له‌م دیداره‌دا رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر قۆناغ به‌قۆناغی سه‌رده‌می خه‌باتی حه‌فتاكان‌و هه‌شتاكان‌و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو سه‌ره‌تاكانی دوو هه‌زارو قۆناغی دوای رووخانی رژێم.
*با له سه‌ره‌تاكانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، ساڵی 1975 سه‌ره‌تای گفتوگۆكان بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستیپێكرد، ئه‌گه‌ر بپرسین كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌وروپا چۆن دهستیپێكردو چۆن فراوانكراو تاوتوێی ئه‌و كۆبوونه‌وانه كرا له ئه‌وروپا كه جه‌نابی مام جه‌لال-یش به‌شداریی تێداكرد؟
-له راستیدا ده‌مه‌وێت له‌و كاته‌وه ده‌ست پێبكه‌م كه خۆم تێیدابووم، بێگومان وه‌ك ده‌زانن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له 1-6-1975 ده‌مه‌زرا، من ئه‌وكاته نه‌فی كرابووم، سه‌ره‌تا بۆ شاری كووت، دواتر نه‌فی كرام بۆ ناسرییه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری له ناسرییه كرابوو به‌سه‌رۆكی شاره‌وانیی شارۆچكه‌ی روفاعی سه‌ربه پارێزگای میسان، به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی گه‌ڕابوونه‌وه كه پێیان ده‌وترا «عائیدون»، دابه‌شكرابوون به‌سه‌ر شاره‌كانی باشوور‌و رۆژئاڤای عیراقدا، وه‌ك عهممارهو كووت، سه‌باره‌ت به رۆژئاوای عیراقیش وه‌ك رومادی.
كاتێك من چوومه ناسرییه، له كارگه‌ی ئه‌له‌منیۆم بووم، فه‌ره‌نسییه‌كان سه‌رپه‌رشتییان ده‌كرد، ده‌یانویست ئه‌و كارگه‌یه بنیات بنێن، خه‌ڵكیان نه‌بوو، ئێمه‌ش ته‌كنیكی بووین، ده‌یان ناردین بۆ فه‌ره‌نسا بۆ مهشقو راهێنان، من یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه.
ساڵی 1976 پێش ئه‌وه‌ی من بچمه ده‌ره‌وه، هه‌واڵی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌م له كاك شازاده‌وه سائیبه‌وه پێگه‌یشت، ئه‌و هه‌واڵه‌كه‌ی هێنایه‌وه، چونكه ئه‌و چووبووه ده‌ره‌وه‌و له له‌نده‌ن مام جه‌لال-ی بینیبوو، كه هاته‌وه وتی: «یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دامه‌زراوه‌و ده‌بێـت لێره‌ش ده‌ستبكرێت به ئیشوكار.
بێگومان ئه‌وكاته كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی - لینیینی هه‌بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاڵه شیهاب چووبووه ئێران، عیراق هه‌ڵمه‌تێكی گرتنی ده‌ستپێكرد، ئه‌ویش له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا كه یه‌كێك له گروپی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی عه‌ره‌بی گیرابوو، به‌و هۆیه‌وه شه‌هید ئه‌نوه‌ر زۆراب ده‌ستگیركرا، هه‌ر له‌وكاته‌دا خاڵه شیهابو كۆمه‌ڵێك له هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه چووبوون بۆ ئێران تا له‌وێوه بڕۆنه ده‌ره‌وه، له دیوی عیراقیش به‌هۆی ده‌ستگیركرانی شه‌هید ئه‌نوه‌ر زۆرابه‌وه، شه‌هید ئارام‌و هه‌ندێك له براده‌رانی دیكه فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رچوو، ئه‌وكاته له فه‌رمانگه‌ی ئه‌شغال بوو كاتێك چووبوون بۆ گرتنی، خه‌ڵكی سلێمانی‌و فه‌رمانبه‌ره نیشتمانپەروەرەکان هاوكارییان كردبوو و توانیبووی دهربازبێتو ئیتر خۆی حه‌شاردا.
له‌ماوه‌ی ئه‌و خۆ حهشاردانهدا توانیی ده‌ستبكات به پهیوهندیكردنو داڕشتنه‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و توانی به‌سه‌ر ئه‌و فه‌وزاییه‌ی دروستببوو به‌سه‌ریدا زاڵ‌بێت.
شه‌هید ئارام ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سلێمانی خۆی حه‌شاردابوو، كه من هاتمه‌وه بۆ سلێمانی تا له‌ڕێگه‌ی به‌غداوه بڕۆم سه‌فه‌ر بكه‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كاك ئارام نامه‌یه‌كی نارد تا بیبه‌م بۆ مام جه‌لال، بێگومان ئه‌وسا شێوازی شاردنه‌وه كه به‌وجۆره بوو ده‌مانكرده ناو ده‌رمانی دانه‌وه، به‌هه‌رحاڵ من كه چوومه ده‌ره‌وه، ساڵی 1976 بوو، ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی مام جه‌لال پێ‌بوو، ئه‌وكاته ئه‌و له‌شام بوو، ته‌له‌فۆنێكم بۆ كرد‌و پێموت: «هاتوومه‌ته ده‌ره‌وه‌و له پاریسمو نامه‌یه‌كم پێیه بۆ جه‌نابت، چۆن بۆت بنێرم؟» ئیتر شێوه‌یه‌كی بۆ دانام تا به‌و شێوه‌یه نامه‌كه‌م بۆ نارد‌و وتی: «هه‌وڵ ده‌ده‌م سه‌ردانی پاریس بكه‌م‌و بێم بتبینم».
ئه‌وه‌بوو له‌كاتی دامه‌زراندنی یه‌كێتییدا مام جه‌لال هاته ئه‌وروپا، كاك فه‌ره‌یدونیش وه‌كو كۆمه‌ڵه له‌ناوه‌وه هاتبوو و له‌به‌رلین كۆبونه‌وه‌یه‌ك كرا، هه‌رچه‌نده د.فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت: «22/5 یه‌كێتی دامه‌زراوه له دیمهشقو خوالێخۆشبوو د. كه‌مال فوئاد-یش ده‌یوت: «1/6 له‌و كۆبوونه‌وه‌ی كه له‌به‌رلین كرا»،
خه‌ڵكه‌كانی ده‌ره‌وه یان رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه كاك كه‌مال سه‌رپه‌رشتیی ده‌كردن، كه من چوومه ده‌ره‌وه بێگومان له‌گه‌ڵ كاك كه‌مال په‌یوه‌ندیم كرد‌و مام جه‌لال-یش هاته پاریس.
*كه چویته ده‌ره‌وه، ئیتر بڕیارتدا نه‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ كوردستان و عیراق؟
-به‌ڵی كاتی خۆی له‌گه‌ڵ كاك شازاددا رێكه‌وتبووین، كاك شازاد ببوو به كه‌فیلم، كه من ده‌چمه ده‌ره‌وه‌و ناگه‌ڕێمه‌وه، خوا هه‌ڵناگرێت وتی: «بڕۆ من پارێزه‌رم، خۆم چاره‌سه‌ری ده‌كه‌م، له‌به‌رئه‌وه كه من چوومه ده‌ره‌وه، واته ئیتر من نایه‌مه‌وه، ئاشكرابوو.
به‌هه‌رحاڵ بێینه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مام جه‌لال له‌ساڵی 1976 هاته پاریس، خۆی بۆلای من هاتبوو، بزانێ چی ده‌كه‌م‌و نامه‌كه‌شی پێگه‌یشتبوو، كه هات باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ده‌بێت رێكخستنه‌كانی یهكێتیو په‌یوه‌ندییه‌كانمان فراوان بێت.
*پێش ئه‌وه‌ی جه‌نابت بگه‌یته پاریس كێ له براده‌رانی خۆمان له‌وێ بوو؟
-ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی له‌وێ بوو، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكمانی بینی، كۆمه‌ڵێك بابه‌ت بڕیاری له‌باره‌وه درا، كه به‌شێكی زۆری نه‌چووه‌سه‌ر، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت مام جه‌لال رێكخراوی کۆمەڵە له ده‌ره‌وه داده‌مه‌زرێنێت، ئێمه به‌جۆرێك كه ئه‌وسا گه‌نج بووین ماركسی لینینی بووین، خۆمان به عه‌یاره 24 داده‌نا، له راستیدا بۆ چوونێكمان هه‌بوو، ئێمه وامان داده‌نا كه یه‌كێتی چهترهكهیهو كرۆكهكهشی، كۆمه‌ڵه‌یه، به‌م گیانه‌وه كارمان ده‌كرد، بێگومان مام جه‌لال ئه‌وكاته به‌بێ ئیعلانكردن سكرتێری كۆمه‌ڵه بوو، هه‌ر ئه‌و دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیش بوو، من پاش ئه‌وه‌ی كه رێكخراوه‌كه‌مان دامه‌زراو كۆبوونه‌وه‌ی پاریسمان كرد، نامه‌یه‌كم بۆ نووسی‌و به دكتۆر مه‌حمود عوسماندا بۆم نارد، دیاره دكتۆر مه‌حمود هه‌ر چۆنێك بوو، وابزانم خوێندبوویه‌وه، له‌نامه‌كه‌شدا نووسیبووم هه‌موو شتێكم به‌م شێوه‌یه كردووه، ئه‌گه‌ر خوێندرابێته‌وه ده‌زانرێت ئه‌و نامهیهشم لایه(1). ئیتر ئه‌وه‌بوو نه‌خشه‌و پلانێكمان دانا له‌گه‌ڵ مام جه‌لال كه چی بكه‌ین و چینهكهین.
*مام جه‌لال حه‌زی ده‌كرد زیاتر به‌ناوی یه‌كێتییه‌وه ئیش بكه‌ن نه‌وه‌ك كۆمه‌ڵه؟
-به‌ڵام ده‌كرا شتێك هه‌بێت ماركسی‌و چه‌په‌كان كۆبكرێنه‌وه له‌ناو چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا، به‌ڵام ئهوهه وه‌ك شتێكی ئاشكرا نه‌بێت، هه‌موو چالاكییه‌كانی تر هه‌مووی یه‌كێتی بێت.
ئه‌وه‌بوو پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال بۆ شام، له‌و كاته‌دا له پاریس كاك ئه‌حمه‌د بامەڕنی دوو رۆژ مایه‌وه، شه‌هید قاسملوی لێ‌بوو، هه‌روه‌ها زه‌ید عوسمانی لێ‌بوو، منیش هه‌ر له‌گه‌ڵیدا بووم كه قاسملۆو زه‌یدی بینی.
*زه‌ید ئه‌وكاته له نه‌مسا بوو، یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقدا بوو؟
-مام جه‌لال كه له‌دانیشتنه‌كه‌دا بووین، لێی ده‌پرسی، زیاتر هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بی سعودیه‌و هه‌روه‌ها چه‌ند راسپارده‌یه‌كی بۆ سعودیه‌كان به‌ودا نارد كه زه‌ید له‌گه‌ڵ سعودییهكاندا كاری ده‌كرد، دكتۆر مه‌حمودیش ئه‌و دوو رۆژه له‌وێ بوو، دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌هید قاسملودا به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه رۆشتن‌و گه‌ڕانه‌وه، ئێمه ئه‌وكات په‌یوه‌ندیمان كرد به‌و خه‌ڵكانه‌ی مام جه‌لال خۆی پێی وتبووین كه ئاخۆ كێ به‌كه‌ڵك دێت‌و كێ به‌كه‌ڵك نایه‌ت، ئه‌وانه‌ی كه هه‌بوون له هۆڵه‌ندا بوون وه‌ك ئازاد خۆشناو تازه په‌یوه‌ندییان كردبوو، د.فوئاد حسێن، مسته‌فا چاوڕه‌ش، زاهیر حه‌مه‌د، ساڵانێك جگه له‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا كاری ده‌كرد، له یه‌كێتیشدا كاری ده‌كرد، له كۆنفرانسی دووه‌مدا کە لە ئابی 1977 لە فرانکفۆرت بەسترا هەریەکە لەم هەڤاڵانە هه‌ڵبژێردران به ئه‌ندامی لقی یه‌كێتیی:
عومەر شێخموس ، د. محەمەد سابیر ئیسماعیل (بەندە)، ئازاد خۆشناو، فازیلە ڕەش، کەمال حاجی رەشیدو زاهیر حەمەد. پێموابێت کاک زاهیر ژنه‌كه‌ی گوشاری لێ‌كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه عیراق له 1982دا لێبوردنێكی ده‌ركرد، گه‌ڕایه‌وه بۆ كه‌ركوك‌و له‌وێ مایه‌وه، دووباره تاقه‌تی چوو و دیسان گه‌ڕایه‌وه بۆ ئیران‌و جارێكی تریش دووباره گه‌ڕایه‌وه‌و خۆی ته‌سلیم كرده‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌مجاره هه‌موویان ئه‌نفال كران‌و تێداچوون، به‌داخه‌وه كوڕێكی باش بوو.
زاهیر حه‌مه‌دو كاك فوئاد‌و موسته‌فا چاوڕه‌ش هاتن بۆ پاریس، له له‌نده‌نیشه‌وه د.فازیلی حاجی ته‌یب كۆمه‌ڵه بوو، ئه‌ویش هات له ڤهیهنناوهو فوئادی مه‌لا مه‌حمودیش هاتو له‌پاریسیش من و كاك ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی له‌وێ بووین، 8 كه‌س بووین، هه‌موومان كۆمه‌ڵه بووین، كۆبوونه‌وه‌مان له 18/6/1976 بوو، بێگومان راپۆرتمان خوێنده‌وه ئیشوكارمان دابه‌شكردو مهحزهرمان نووسی، ناوی نهێنیمان بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه دانا‌و كۆمیته‌كه‌مان ناونا كۆمیته‌ی جه‌بار، هه‌ركه‌سێك ناوی نهێنی خۆی هه‌بوو، من ناوم عوسمان بوو.
پاشان به‌رنامه‌مان دانا بۆ ئیشكردن‌و خۆشمان حازركرد كۆنفرانسی دووه‌می یه‌كێتیی له ئابی ساڵی 1977 دا ده‌گیرا، كه‌وتینه خۆ ئاماده‌كردن، ده‌بوو هه‌وڵبده‌ین زۆبه‌ی خه‌ڵكه‌كان هه‌ڵبژێردرێن له كۆمیته‌و لقه‌كان كه سه‌ربه كۆمه‌ڵه بوون.
*واته به‌رنامه‌تان وابوو له‌ناو یه‌كێتیدا سه‌ربه كۆمه‌ڵه بن؟
-به‌ڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵده‌بژێردران، هه‌وڵمان ده‌دا سه‌ربه كۆمه‌ڵه بن و به‌درێژایی ئیشی ده‌ره‌وه، هه‌ر ئه‌وانه بوو، به‌هه‌رحاڵ وه‌ك راستگۆییهك ئه‌و شتانه ده‌ڵێم كه كۆبوونه‌وه‌كه‌مان كرد، ئیشوكاره‌كانمان دابه‌شكرد كه كێ به‌رپرسیاری نامه‌كانی وڵات بێت، ئه‌وه به‌ره‌وڕووی من كرایه‌وه.
*به‌مه لقی ئه‌وروپا دامه‌زرا؟
-نه‌خێر ئه‌مه بۆ كۆمه‌ڵه بوو.
*كه‌ی كۆنفرانسی یه‌كێتیی كرا؟
-دوای ئه‌وه كۆنفرانسی یه‌كێتیی كرا، ئه‌مه ئاماده‌كاریی بوو، ئێمه كۆمه‌ڵه‌مان دامهزراندو ده‌ستمان كرد به‌ئیشی تر، په‌یوه‌ندیكردن به‌و كه‌سانه ناوه‌كانمان به لیست دانابوو، سنووری ئیشكردنمان له چه‌ند وڵاتێك بوو، به‌ڵام خۆشمان هه‌وڵبده‌ین خۆمان بۆ كۆنفرانسی یەکێتی حازربكهینو له هه‌ڵبژاردنیشدا ئه‌و كه‌سانه حازربكهین كه سه‌ربه كۆمه‌ڵه بوون. نامه‌یه‌كی دوور‌و درێژم بۆ مام جه‌لال نووسیبوو، وه‌ك باسم كرد به دكتۆر مه‌حموددا ناردبووم، ئینجا مام جه‌لال وه‌ڵامی دابوومهوهو ده‌ڵێت: حه‌مه خۆت لە کێشە دروستکردن لەگەڵ د.کەمال بەدوور بگره.
ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاره‌كانمان بوو، ئینجا یه‌كێتیی دامه‌زرابوو له‌شام، مام جه‌لال نامه‌ی بۆ براده‌ران ناردبوو، كاك عومه‌ر ده‌بابه هاتبوو بۆ شام، راسپارده‌كانی ناردبوو بۆ عه‌لی عه‌سكه‌ری‌و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی لهوڵاتن بێنه ده‌ره‌وه‌و ده‌ست بكه‌ن به ئیشكردن‌و خه‌باتی چه‌كداری.
له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ستكرا به ئیشكردن، خۆمان حازركرد بۆ كۆنفرانسی دووه‌م كه له فرانكفۆرد به‌سترا، هه‌میشه‌و هه‌موو ساڵێك كۆنفرانسی لقی ئه‌وروپا ده‌به‌سترا، له‌و كۆنفرانسانه‌دا سێ كۆبووه‌نه‌وه ده‌كران، یه‌كێكییان كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی بوو كه ئه‌وه ناوه‌كه‌ی بوو، دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ته‌نفیزیی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان له ئه‌وروپا (AKSA)، سێیه‌م ئیشیان نهێنی بوو كه كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی كۆمه‌ڵه بوو، هه‌میشه له‌هه‌موو ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه ده‌كران به‌م شێوه‌یه بوو، هه‌مووشی ساڵانه بوو، جا یان له ئه‌ڵمانیا ده‌به‌ستران،یان له نه‌مسا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رزانتر بوو له وڵاته‌كانی تر، ئه‌وسا ئه‌وه نه‌بوو وه‌ك ئێستا پاره بۆ كۆنفرانس و ئه‌و بابه‌تانه ته‌رخان بكرێت، هه‌مووی له‌سه‌ر ئه‌وانه بوو كه به‌شدار ده‌بوون، بۆیه هه‌وڵمان ده‌دا كه‌مترین پاره‌ی تێبچێت.
له سەروبەندی كۆنفراسی دووەم حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدکا)ش به‌نهێنی لەوێ بوون، شه‌هید دكتۆر قاسملو بۆ بەشداریی لە کۆنگرەی ئەکسا، مشتومڕی زۆر هه‌بوو، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیی به كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتییه‌وه نه‌بوو، ته‌نها بۆ خوێندكاران هاتبوو، قسه زۆر هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی «قیاده موه‌قه‌ته» دروست ببوو، مشتومڕه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه خه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران چۆن بێت، زۆر دژایه‌تیی پارتی‌و شیوعیان ده‌كرد، له‌و كۆنفرانسه‌دا مشت‌ومڕ زۆر بوو، ئه‌وانه‌ی سه‌ربه یه‌كێتیی بوون، ئه‌وانه‌ی سه‌ربه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون و حدكا بوون موناقه‌شه‌یه‌كی زۆرمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ شه‌هید قاسملودا، ئینجا سرووده‌كانی كۆمه‌ڵه بڵاوببوونه‌وه، به‌تایبه‌تی له له‌نده‌ن تیپێك دانرابوو، ئه‌و سروودانه‌ی كردبوومان به‌عاده‌ت بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌موو كۆنگرهیهكو مارشێك بوو، ئه‌وسا شتی وانه‌بوو سروودی وا حه‌ماسی‌و مونه‌زه‌م، ئه‌وه زۆر خۆش‌بوو ئه‌و كۆنفرانسه.
دوای ئه‌وه لق هه‌ڵبژێردرا، من هه‌ڵبژێردرام، عومه‌ر شێخ موس، ئه‌و زاهیر حه‌مه‌ده، فازیله ره‌ش، ئازاد خۆشناو هه‌ڵبژێردان، لیژنه‌ی كارگێڕ بریتیبووین له من‌و عومه‌ر شێخ موسو فازیله ره‌ش. له‌و كۆنفراسه‌دا عومه‌ر بوو به‌لێپرسراوی یهكهمو من بووم به كارگێڕ، ئیتر ئیشوكاره‌كانمان به‌شێوه‌ی ساڵانه بوو، به‌رنامه‌یه‌كمان داڕشت، ئیش‌و كارمان دابه‌شكرد به‌م شێوه‌یه.
ئینجا كۆنفرانسی دووه‌ممان به‌ست، هه‌موو ساڵێك‌و هه‌ر ساڵێك له وڵاتێك له‌و دوو وڵاته كۆنفرانسمان ده‌به‌ست، زیاتر مانگی ئاب بوو، خه‌ڵك له‌پشوودا بوو، به شهمهندۆفێر ده‌چووین، له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا له زۆربه‌ی وڵاتان رێکخستنمان دروستکرد. پاشان مایه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌مان ئه‌ركه‌كانمان دابه‌شكرد، مه‌سه‌له‌ی چاپهمهنیو راگهیاندنو په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ دامودهزگاكانو رێكخراوه‌كان‌و هه‌موو ئه‌وانه‌و له‌ده‌رگای هه‌موو وڵاتێكمان ده‌دا، ئه‌وكاته لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌مان نه‌بوو، له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه دروست بوو.
لقی یه‌كێتی، هه‌موو شتێكی ده‌كرد هه‌ر له‌چاپه‌مه‌نی، له راگه‌یاندن، له پیتاك كۆكردنه‌وه، له رێكخستنی سه‌ردانه‌كان، نووسینی یاداشت‌و به‌یاننامه‌كان.
بۆ هەرموو کۆنفرانسەکانمان نوێنەرانمان لە وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکاو شام و کەمداوەوە دەهاتن بۆ بەشداربوون لە کۆنفرانسی ی.ن.ک و کۆنگرەی خوێندکاران و هەموو کۆنفرانسەکانیش بەگشتی سێ رۆژی دەخایاند بەمجۆرە:
*بەڕاپۆرتی لێپرسراوی لق دەستیپێدەکرد، ئەگەر نوێنەری سەرکردایەتیش بەشدار بووایە بە وتاری ئەو دەستی پێدەکرد.
راپۆرتەکە هەموو مەسەلەکانی سیاسی، رێکخستن، دارایی، راگەیاندن، پەیوەندییەکان، کێشەو گیروگرفتەکان، رەخنەو پێشنیازەکان و راسپاردەکانی لەخۆ دەگرت و لەکۆتاییشدا ئەندامانی پێشووی لق ئەرکیان تەواو دەبوو و هەڵبژاردن دەکرا بۆ ئەندامانی لقی داهاتوو.
له‌هه‌موو كۆنفراسێكدا به‌یاننامه‌ی كۆتایی هه‌بوو، كۆمه‌ڵه‌ش به‌یاننامه‌ی كۆتایی هه‌بوو، پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌گه‌ڕاینه‌وه، ئیشوكاره‌كان دابه‌ش ده‌كرانه‌وه.
كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا له چه‌ند رێگایه‌كه‌وه بوو، یه‌كێكان ئه‌وه‌بوو نامه‌كان ده‌هاتنه شام‌و له‌وێشه‌وه بۆ ئێمه‌یان ده‌نارد، یان له تارانه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌هاتنه ئه‌وروپا یان له‌و ماوه‌یه‌ی كه كاك شازاد نه‌هاتبووه ده‌ره‌وه، له گه‌ڵ مندا په‌یوه‌ندیی هه‌بوو، په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه بوو: هه‌موو شته‌كانی بۆ ده‌ناردم، ئه‌و پارێزه‌ر بوو زوو زوو دەچووە به‌غدا، رۆژنامه‌كانی «سه‌وره‌و جمهوری هه‌بوو، له یه‌كێك له پهرهكانیان به‌یانه‌كه‌ی ده‌پێچایه‌وه‌و رۆژنامه‌كه‌ی لوول دهكردو بهریدێكمان هه‌بوو به‌و سندوق به‌ریده بۆی ده‌ناردین.
*واته جهریدهكهی دانه‌ده‌خست بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ستی پێ نه‌كات؟
-به‌ڵی، وامان دانابوو، ئیتر كه یه‌كسه‌ر ده‌مكرده‌وه ده‌مزانی له چ لاپهڕهیهكدایه، ئه‌مه به‌رده‌وام بوو تا ماوه‌یه‌كی زۆر، وابزانم جارێكیان پێیانزانی بوو، ئه‌ویش دوای دوو ساڵ، هه‌تا كاك شازاد هاته ده‌ره‌وه، به‌شی زۆری بهیاناتو بڵاوكراوهنمان له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه پێ ده‌گه‌یشت.
*له‌وی چاپتان ده‌كرده‌وه؟
-به‌ڵی چاپمان ده‌كرده‌وه‌و دابه‌شمان ده‌كرد به‌سه‌ر شوێنه‌كاندا، ده‌ستمان كرد به‌وه‌ی چاپخانه‌یه‌ك دابنێیین، ده‌زگایه‌كمان كڕی له ئۆپساڵا داماننا، ئیتر هه‌موو ئه‌و شتانه‌مان چاپ ده‌كرد، هه‌رله به‌یاننامه‌و بڵاوكراوه‌و گۆڤار له سویده‌وه دابه‌شمان ده‌كرده‌وه به‌سه‌ر براده‌راندا.
*ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی كه له ده‌ره‌وه ده‌هات، خۆشتان ده‌تاننووسی؟
-ئه‌وانه‌ی كه خۆمان ده‌ماننووسی، یان ئه‌وانه‌ی پێویستی بكردایه ته‌رجه‌مه دهكراو به‌شێكیمان به عهرهبیو به‌شێكی به كوردی‌و به‌شێكی به ئینگلیزی ده‌ماننووسی.
*بۆ رای جیهانی به ئینگلیزی ده‌تاننووسی، ئه‌و شتانه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به كورده‌وه هه‌بوو، یان په‌یوه‌ست بێت به به‌شی رێكخراوه‌ییه‌وه؟
-په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رێکخستنەکان ئه‌وه به كوردی بوو، به‌ڵام یاداشتێكمان هه‌بوایه یان به ئینگلیزی ده‌ماننووسی یان به فه‌ره‌نسی یان زمانی ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌نێردرا. واته زمانی بێگانه‌مان بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌كارده‌هێنا له‌گه‌ڵ حزبه‌كانیشدا بۆ حزبه سویدییه‌كان به زمانی سویدی‌و بۆ فه‌ره‌نسییه‌كان به زمانی فهرهنسیو بۆ ئینگلیز به زمانی ئینگلیزی ده‌ماننووسی.
*ئه‌وانه‌ی كه بۆ وڵاتان ده‌تاننووسی، هیچی تیا‌بوو، بۆ نمونه بڵێن ئه‌و دێڕه بۆ فڵان وڵات نابێت؟
-هه‌ندێك بابه‌ت هه‌بوو وه‌رمان ده‌گێڕا، ئه‌وه‌ی بگونجایه بۆ رای گشتی، به‌ڵام وه‌كوتر ده‌ستكاریمان نه‌ده‌كرد، رێنمایی هه‌بوو به‌شی زۆری نامه‌كانی مام جه‌لال بوو، دوای مام جه‌لال، كاك نه‌وشیروان، هه‌ندێكجار كاغه‌زی کاک فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، کاک مه‌لا به‌ختیار، كۆمه‌ڵێك رێنمایی تێدابوو بۆ ئێمه، بۆ نموونه: «هه‌ڵسوكه‌وتمان، په‌یوه‌ندیكردنمان به چ لایه‌نێكه‌وه، یان بۆ به‌شداریكردنی وه‌فده‌كان كێ بن، وه‌فده‌كان زیاتر له ده‌ره‌وه یان یه‌كێك له برایانی سهركردایهتیو مه‌كته‌بی سیاسی بوو».
یه‌كه‌م جار كه زیاتر په‌یوه‌ندیمان ده‌ستپێكرد، له‌گه‌ڵ حزبه چه‌پ و سۆشیالیستهكانو كۆمۆنیسته‌كاندا بوو، حزبی شیوعی عیراق په‌یوه‌ندییان نه‌بوو له‌گه‌ڵماندا، له به‌ره‌ی عیراقی‌دا بوون، له‌به‌رئه‌وه زۆر زه‌حمه‌ت بوو ئه‌وان په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بكهنو دانیشتنمان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
له ئه‌وروپا حزبی شوعی فهرهنسیو ئیتالی و ئیسپانی به‌هێز بوون، حزبی شیوعی فه‌ره‌نسی له هه‌موویان به‌هێزتربوو، جۆرج ماشێ سكرتێری گشتی بوو، پیاوێكی زۆر به‌ناوبانگ بوو، ئه‌و حزبه بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1978 ئێمه‌یان ده‌عوه‌تكرد بۆ كۆنگره‌ی خۆیان، ئه‌مه وه‌رچه‌رخانێك بوو له سیاسه‌تی حزبه شیوعییه‌كاندا، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه بوو كه حزبی شیوعی عیراق له به‌ره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق‌و حزبی به‌عس هاتبوونه ده‌ره‌وه‌و چووبوونه شاخ، له‌وێش هه‌ڤاڵانی ئێمه شوێنیان بۆ دهستهبهركردبوون، بۆیه حزبی شیوعیی عیراق رێنماییان دابوو به حزبه شیوعییه‌كانی وڵاتان تا په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا دروستبكه‌ن.
له ساڵی 1978دا‌و له كۆنگره‌ی حزبی شیوعیی فه‌ره‌نسادا بانگهێشت کرابووین، بڕیار بوو کاک نەوشیروان سەرۆکایەتیی وەفدی یەکێتی بکات، بەڵام لەبەر ئەوەی ڤیزای دەرچوونیان بۆ نەکرد لە ئێران، من سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدی یه‌كێتیم كرد به هاوڕێیه‌تی کاک ئه‌حمه‌د بامهڕنیو کاک د.له‌تیف ره‌شید، ئه‌وسا شتێك هه‌بوو، ناوه ئهسڵییهكانی خۆمان نه‌بوو له بەر ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق، من بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه ناوم ئامانج بوو، كه به‌شێكی كۆنگره‌كه له پاریس گیراو بەشەکەی تری لەشاری لیل لە باکووری فەرەنسا.
*ئه‌و ناوه نهێنییه جیاواز بوو له ناوی نهێنیی رێكخستن؟
-به‌ڵی من له پاریس تا چوومه سوید، ناوم هیوا بوو، حه‌سه‌نی قازی له‌و كاته‌دا له پاریس بوو، كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان هاته ستۆكۆڵم به‌ناوی هیواوه ناوی ده‌هێنام، وتی بابچین بۆ لای كاكه حه‌مه، وتم كام كاكه حه‌مه؟ وتی حه‌مه‌ی موهته‌دی، به‌ڵام من نه‌چووم.
ئێمه داوامان كرد كۆمه‌ڵێك وه‌فد ببینیین، وه‌فدی سۆڤێتی، وه‌فدی چینی، وه‌فدی حزبه شیوعییه‌كانی ئه‌وروپا.
جا هه‌ندێك شت هه‌یه كه له‌بیرم ناچێت، یه‌كێكیان ئامۆژگارییه‌كی سه‌رۆكی وه‌فدی پۆڵۆنی بوو، بێگومان حزبی شیوعی وه‌فدێكی گه‌وره‌یان هاتبوو به‌سه‌رۆكایه‌تیی زه‌كی خهیریو وه‌فدی سۆڤێتیشی لێ بوو، كۆنگره‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره بوو، پێشه‌كی وه‌فدی چینیمان بینی، ئێمه خۆمان ناساند وتمان وەفدی ی.ن.ک-ین، بەڵام وه‌فده‌كه هیچ زانیارییه‌كیان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه سه‌یربوو وه‌فدی پۆڵۆنی سه‌رۆكی وهفدهكهیان كوڕێكی گه‌نج بوو، ئینگلیزییەکی باش ده‌زانی، باسی هه‌موو شته‌كانمان كرد‌و چیمان به‌سه‌رهاتووه‌و خه‌ڵك چۆن بووه به په‌ناهه‌نده له‌ده‌ستی رژێمی سهدامو ئه‌و رژێمه چیمان لێده‌كات، بۆئه‌وه‌ش دۆسێیەکمان ئاماده‌كردبوو، دۆسێكەمان پێداو داوای په‌یوه‌ندیمان لێ‌كرد، به‌ڵام ئه‌و وتی: «یه‌ك ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م، ئێوه وه‌كو ئه‌وه وایه ئاسنی سارد بكوتن، هه‌روه‌ها وتی: «دنیای ئه‌مڕۆ، دنیای به‌رژه‌وه‌ندییه، له‌به‌رئه‌وه به‌ته‌مای شتێك مه‌بن كه شتێكتان بۆ بكرێـت، ئێمه سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین، ئه‌وه فێربن، مادام عیراق ئه‌و نه‌وته زۆره‌ی هه‌یه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عیراقدا ده‌كرێـت»، به‌لای ئێمه‌وه كه گه‌نج بووین و له‌سه‌ر چ بیروباوه‌ڕێك بووین، مایەی سەرسوڕمانمان بووئهوه ئێستاش لهبیرمهو هه‌رگیز له بیرم ناچێته‌وه.
*ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌وروپای خۆرههڵاتو خۆرئاوا هه‌بوو، وه‌ك ئێستاش نه‌بوو كه به‌هۆی ڤیزای شنگنه‌وه به‌ئیسراحه‌ت ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری ئه‌وروپا بكه‌یت، ئاخۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌تان چۆن رێكخدهخست؟
-زۆربه‌مان پاسپۆرتی په‌ناهه‌نده‌ییمان هه‌بوو، بۆ هه‌موو وڵاتێك ده‌یخوارد، له‌م دواییه‌دا نه‌بێـت كه پاسپۆرتی په‌ناهه‌نده‌یی به بێ ڤیزه نه‌ت ده‌توانی بچیته ئینگلته‌را، تائێستاش شنگن بۆ ئینگلته‌را نییه، له‌به‌رئه‌وه ده‌چوینه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئاسانتر بوون، به‌شی زۆریشی له ئه‌ڵمانیاو نهمساو هه‌ندێك جار له هۆڵه‌ندا كۆبوونه‌وه‌و كۆنفرانسهكانمان ده‌گرت، جارێكیش له به‌ریتانیا كۆنفرانسمان.
دیداری: كوردستانی نوێ
بەشی دووەم
*له‌و قۆناغه‌دا په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی‌و چه‌په‌كان هه‌بوو؟
-له ئامۆژگارییه‌كه‌ی كابرای پۆڵۆنییه‌وه فێربووین، چووین سه‌رۆكی وه‌فدی یۆگوسلاڤیامان بینی، گرفتی خوێندكارمان هه‌بوو، فازیله ره‌ش یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی ده‌ركرابوو، ئازادیش ده‌یوت ده‌ركراوم، ئیتر نازانم چۆن ده‌ركراوه، به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان هه‌بوو له كرواتیا بوون، بۆ نموونه براكانی نه‌وشیروان فوئاد مه‌ستی له‌وێ بوون، داوامان لێ‌كردن هیچ نه‌بێت گوشار له‌و خوێندكارانه نه‌كه‌ن، باوه‌ڕبكه‌ن ئه‌وه‌شیان بۆ نه‌كردین، به‌و جۆره بوو، ئێمه هاتووین خۆمان به كوشت ده‌ده‌ین له پێناوی بیروباوه‌ڕی چهپو كۆمۆنیزم، ئیتر له‌و كۆنگره‌یه‌دا توانیمان هیچ نه‌بێت له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی تێبگه‌ین، خه‌ڵك چۆن ته‌عامول دهكاتو ئینجا بۆیه حزبی شیوعی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵدا باشكردین، حزبی شیوعیی فه‌ره‌نسا ده‌عوه‌تی كردین، زۆر به‌قووه‌ت بوو، بڕیاربوو بگه‌نه حوكم، چه‌ند وه‌زیرێكیان هه‌بوو، دواتر له‌گه‌ڵ حزبه سۆشیالیسته‌كاندا رۆڵێكی باشیان هه‌بوو، حزبه چه‌په‌كان، سه‌وزه‌كان، ورده ورده گه‌شه‌یان ده‌كرد، به‌تایبه‌تی له ئه‌ڵمانیا كاك سه‌ڵاح ره‌شید یه‌كێك بوو له ئه‌ندامه‌كانییان، یه‌كێك له ئاراستهكانمان ئه‌وه‌بوو په‌یوه‌ندیی به حزبه ئه‌وروپییه‌وه بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی شوێنی خۆمان بكه‌ینه‌وه‌و ببین به ئه‌ندامی پهرلهمانو پێشبكهوینو له‌و حزبانه‌وه لۆبیه‌ك بۆ میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین، له زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانی كورد هه‌یه له سوید له شاره‌وانی، له‌و سیاسه‌ته‌دا كاك سه‌ڵاح بوو به ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌و حزبه.
*سه‌ره‌تاكانی ده‌سپێكردنی خۆپیشاندان له كوێیه‌وه ده‌ستی پێكرد؟
-هه‌ر له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشه‌وه یان هه‌ر له‌گه‌ڵ دروستبوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا له بۆنه‌كاندا، بۆنموونه كه ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كۆمه‌ڵه ئیعدام كران، ده‌ستمان ده‌كرد به یادداشت نووسین‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، مانمان له خواردن ده‌گرت، دوای ئه‌وه چه‌ندجارێك له ئۆپسالا-وه هاتینو به‌شی زۆرمان نانمان نه‌ده‌خوارد، له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا هه‌موو خه‌ڵك لێت كۆده‌بوونه‌وه، ئێمه‌ش ئه‌و بهیاننامانهمان بڵاو ده‌كرده‌وه، هه‌تا پێیان ده‌كرا ئه‌و وڵاتانه پارێزگاری‌یان لێ ده‌كردین.
*له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كان بوو؟
-خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كان بوو، به‌ڵام مانگرتن له‌خواردن ده‌بوایه موڵهتت وه‌ربگرتایه، به‌تایبه‌تی له ستۆكهۆڵم شوێنێك هه‌بوو سه‌نته‌ری شاربوو، ده‌بوایه له‌وێ بمانكردایه، جگه له‌وه‌ش، رێكخراوی سۆڵیدارێتیمان دروست ده‌كرد، هاوپه‌یمانیی پشگیریمان دروست ده‌كرد، ئه‌وسا له زۆر شوێنی ئه‌مریكای لاتینی، له یۆنان، ئه‌مانه هه‌موو له ئۆپۆزسیۆن بوون‌و هاوكاریی یه‌كتریمان ده‌كرد، كاتێك خۆپیشاندانمان ده‌كرد، بانگهێشتی ئه‌وانه‌مان دهكردو خه‌ڵكیان ده‌نارده ئه‌مریكای لاتین، زۆر باش بوون، هه‌موو ساڵێك له یادی یه‌كێتیدا، له یادی كۆمه‌ڵه‌دا، له یادی نه‌ورۆزدا بانگهێشتمان ده‌كردن، ساڵێك ئاهه‌نگمان ده‌گێڕا، هه‌م بۆ یاده‌كه‌و هه‌م بۆ پاره په‌یداكردن بوو، باوه‌ڕ بكه‌ن وه‌كو رێكخستن كه‌م بووین، 400 كه‌س ئاماده ده‌بووین، هه‌ر ئێمه نه‌بووین، ئه‌وانیش ده‌هاتن خه‌ڵكیان ده‌نارد دوو رۆژ له‌گه‌ڵماندا ده‌مانه‌وه وه‌ك پشتگیرییه‌ك.
*ئێوه‌ش بۆ ئه‌وانتان ده‌نارد؟
-به‌ڵی ئێمه‌ش به‌شدارییمان ده‌كرد، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌بوو.
*فهلهستیینیهكان نه‌ده‌هاتن؟
-له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كاندا په‌یوه‌ندیمان باش بوو، ئێمه په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ هه‌موو رێكخراوه‌كانی دونیای سێیه‌مدا باش بوو، ئه‌وانه‌ی كه خه‌باتیان ده‌كرد، خه‌باتی چه‌كداریی سیاسیان هه‌بوو دژی ده‌وڵه‌ته دیكتاتۆره‌كان، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا په‌یوه‌ندیی باشمان دامه‌زراند بوو، هاوكاریی باشیان كردین.
*ئه‌و ماوه‌یه ساڵی 1978 تا ساڵی 1985 كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی له ئیشه‌كانی ئێوه‌دا ره‌نگیدایه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هۆی جیابوونه‌وه‌ی به‌شێكی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیست‌و ئاڵای شۆڕشه‌وه؟
-نه‌خێر ره‌نگی نه‌ده‌دایه‌وه، شتی بنچینه‌یی دووكاری هه‌بوو، به‌ڵام په‌یوه‌ندیی به‌كارو چالاكییهكانمانهوه نه‌بوو، بۆنموونه مه‌سه‌له‌ی جیابوونه‌وه‌ی به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیست كه بوو به «حسك «، بێگومان له‌ده‌ره‌وه كاریگه‌ریی نه‌بوو، به‌ڵام له‌ناوه‌وه كاریگه‌ریی خراپی هه‌بوو، كوڕێكمان له‌گه‌ڵدا بوو گوایه ئه‌مه یه‌كێتییه، دوایی بۆمان ده‌ركه‌وت كه له كۆبوونه‌وه‌كان به‌شدارنابێت، دوایی ده‌یوت وانییه، حسك زۆره‌و نیوه‌ی رێكخستنه‌كان زیاتری بردووه، یه‌كسه‌ر موحاسهبهمان كرد، یه‌كێك قسه‌ی بكردایه، موحاسه‌به ده‌كرا، له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی یه‌كێتی نه‌گونجێت، له‌به‌رئه‌وه هیچ كاریگه‌ریی نه‌بوو، یان مه‌لا بهختیارو ئاڵای شۆڕش‌و ئه‌وانه من ناڵێم خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، به‌ڵام هیچ كه‌سێك ده‌ستی له‌كار نه‌كێشایه‌وه، چ له‌كۆمه‌ڵه چ له ئاڵای شۆڕش، به‌ڵام ناخۆش بوو.
*له‌كاتی دانوستاندنی ساڵی 1984دا ره‌ئی كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات چی بوو؟
-ره‌ئی یه‌كێتییه‌كانی ئه‌وروپا به تێكڕا دژی بووین، یه‌ك دۆسێ هه‌یه به‌تایبه‌تی زۆر قورس بوو، له یه‌كێك له‌نامه‌كاندا ده‌ڵێت: ته‌سه‌ور مه‌كه‌ن ئێمه خۆمان بفرۆشین، یان میلله‌ته‌كه‌مان بفرۆشین، یه‌ك مه‌له‌فی گه‌وره‌م هه‌یه له‌سه‌ر دانوستاندنه‌كه، نامه‌ی مام جه‌لال-ه، نامه‌ی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادره، كۆمه‌ڵێك نامه‌ی تره، ورده‌كاریی دانوستاندنه‌كان، چیمان ده‌ستكه‌وتووه، له نامه‌یه‌كی كاك فهرهیدوندایه.
*ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌موو ره‌وتێكی خه‌بات بازدانێكی گه‌وره‌ی تێدایه، بازدانی گه‌وره له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌ی بوو، بۆ نموونه باستكرد كه په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی فه‌ره‌نسی باش بووه، بازدانی گه‌وره له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێوه‌دا له چ سه‌رده‌مێكدا بووه كه زۆر چالاكیتان هه‌بووه؟
-بازدانی زۆر له دوای هه‌ڵه‌بجه‌وه بوو، چونكه دوای هه‌ڵه‌بجه، شته‌كان زۆر گۆڕان، ئێمه‌ش زۆر چالاك بووین.
پاش ئه‌وه‌ی دانوستان كرا، ئه‌وه رۆڵێكی هه‌بوو وه‌كو حكومه‌ت كه به لایه‌نێكی ره‌سمی ناساندینی، ئه‌وه بۆ ده‌ریشه‌وه رۆڵی هه‌بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كانی حزبه سۆشیالیستهكانمان كرد له ئه‌وروپا، بۆ نموونه كاك نه‌وشیروان سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌مان بوو له ستۆكهۆڵم، 13 ده‌وڵه‌ت به ده‌ست سۆشیالیسته‌كانه‌وه بوو، ئێمه چه‌ند دۆسێیه‌كی گه‌وره‌مان ئاماده‌كردبوو كه چی كراوه‌و تاوانه‌كانی رژێم چین، دامان به هه‌موو وه‌فدو سه‌رۆك وهزیرانو سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت، ئه‌مانه رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو.
به‌شداریمان له كۆنگرهكانو چالاكییه‌كانمان له‌و كۆنگرانه‌دا رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وهرارهتهكاندا.. ئیتر رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌ناسراین، مه‌غدوریی میللهتهكهمانمان زیاتر ده‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام وه‌كو بازدانی گه‌وره هه‌ڵه‌بجه‌و دوای هه‌ڵه‌بجه بوو، ده‌بێت ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێت كه فه‌ره‌نسا ده‌رگای بۆ كردینه‌وه، بێگومان به‌هۆی فرانسوا مێترانهوه، مرۆڤ نابێت ئه‌وه له‌بیربكات كه یه‌كه‌مجار مام جه‌لال هاڤڵی بینی ئه‌وه یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیران بوو، دوای ئه‌وه فرانسوا میتران بوو وه‌ك سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا، میتران چه‌ند جارێك مام جه‌لال-ی بینی، جارێكیشیان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانیدا بینی، ئیتر دوای ئه‌وه ورده ورده ده‌رگای وڵاتان كرایه‌وه، ئێمه تا ساڵی 1989 په‌یوه‌ندیمان نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، ئه‌و گه‌شته‌ی مام جه‌لال بۆ ئه‌مریكا ده‌رگای ئه‌وێشی به‌ڕوودا كردینه‌وه.
*له هه‌شتاكان به‌دواوه‌و له دوای جه‌نگی عیراق- ئێران، ورده ورده ئۆپۆزسیۆنی عیراقیش په‌یدابوون، هه‌تا ئیسلامییه‌كانیش، ماوه‌ی هه‌شتاكان په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ حزبه عیراقییه‌كاندا چۆن بوو؟
-حزبه عیراقییه‌كان كێبوون؟ حزبی شیوعی، حزبی ده‌عوه، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، حزبی دیموكرات هه‌بوو، ئێمه له ماوه‌ی پاش ئه‌وه‌ی هاتینه ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ شیوعییه‌كان باش بوو، هه شه‌ڕی ناوخۆی شاخی نێوان یهكێتیو به‌ره‌ی جود (پارتی، سۆشیالیست، شیوعی، پاسۆك) په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ شیوعییه‌كاندا باش بوو، ئیتر له‌دوای ئه‌وه‌وه خراپ بوو، چۆن له ناوه‌وه تێكچوو، له دهرهیشهوه تێكچوو، به‌ڵام له ئه‌وروپادا ئیتر حزبه ئه‌وروپییه‌كان، ئه‌ستێره‌ی به‌ختیان ده‌هاته خواره‌وه وه‌ك ئه‌وه نه‌بوو كه له‌ناو ئه‌وروپادا حزبه سۆشیالیسته‌كان رۆڵیان هه‌بوو و باشتر بوو. ئێمه هیچ كێشه‌مان نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌واندا، رۆژ به‌ڕۆژ په‌یوه‌ندیمان باشتر ده‌بوو، توند‌و تۆڵتر ده‌بوو، گه‌شه‌ی ده‌كرد، حزبه شیوعییه‌كانی تریش ئه‌وروپییه‌كان گوێیان نه‌ده‌دا به حزبی شیوعیی عیراق به‌و شێوه‌ی جاران، ئه‌وانیش ده‌مێك له‌گه‌ڵ عیراق‌و ده‌مێك له‌گه‌ڵ ئێران، زۆر گرنگییان به‌وان نه‌ده‌دا، ئه‌وه هیچ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی ئێمه نه‌بوو له‌گه‌ڵ حزبه شیوعی‌و چه‌په‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانی تر حه‌زیان ده‌كرد په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ شوعیدا نه‌بێت، چونكه ورده ورده كۆمۆنیزن لای حزبه سیاسییه‌كانی دیكه بێزراوبوون، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه كێشه‌مان نه‌بوو له‌گه‌ڵیاندا، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر به‌یاننامه‌ی خویانیان ده‌رده‌كردو ئێمه‌ش به‌یاناتی خۆمانمان ده‌رده‌كردو وه‌ڵاممان ده‌دانه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كاندا په‌یوه‌ندیی باشمان هه‌بوو، به‌بێ قهیدو شه‌رت، له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی كوردستانی ئێرانیشدا، بێگومان ئه‌وان دوو كۆمه‌ڵه هه‌بوو له‌گه‌ڵ حزبی دیموكراتیشدا، ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندییمان زۆر باش بوو، له‌گه‌ڵ دیموكراتیشداو له‌گه‌ڵ چه‌په‌كانی ئێرانداو له‌گه‌ڵ هه‌موویاندا په‌یوه‌ندیمان زۆر باش بوو، له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی ئه‌وروپاشدا به‌گشتی په‌یوه‌ندیمان باش بوو، حزبه سورییهكانیش، ئه‌وانیش حزبی شوعیان هه‌بوو، حزبی عه‌مه‌لی لوبنانی، كه ئه‌بو ئه‌مه‌ل سه‌رپه‌رشتیی ده‌كردن، له‌گه‌ڵ ئه‌واندا په‌یوه‌ندیمان باش بوو، وه‌حده‌ی قاعیده‌یان دروستكرد له به‌یروت بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا په‌یوه‌ندیمان باش بوو، له‌گه‌ڵ «سازمانی ئینقلابی» ئه‌وانه‌ی كاتی خۆی له به‌كره‌جۆ بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌واندا په‌یوه‌ندیمان باش بوو، هه‌رچی حزبێك له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووبێت، په‌یوه‌ندیمان باش بوو له‌گه‌ڵیاندا، یان له‌گه‌ڵ حزبی سۆشیالیستی جه‌زائیری‌و مه‌غریبی، چونكه هه‌ر شوێنێك ده‌ستمان پێی بگه‌شتایه، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵدا ده‌كردن‌و باشبووین له‌گه‌ڵیاندا.
*چه‌ند بڵاوكراوهتان هه‌بوو له ئه‌وروپا؟
-بڵاوكراوه‌كان هه‌رچی له وڵات ده‌رده‌چوو، هه‌رله به‌یاننامه‌و بڵاوكراوه‌و ئه‌و گۆڤارانه‌ی كه دهرماندهركرد، ئه‌ركی نوێمان ده‌رده‌كرد، ئه‌لئیتیحاد-مان ده‌رده‌كرد، تۆچ-مان ده‌رده‌كرد به ئینگلیزی، به‌شی زۆری له ئه‌مریكا چاپ ده‌كرا، ئاڵامان ده‌رده‌كرد، ئه‌ویش هه‌ر له ئه‌مریكا ده‌رده‌چوو، هه‌رچی رووداوێكیش هه‌بوایه، ده‌مانكرد به ئینگلیزی‌و ده‌ماننارد بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كان، ئه‌مه جگه له به‌یاننامه بهعهرهبیو به‌كوردیش، بێگومان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بووایه به خه‌ڵكی عیراقه‌وه به عه‌ره‌بی ده‌بوو، ئه‌وه‌ی بۆ كورد بوایه به‌كوردی ده‌بوو.
*له 1976 بۆ سه‌ره‌وه ژماره‌ی كورد له‌ئه‌وروپا كه‌مبوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆی شه‌ڕی ئێران- عیراقه‌وه تا 1988،ره‌وه‌ندی كوردی زۆر بوو، ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆله‌دا چۆن مامه‌ڵه‌تان ده‌كرد؟
-ئێمه مامه‌ڵه‌مان به‌و جۆره كرد كه هه‌ندێكیان ئه‌وانه‌ی سه‌ربازی هه‌ڵاتوو بوون، هه‌ندێكیان خۆیان ئه‌ندام بوون‌و هاتنو په‌یوه‌ندییان كرد، به‌ڵام ترۆپكی ئیشكردنمان له‌ساڵانی 1975 تا نه‌وه‌ده‌كان بوو، كه‌م بوو و پوخت بوو، ده‌یانگوت ئهندامو چالاكوان له 15 تێپه‌ڕمان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ئیشی سه‌دان كه‌سمان ده‌كرد.
ئه‌وانه ده‌سته‌بژێر بوون، كه‌سی چالاك‌و زیته‌ڵه بوون ته‌مه‌ڵ نه‌بوون، هه‌مووی ئاماده‌بوو خۆی به كوشت بدات، یان بۆ نموونه با شتێك بگێڕمه‌وه: «له ساڵی 1975 بۆ 1976 من له شامه‌وه چووم بۆ سوید، شه‌هید دكتۆر خالید له‌وێ بوو، به‌و شێوه‌یه بوو، وه‌ك پێشمه‌رگه باسی ئه‌وه ده‌كرا كه ده‌نگێك هه‌بوو سه‌دام حسێن بێته ده‌ره‌وه، دكتۆر خالید له‌گه‌ڵ د. فوئاد وتی: باشه ئێمه ده‌توانین ئه‌گه‌ر سه‌دام هاته شوێنێك ده‌ستی لێ بوه‌شێنین.
دوای ئه‌وه بڕیار وابوو جارێكی تر بێته‌وه بۆ عیراق، منیش وتم بۆ ناتوانین؟ وتی باشه پێداویستییه‌كان چین، وتیان چه‌ك یه‌ك دوو چه‌ك، خۆ ده‌بێ پاره‌یه‌كت له‌به‌ر ده‌ستدا بێت، خه‌ڵكه‌كان له شوێنێكه‌وه به‌ریت بۆ شوێنێكی تر، وتم باشه هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌مووی په‌یدا بكه‌م، من چووم ئیشم له‌سه‌ر ئه‌وه كرد، ئه‌وه بوو كڵاشینكۆف‌و روومانهو پێنج كه‌سیشم په‌یداكرد، یه‌كێك ئۆتۆمبێل لێ بخوڕێت، یه‌كێك چاودێریی بكات، پاشان چالاكییه‌كه ده‌كه‌ین، چووین‌و كه‌شفی شوێنهكانمان كرد كه له كوێدایه. ئیتر كۆمه‌ڵێك شتی له‌و بابه‌ته، دوای ئه‌وه‌و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وتمان ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن له رێگه‌ی سورییه‌كانه‌وه زانیاریمان بده‌نێ، ئه‌وه‌بوو ساڵێكیش چه‌كه‌كان مانه‌وه له پاریس لای كاك ئه‌حمه‌د بوو ، ئیتر ناچاربووین گوشاری خستینه سه‌رو ناهه‌قیشی نه‌بوو، چه‌ك له ماڵتدا بێت‌و بگیرێیت، مه‌ترسیداره، ئیتر له‌به‌رئه‌وه هانیمان بۆ هۆڵه‌نداو دامان به خه‌ڵكانی تر.
*له‌وكاته‌دا له ئه‌وروپا بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له ساڵانی 1976 بۆ سه‌ره‌وه هه‌م چه‌پی ئه‌و وڵاتانه خۆیان به هێزبوونو هه‌م بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له ئه‌ڵمانیاو سوپای سویدی‌و ژاپۆنی‌و ئه‌رمه‌نه‌كان هیچ تێكهڵیهكیان له‌گه‌ڵیاندا نه‌بوو، باوه‌ڕیان پێیان نه‌بوو، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه تووشی هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوون كه چۆن مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد؟
-زۆر باش مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد، ئێمه هیچ كارێكی تیرۆریستیمان نه‌كردووه، له‌به‌رئه‌وه مێژووی ئێمه مێژوویه‌كی پاك بوو، ته‌نها مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه هاته پێش، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكیان كوشت، خۆ بێگانه‌یان نه‌كوشت، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه گه‌نجێكی په‌یدا كردبوو له رێكخراوێكی ئه‌رمه‌نی بوو، به‌هۆی كاری تیرۆریستی ئه‌و ئه‌رمه‌نییه‌ی ئه‌حمه‌د په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵیدا هه‌بوو گیرا، ئه‌وسا ته‌له‌فون نه‌بوو، ده‌فته‌رێكی بچووك هه‌بوو ژماره‌ی تێدا ده‌نووسرا، ژماره‌ی ئه‌حمه‌د هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌حمه‌د دوو رۆژ گیرا، تا قهواڵهكهی خۆمان خۆێنده‌وه ئینجا ئازادكرا
*په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ میدیای ئه‌و وڵاتانه‌دا چۆن بوو؟
-ئێمه په‌یوه‌ندیمان زۆر باش بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو میدیای وڵاتان.
*زانیاریتان ده‌دانێ له‌سه‌ر دۆخی عیراق؟
-هه‌ر روواوێك هه‌بوایه، بۆمان ده‌ناردن، چاوپێكهوتنیشیان له‌گه‌ڵدا ده‌كردین، مانگی جارێك كه له پاریس بووم، چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵدا ده‌كرا، به‌تایبه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی سه‌فه‌ری كوردستانیان ده‌كرد، له‌گه‌ڵ هه‌موو رۆژنامه‌كان.