riklam

روسیا.. هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیمان نه‌كردۆته‌ ئامانج

جیهان 04:32 PM - 2016-02-13
هێرشه‌كانی روسیا له‌ سوریا

هێرشه‌كانی روسیا له‌ سوریا

روسیا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌ هێرشه‌كانیدا له‌ سوریا هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كردبێته‌ ئامانج.

ئه‌مڕۆ 13-2-2016، دیمتری میدڤیدیڤ سه‌رۆك وه‌زیه‌رانی روسیا له‌ كۆنگره‌ی ئاسایشی میونخ  رایگه‌یاند: هێرشه‌كانمان له‌ سوریا ته‌نها بۆ سه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بووه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێرشمان نه‌كردۆته‌ سه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی.

وتیشی: پێش ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانمان له‌ رێگه‌ی زانیاری هه‌واڵگری ورده‌وه‌ كار ده‌كه‌ین بۆ دیاریكردنی ئامانجه‌كانمان، دواتر هێرشه‌كانمان ده‌ستپێده‌كه‌ین ئه‌مه‌ش له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی پارێزراوبن.

سه‌رۆك وه‌زیرانی روسیا راشیگه‌یاند: تیرۆرستان هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنن و ئه‌گه‌ر له‌ هێرشه‌كاندا هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌ركه‌وتبن ئه‌وانه‌ تیرۆرستانه‌ لێی به‌رپرسیارن.

 جێگای باسه‌ پشتر فه‌ره‌نسا داوای له‌ روسیا كردبوو له‌هێرشه‌كانی بۆسه‌ر تیرۆرستان له‌ سوریا هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی نه‌كاته‌ ئامانج.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket