riklam

توركیا كۆمه‌ڵكوژیه‌كی تری له‌باكور ئه‌نجامدا

کوردستان 10:07 PM - 2016-02-13
.

.

هێزه‌كانی سوپای توركیا تاوانێكی تری كۆمه‌ڵكوژیكردنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌جه‌زیره‌ی بۆتان و ته‌رمی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی تری كورد له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی  شاری جه‌زیره‌ی باكوری كوردستانیان دۆزیه‌وه‌ . 

 

له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هێزه‌كانی سوپای توركیا بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، له‌هێرشێكیاندا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی گه‌ریلا ته‌رمی 30 گه‌ریلایان دۆزیوه‌ته‌وه‌ . 

 

له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی شاری جه‌زیره‌ ئاشكرایانكردوه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ته‌رمانه‌ ته‌رمی گه‌ریلا نین و هاووڵاتی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ن و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌ شه‌ڕی سوپای توركیاوه‌ نیه‌ و بۆ پاراستنی گیانیان خۆیان حه‌شاردابوو. 

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، سوپای توركیا به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆردومانی شاره‌كه‌ده‌كات و هیچ بایه‌خ به‌ گیانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی نادات له‌ناو شاره‌كه‌ . 

 

PUKmedia  و، سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket