riklam

لە یادی کۆڕەودا

بیروڕا 08:42 PM - 2024-03-31
عومەر حاجی ئەحمەد

عومەر حاجی ئەحمەد

عومەر حاجی ئەحمەد

 

٣٣ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کۆڕەوە مەزنەکەی کوردستاندا . ئەو کۆڕەوەی کە سەدان هەزار کەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و ئاوارەی سەرسنور و وڵاتان و چیاکان بوونەوە .

 

پاش ڕاپەڕینی گەلی کورد بۆ ئازادی  و شکستی هێزەکانی عێراق بەرامبەر هاوپەیمانان سوپای دڕەندەی بەعس دوور لە هەموو ئەخلاقێکی ئاینی و ئینسانی بە سەدان فڕۆکە و تۆپ و تانکەوە کەوتنە گیانی هاوڵاتیانی بێ تاوانی کورد و هێرشێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا
گەلی کورد لە نێوان ئاوارەیی و  ژێردەستەیدا ئاوارەیی هەڵبژارد و سەدان کەس لە برسیەتی و نەخۆشی و سەرمادا گیانیان سپارد.

ئەگەر چی کۆچی بە کۆمەڵی کوردان ئازارێکە هەرگیز لە بیر ناکرێت بەڵام بووە هۆی دروست کردنی پشتیوانیەک بۆ کورد لە ناو دەوڵەتە زلهێزەکاندا و لە ئەنجامدا ناوچەی دژە فڕین لە ئاسمانی کوردستان ڕاگەیانرا.

بە ماوەیەکی کەم دوای کۆڕەو پێشمەرگە گەڕایەوە ناوچەکانی هەرێم و هەرێمی کوردستانیان لە سوپای بەعس ڕاماڵی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕۆڵی سەرەکی پێ بڕا .ساڵێک لە دوای ڕاپەڕین و کۆڕەو لە ساڵی ١٩٩٢ هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام دراو پەرلەمان و حکومەت پێک هێنرا .

لە دوای ٣٢ ساڵ لە پێک هێنانی یەکەم پەرلەمانی کوردستان جارێکی تر یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جەخت لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکاتەوە بۆ پێک هێنانی پەرلەمانێکی نوێ کە نوێنەرانی هەڵبژێراو دەنگ و ڕەنگی خەڵک بن و بە بڕیارو بە یاسا ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان لەم قەیران و چەق بەستوییە ڕزگار بکەن.

سەری ڕێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و ئەو شەهیدانە دادەنەوێنین کە مێژووی کوردیان پڕ کرد لە ئازایەتی و شانازی .


PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket