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه پڕبوون له‌نه‌خۆش‌و به‌شێكی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش باری ته‌ندورستیان ناجێگیره.
لای خۆشیه‌وه د.هێرش حه‌یده‌ر، سه‌رۆكی تیمی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه ڤایرۆسی كۆرۆنا دووباره رووی له‌هه‌ڵكشان كردووه‌و رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆش داخڵی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه دووباره نه‌خۆشخانه‌كان پڕببنه‌وه له توشبوانی كۆرۆنا.
وتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا تووشی كۆرۆنا ده‌بن به‌شێكیان گه‌نجن، هۆكاری ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه گه‌نجان وه‌ك پێویست پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان نابن و هه‌روه‌ها وه‌ك پێویست ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رنه‌گرتووه.
هێرش حه‌یده‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌و كه‌سانه‌شی ئێستا تووشی كۆرۆنا ده‌بن ئه‌وكه‌سانه‌ن ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه پێویسته هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن تا رێگری بكه‌ن له ته‌شه‌نه سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه.
سه‌رۆكی تیمی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌سلێمانی ئه‌وه‌شی وت: له‌ناو قوتابخانه و خوێندنگاكان تووشبون به‌كۆرۆنا هه‌یه‌و پێویسته ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌روی 16 ساڵیه‌وه‌یه ئه‌وانیش ڤاكسین وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو خوێندنگاكان ڤایرۆسه‌كه ته‌شه‌نه نه‌سێنێت.
فۆتۆ..شاد ئیبراهیم
PUKmedia ئا/ دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07
ئەمانەش ببینە
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
10:35 AM - 2024-05-08
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
08:01 PM - 2024-05-07
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
زۆرترین خوێنراو
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
پرسەنامە 11:03 PM - 2024-05-07 -
دادگای فیدراڵی و 78 ساڵی خەباتی پارتی لە بەردەم ئیحراجیدا
بیروڕا 10:47 PM - 2024-05-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07