riklam

هێزێكی تایبەتی ئەمریكا بەرەو ئەنبار جوڵەی پێدەكرێت

عیراق 04:10 PM - 2017-06-24
.

.

هێزێكی تایبەتی ئەمریكا بۆ بڕینی گەیاندنی هاوكاری بە تیرۆرستانی داعش گەیشتە ناوچەیەكی بیابانی پارێزگاری ئەنبار.

سكای نیوزی لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراقەوە كە ناوەكەی ئاشكرانەكراوە، بڵاویكردەوە: هێزێكی تایبەتی ئەمریكا گەیشتونەتە ناوچە بیابانییەكانی باشوری قەزای روتبەی رۆژئاوای پارێزگاری ئەنبارو ئەرگی گرنگی هێزەكەش بڕینی گەیشتنی هاوكارییە بۆ تیرۆرستانی داعش.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو كە هێزە تایبەتەكەی ئەمریكا لەڕێی فڕۆكەوە لەدۆڵی قەزفی باشوری روتبە دابەزیون و بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیشیان چەكدارانی هۆزەكان پاڵپشتیان لێدەكەن تا هاوكارییەكانی داعش ببڕن.

PUKmedia    

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket