riklam

گەنج و یەکێتی.. گەڕانەوە بۆ جەوهەر

بیروڕا 02:47 PM - 2026-07-23
د.ڕێبین محەمەد

د.ڕێبین محەمەد

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژووییدایە، تاقیکردنەوەی نوێبوونەوە.

ئەو یەکێتییەی کە لە شاخەوە هات و لە ناو جەرگەی خەڵکدا گەورە بوو، ئێستا بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت نوێکارییەکانی ئەم دواییەی یەکێتی تەنها گۆڕینی ڕوخسار نییە، بەڵکو گۆڕینی عەقڵیەت و شێوازی کارکردنە.

نوێبوونەوە بریتی بوو لە یەکخستنەوەی ماڵی یەکێتی. یەکێتییەکی یەکگرتوو، یەکێتییەکی بەهێزە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی متمانە بگەڕێتەوە لای جەماوەر
گرنگترین بڕیار کردنەوەی دەرگا بوو بەڕووی گەنجاندا بۆ ماوەیەکی زۆر گەنج لە بڕیاردا دوور خرابووەوە، بەڵام ئەمڕۆ دەبینین یەکێتی بە کردەوە گەنج دەهێنێتە پێشەوە، گەنجان هێزی سەرەکی هەر کۆمەڵگەیەکن و دەتوانن بە هزر و شارەزایی و ئافراندنیان ڕۆڵێکی کاریگەر لە گەشەپێدانی دامەزراوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا بگێڕن بۆیە هێنانە پێشەوەی گەنجان و دابینکردنی دەرفەتی بەشداری بۆیان لە بڕیارسازی و ڕێبەریدا، دەتوانێت هەنگاوێکی گرنگ بێت بۆ بەهێزکردنی بنەمای دیموکراسی و زیادکردنی متمانەی هاووڵاتیان لە ڕێکخستنەکان، دەنگی گەنجی یەکێتیی دەبیسترێت ئەمەش پەیامێکە کە یەکێتی تەنها حیزبی ڕابردوو نییە، بەڵکو حیزبی ئایندەیە
ئەمڕۆ کاتێک باسی یەکێتی دەکەین، باسی دوو شت دەکەین لە یەک کاتدا پاراستنی مێژوو و بنیاتنانی داهاتوو.

 PUKMEDIA


زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket