riklam

له‌باره‌ی رزگاركردنی پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك كۆمار به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كرێته‌وه‌

عیراق 11:07 PM - 2016-02-13
.

.

وته‌بێژی ره‌سمی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ 13-2-2016 له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رزگاركردنی سێ كه‌س كه‌ سه‌ربه‌هێزه‌كانی لیوای پاسه‌وانی سه‌رۆك كۆمار بوون له‌گه‌ڵ هه‌شت كه‌سی تر كه‌ دوو رۆژ پێش ئێستا رفێندرابوون رزگاركراون . 

 

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ خالد شوانی وته‌بێژی ره‌سمی سه‌رۆك كۆماری عیراق بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13/2/2016 به‌ڕێز خالید شوانیی وته‌بێژی ره‌سمیی به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره‌وه‌ رایگه‌یاند هه‌وڵه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ ئازادكردنی سێ   سه‌ربازه‌كه‌ی لیوای (یه‌ك)ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كه‌ یه‌كێكیان پله‌كه‌ی نه‌قیبه‌، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا  له‌گه‌ڵ هه‌شت هاولاَتیی مه‌ده‌نیی دیكه‌دا كه‌ له‌ دو رۆژی رابردودا نزیك ناحیه‌ی ئامرلیی سه‌ر به‌ قه‌زای دوزخورماتو له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌ددین بێسه‌رو شوێن بون ، دوپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌رسێكیان گه‌یشتنه‌وه‌ بۆ لیوای سه‌رۆكایه‌تیی.

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، سوپاسی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسومی گه‌یاند به‌فه‌رمانده‌كانی دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌ڕێز قایمقامی دوز خورماتو له‌ پای  هه‌وڵی بێ وچان و به‌به‌رهه‌میان ، دوپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار به‌ شه‌خسیی و له‌ نزیكه‌وه‌ به‌دواداچونی ده‌كرد بۆ گه‌ڕان به‌دوای هه‌مو بێسه‌روشوێنبوه‌كان  و زه‌مانه‌ت بونی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مویان به‌ سه‌لامه‌تیی بۆ ناو كه‌س و كاریان.

 

له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌ی خالد شوانی وته‌بێژی ره‌سمی سه‌رۆك كۆماری عیراقدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌  به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی بالاَدا له‌گه‌ڵ  فه‌رمانده‌كانی دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌جیاجیاكاندا  داوایكرد پلانێكی ئه‌منی به‌په‌له‌ و كاریگه‌ر دابنرێت بۆ سه‌پاندن و چه‌سپاندنی ده‌سه‌لاَتی ده‌وڵه‌ت له‌و ناوچه‌یه‌ و شوێنه‌كانی تری سه‌رتاسه‌ری ولاَت و دۆزینه‌وه‌ی ته‌واوی بێسه‌روشوێن بوه‌كان به‌ بێسه‌روشوێن بوه‌ قه‌ته‌رییه‌كانیشه‌وه‌  ، سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌یشی خسته‌ رو كه‌ به‌رده‌وامبونی پاشا گه‌ردانیی ئه‌منیی له‌هه‌رناوچه‌یه‌كدا زیان ده‌دات له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان  و سه‌رقاڵیان ده‌كات كه‌ نه‌یانپه‌رژێته‌ سه‌ر به‌گژاچونه‌وه‌ی تێرۆر.

PUKmedia   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket