riklam

بەڤیدیۆ.. جوڵە بەهێزێكی زۆری عیراق دەكرێت

عیراق 05:51 PM - 2016-02-13
قۆناغی یەكەمی دەستپێكردنی ئازادكردنەوەی شاری موسڵە

قۆناغی یەكەمی دەستپێكردنی ئازادكردنەوەی شاری موسڵە

وەزارەتی بەرگری عیراق رایگەیاند هێزەكانی فیرقەی 15ی سوپا بەئاڕاستەی پارێزگای نەینەوا جوڵەیان پێكراوە وەك قۆناغی یەكەم بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی رزگاكردنەوەی شاری موسڵ لەدەست داعش.

وەزارەتی بەرگری عیراق لەبەیاننامەكەیدا كە كۆپیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە تیایدا ئەوەی رونكردوەتەوە ئەو هێزەی جوڵەی پێكراوە بەرەو پارێزگای نەینەوا، لەفەوجی مغاویرو فەرماندەكانی فیرقەی 15و بەشەكانی تری هێزە پێكهاتون و لەسەر بەكارهێنانی هەموو جۆرە چەكێك لەسەربازگە عیراقیەكان راهێنانیان پێكراوەو بەچەكی سوك و قورسیش پڕ چەك كراون تا لەبەرەكانی شەڕدا روبەڕووی تیرۆستان ببنەوە.

بەرگری عیراق ئاماژەی بەوەشداوە كە جۆڵەپێكردنی هێزەكە دەستپێكردنی قۆناغی یەكەمە بۆ رزگاكردنەوەی شاری موسڵ لەدەست تیرۆرستانی داعش و تەواوی پارێزگای نەینەوا.

 PUKmedia 

 

لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆبینینی ڤیدیۆكه‌

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket