هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی ڤالانتاین
هەمەرەنگ 12:03 PM - 2016-02-13له‌لایه‌ن ڤالا‌نتاینی تۆ (From Your Valentine)
رۆژی ئه‌وین یان رۆژی ئه‌وینداران یان رۆژی ڤالانتاین بریتیه له 14ی فێبرایه‌ر (25ی رێبه‌ندان). له‌م رۆژه‌دا ئه‌وینداران خۆشه‌ویستی خۆیان ده‌رده‌بڕن وه ئه‌م ده‌ربڕینه‌ش به‌شێوه‌ی پێدان یان ناردنی كارتی ڤالانتاین، گوڵ یان نوقڵ و شیرینی بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆشیان ده‌وێت. ئه‌گه‌رچی ڤالانتاین جه‌ژنێكی رۆژئاواییه، به‌ڵام له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان جه‌ژن ده‌گێردرێت.
له‌هه‌ژمارێك له‌وڵاتانی ئیسلامی ڤالانتاین وه‌كو جه‌ژنێكی قه‌ده‌غه دێته هه‌ژمار وه جه‌ژنگرتنی ئه‌م رۆژه دژی یاسایه.
له‌وڵاتی عه‌ره‌بستان فرۆشتنی هه‌ر شتێكی په‌یوه‌ندیدار به ڤالانتاین له‌و ڕۆژه دا قه‌ده‌غه‌یه و پۆلیسی مه‌زهه‌بی ئه‌و وڵاتانه‌ش پێش به فرۆشتنی هه‌ر دیارییه‌كی ئه‌وینداریی وه‌كو گوڵی سوور ده‌گرێت.
سه‌باره‌ت به‌ڤالانتاین و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و رۆژه چه‌ند بۆچوونی جیاواز هه‌یه و وای لێهاتووه كه تا ڕاده‌یه‌ك تێكه‌ڵی ئه‌فسانه بووه، به‌ڵام یه‌كێك له بۆچه‌نه‌كانی ڤالانتاین ئه‌ویه:
له سه‌ده‌كانی سێهه‌می زایینی له ئیمپراتۆری رۆمادا ، سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌بوو به‌ناوی كلۆدیۆسی دووهه‌م. كلۆدیۆس هه‌ندێك باوه‌ڕی سه‌یری هه‌بوو، بۆ نموونه پێوابوو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه سه‌ڵتن باشتر‌و به‌هێزترن له‌و سه‌ربازانه‌ی كه ژن و منداڵیان هه‌یه، بۆیه بڕیارێكیداو وتی، سه‌ربازه‌كانی ئیمپڕاتوری رۆم نابێ ژن بخوازن و ده‌بێ سه‌ڵت و ڕه‌به‌ن بن.
كلۆدیۆس زۆر بێ ره‌حم بوو هه‌ر بڕیارێك كه ده‌ری ده‌كرد لێی پاشگه‌ز نه‌ده‌بووه‌وه ده‌بوایه جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه هیچكه‌س نه‌یده‌وێرا یارمه‌تی ئه‌و سه‌ربازانه بدات كه ده‌یان ویست ژن بخوازن.
به‌ڵام قه‌شه‌یه‌ك به ناوی ڤالانتاین (ڤالێنته‌نیوس) به دزییه‌وه سه‌ربازه رۆمیه‌كانی له‌گه‌ڵ كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌یان لێك ماره‌ده‌كردو به مرادی ده‌گه‌یاندن.
كلۆدیۆس كاتێك ئاگاداری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌بوو بڕیاری زیندانیكردنی ڤالا‌نتاینی ده‌ركرد. ڤالانتاین له ناو زینداندا ئاشقی كچی زیندانبانه‌كه بوو، به‌و جۆره‌ی كه له‌ئه‌فسانه‌كاندا هاتووه ڤالانتاین نامه‌ی بۆ ئه‌و كچه ده‌ناردو له‌سه‌ری ده‌نوسی له‌لایه‌ن ڤالا‌نتاینی تۆ (From Your Valentine). له ئاكامدا قه‌شه به‌تاوانی لێك ماره‌كردنی ئه‌و ئاشقانه به پێچه‌وانه‌ی یاساكانی كلۆدیوسی دووهه‌م له‌سێداره درا هه‌ر بۆیه وه‌كوو شه‌هیدی رێگه‌ی عه‌شقی ده‌ناسن و له‌و رۆژه‌وه ڤالانتاین وه‌كوو هێمایه‌كی عه‌شق و خۆشه‌ویستی پێناسه ده‌كرێ و هه‌موو ساڵی له‌رۆژی 14 ی فێبرایه‌ر (25ی ڕێبه‌ندان) عاشقان پیرۆزبایی به‌یه‌ك ده‌ڵێن.
زۆرترین دیاریییه‌كانی ئه‌و رۆژه بریتینه له.
لقێك گوڵی سور یان ده‌سته گوڵێكی بچووك، چوكلێت، كارتی پیرۆزبایی ڤالانتاین، بووكه شووشه، شه‌م، نامه‌یه‌كی دڵداری، چه‌ند دێڕ شێعری دڵداری و ....
ره‌نگه‌كانی ئه‌و رۆژه بریتین له :سور، سپی و په‌مه‌یی...
PUKmedia - وێكپێدیا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26