خانمی یەکەم خەم و ئازاری گەلەکەی پیشاندا
بیروڕا 09:29 AM - 2024-01-14
رێبین عمر
هەر لە بەغدادەوە فەرمانی قەتلووعام و ئەنفال و کیمیایی باران و گوند سوتان و راگواستنی گەلی کورد درا، لە بەغداد لە ناوەندی سیاسی رژێمە یەک لە دوایەکەکانی عێراق تا بەعس و کەوتنی تاجەکەی ئەوەی توانییان بەرامبەر کورد ئەنجامیاندا. دەستیان لە قڕکردنی کورد نەپاراست و شەرعییەتیان بە لەناوبردنی دا. بەعس لە دوای ٢٠٠٣ چەرخ سوڕا هەرلەبەغداد سەدام و دارودەستەکەی بەسزای گەل گەیشتن. گەلی کورد بە خەباتی خۆی بۆ یەکەمین جار لە قەندیلەوە کوردێک بووە سەرۆک کۆمار، مام جەلال بووە سیمبولی دیموکراسی عێراقی نوێ.
ئێستاش ئەو کاروانە بەردەوامە؛ دڵسۆزانی کوردایەتی و پێکەوەژیان کاروانەکەیان بەردەوامە؛گریان و فرمێسک و خەمی خانمی یەکەمی عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد گوزارشتە لە ناخی کوڵاوی میللەتی کورد؛ کە دەیان ساڵە ستەمی گەورەی بەرامبەردەکرێت.
خەونە بۆ کورد کە لەسەدەی بیست و یەک ئینکاری لە بوونی دەکرێت، بەڵام لە عێراق بە رەنج و قوربانی گەل سەرۆک کۆمار کوردەو خانمی یەکەمیش نەتەوەیی و نیشتمانییە؛ بۆ مێژوو رووفاتی ژن و پیاو گەنج و منداڵی ستەملێکراوی کوردستانی لە بەغدادەوە؛ بەشایستەترین شێوە رەوانەی کوردستان دەکاتەوەو خەم لە گۆڕ وونەکان دەخوات.
فرمێسکی خانمی یەکەمی وڵات سەرچاوەکەی کۆژانی میللەتی کوردە؛ کە وەک گەلێک مافییەتی بەسەربەستی بژی و دوربێت لە سیاسەتی ئاسمیلاسیۆن و کۆمەڵکوژی و جینۆساید کە دەسەڵاتدارانی رابردووی عێراق ئەنجامیاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
09:20 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
06:19 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
کوردستان 06:31 PM - 2024-05-06 -
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
کوردستان 06:23 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
کوردستان 06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
کوردستان 04:57 PM - 2024-05-06 -
گومان بەسەر ئاگرەكەی قەیسەریدا زاڵ دەبێت
کوردستان 03:40 PM - 2024-05-06 -
مەکتەبی سکرتارییەت: سامان گەرمیانی وەک قارەمانێک بەشێک بووە لە سەرکەوتنەکان
ی ن ک 01:43 PM - 2024-05-06 -
کۆمسیۆن دەستیکرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان
کوردستان 01:11 PM - 2024-05-06 -
بایەخی سەردانی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا
بیروڕا 12:31 PM - 2024-05-06