رزگاركردنی خه‌ڵك له‌م دۆخە خراپەی ئابووری
بیروڕا 01:02 PM - 2024-04-03
سۆزان ئەنوەر
سه‌باره‌ت به ئهركەکانی سه‌رشانی حكومه‌ت، ده‌توانین بڵێین لەم کاتەدا له پێشترینیان، دابینكردنی بژێوییهكی سه‌ربه‌رزانه و سه‌رده‌مییانه‌یه بۆ هاووڵاتیان.
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به جدی ئه‌م مه‌به‌سته نه‌كاته ئامانجی سه‌ره‌كی خۆی، ورده ورده متمانه‌ی لای خه‌ڵك نامێنێ و بناغه‌ی سیاسی، واتا قاعیده‌ی سیاسی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌و كات زۆر به ئاسانی ئه‌وانه‌ی ناحه‌ز و نه‌یاری ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، ده‌توانن كاریگه‌ری دابنێن له‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی ئینتمای ئه‌و خه‌ڵكه.
ئه‌و دۆخە نالەبارەی كه ئێستا هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان پیایدا تێپه‌ڕده‌بن دەره‌نجامی بێ پلانی و ئه‌نجامی حساباتی هه‌ڵه، گورزێكی كوشنده‌یه له بیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و له ئینتمای خۆ به كورد زانینی هاووڵاتیی كورد.
پێویسته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كه حاڵی حازر له دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان خۆی ده‌بینێته‌وه، زۆر به جدی بێته مه‌یدان و دڵسۆزانه و به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه به‌خۆیاندا بچنهوە و قسه له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی ئه‌م دۆخە بکەن و بیر له ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ر بكه‌نه‌وه، تا كار له كار نه‌ترازێ و هه‌رێمی كوردستان تووشی چاره‌نووسی ئیماراتهكانی بابان و سۆران و باقی ئیماراتهكانی تر نه‌بێت له‌سه‌رده‌می عوسمانی‌دا، ئه‌و ئیماراتانه ئه‌گه‌ر پشتیوانیی میلله‌تیان هه‌بوایه، ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌گه‌ڵیاندا بوونایه، ئاوا به ئاسانی شكستیان نه‌ده‌هێنا و له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی بزر نه‌ده‌كران.
ئه‌گه‌ر راپرسییه‌كی ئازاد بكرێت له كوردستان له 90٪ خه‌ڵكی كوردستان له دۆخی ئابووری و بژێوی ناڕازییه، ئه‌مه زه‌نگێكی مه‌ترسیداره و وا له بەشێک لە سیاسییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات به‌خۆیاندا بچنه‌وه و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پاساوه‌كه به سیاسه‌تی هه‌ڵه و یاخود به به‌رنامه و پیلانی حكومه‌تی فیدراڵ بێننه‌وه، با به‌شێك له‌و بەرپرسیارێتییە بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان و دان به ههڵهكهیاندا بنێن و داوای لێبووردن له خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، داوای لێبووردن له هه‌زاران گه‌نجی بێكار بكه‌ن كه خوێندنی زانكۆیان ته‌واو كردووه و ده‌رفه‌تی كاركردنیان نییه، داوای لێبووردن له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و تێكۆشه‌ری دێرین بكه‌ن كه له‌پێناوی گه‌لی كوردستان خه‌باتیان كردووه و بێنه‌وه به خۆیاندا و هه‌ندێ له‌و ئیمكانیاته‌ی حزبه‌كان هه‌یانه بیخه‌نه ناو بازاڕه‌وه، ئه‌و كورت هێنانی بودجه و مووچه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، نه‌ك هه‌ر رۆژەی بچن له ده‌رگای وه‌زیرێك و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی حكومه‌تی فیدراڵ بده‌ن، چونكه ئەگه‌ر دڵسۆزی میلله‌ته‌كه‌ت نه‌بی به‌ته‌مای فهرمانڕەوایانی به‌غدا دڵسۆز بن؟ ئه‌م سیاسه‌ته ئه‌گه‌ر به‌غداش پهیڕەوی كردبێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی بیانووی داوه به‌ده‌سته‌وه و خۆی كه‌مته‌رخه‌م بووه له حساباتیدا خۆی به‌رنامه و پلانی نه‌بووه، بۆیه پشكی سه‌ره‌كی ئه‌م برسیكردنه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02