مەسرور بارزانی بڕیاردەدات و محەمەد سەعید سەحافیش دەیگەیەنێت …
بیروڕا 10:40 AM - 2023-04-27
پەرلەمانتار كاروان گەزنەیی
كابینەی نۆ كابینەیەكی ئەمنی پارانۆیدە و پڕیەتی لە زهنی سیخوڕیكردن و تۆقاندن و زەمینە سازی بۆ دیكتاتۆرییەت و خۆسەپاندن و كوشتن و بڕین، ئەم هەموو رووداوی كوشتن و لێدان و ئەتككردنەش، مسۆگەر دەرهاویشتەی زهنییەتی ئیدارەدانی كابینەكەیە.
ئەم كابینەیە هەر لە ئیدارەدانەوە بگرە تا دەربڕین بە خراپترین شێوە فەشەلی هێناوە، زمانی ئێستای حكومەت و نووسینگەی سەرۆكی حكومەت و وتەبێژەكەی لە هەر كاردانەوەیەك، زمانێكی ئاستنزمی رێزمانی و دەربڕینێكی جاهلیانەی سەردەمی شەڕی ناوخۆییە، ئەگەر ئەمە زمانی سەرۆكی حكومەت لە هەڕەمەی هەرە سەرەوری ئیدارەدان بێت، بێشك هیوایەك نامێنێ بۆ گەشەسەندن و بەرەو پێشبردنی وڵات، بە پێچەوانەوە، هەموو چاوەكان لەسەر دوا بزماری تابووتی ئەم جەهالەتە و جەهەننەمە دروستكراوە دەبن!
سەرباری نادادی، گەندەڵی، بیرۆكراسییەت، ژێرپێخستنی یاسا، ناشەفافییەت، تاڵانی و تۆقاندن و سیاسەتی برسیكردن، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و جومگەكانی حكومڕانی دووچاری شەلەل و داڕمان بوون، وێڕای ڕێزم بۆ هەر كەسێكی دڵسۆز، بەڵام سەرجەم بەرپرسانی شوێنە ئاماژە بۆكراوەكانیش، تەنها دەوری فەرمانبەر و تێپەڕاندنی رۆتینی رۆژانە دەبینن، نە زیاتر.
بەزمانێكی دیكە، لەم كابینەیە، مسرور بارزانی بڕیار دەدات و ئومێد سەباح دەینوسێت و رێبەر ئەحمەد جێبەجێی دەكات و جوتیار عادل (محەمەد سەعید سەحاف) دەیگەیەنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وهفدێكی مهكتهبی راگهیاندن و هۆشیاری هونهرمهند كاوه ئهحمهد میرزا بهسهردهكاتەوە
03:50 PM - 2026-07-21 -
دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات
02:19 PM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
کوردستان 10:42 AM - 2026-07-21 -
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
کوردستان 09:48 AM - 2026-07-21 -
سەرۆک مام جەلال گوڵێک نەبوو؛ باخچەیەک بوو
بیروڕا 09:39 AM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
کوردستان 10:02 PM - 2026-07-20 -
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
کوردستان 09:35 PM - 2026-07-20 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
کوردستان 07:46 PM - 2026-07-20 -
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
کوردستان 06:32 PM - 2026-07-20


.jpg)

دابەزێنە

