ھونه‌رمه‌ندانی كورد له‌رۆژی ڤالانتایندا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌بن
ئەدەب وهونەر 12:03 PM - 2016-02-13ژیانی تایبه‌تی ھونه‌رمه‌ند به‌شێكه له فیلمه‌كه
رۆژی جیھانی (ڤاڵانتاین) كه به رۆژی خۆشه‌ویستی دیاریكراوه، بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢/١٤ له‌ھۆڵی (سێڤن ئارت سینه‌ما) له مێگامۆڵ، فیلمی دیكۆمینتاری (خۆشه‌ویستیه‌ك بۆ پێشمه‌رگه)، كه‌له ده‌رھێنانی (پۆڵا قاسم نووری)ـیه و چه‌ندین كه‌سایه‌تی به‌رچاوی تێیدا به‌شدارن نیشان بدرێت.
"پۆڵا قاسم نوری"ـی ده‌رھێنه‌ری فیلمه‌كه له لێدوانێكدا وتی: ئه‌گه‌رچی لای گه‌لانی دنیا (ڤاڵانتاین) به ڕۆژی ئه‌وینداری نێوان دوو كه‌سی عاشق ھه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام له ھزری ئێمه‌ی كورددا جیاوازه، به جۆرێك كه من پێموایه له‌و رۆژه‌دا ئه‌و عه‌شقه‌ی له ناخماندایه بۆ پێشمه‌رگه‌ی وڵاتپارێزه، به‌و پێیه‌ی كه به‌درێژایی مێژوو قوربانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن و ماوه‌ی نزیكه‌ی 2 ساڵیشه به‌ھۆی ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه‌ی به‌رۆكی كوردستانی گرتووه سه‌نگه‌ریان له تاریكپه‌رستان گرتووه و به خوێنی سووری خۆیان به‌رگریی له خه‌ونی ئێمه ده‌كه‌ن، بۆیه له‌و ڕۆژه جوانه‌دا بڕیارمدا كه فیلمه‌كه‌م له ژێر ناوی (خۆشه‌ویستیه‌ك بۆ پێشمه‌رگه)ـیه نمایش بكه‌م.
وتیشی: جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه‌له‌و به‌رھه‌مه سینه‌ماییه‌دا چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناسراوی بواری ھونه‌ر له‌گه‌ڵمدا كاریان كرد به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش، چونكه ئه‌وانیش په‌یامیان ڕێزگرتنه له خه‌بات و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه ئێستا سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی داستانێكی نوێن له خه‌بات و تێكۆشانی خۆیاندا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: خۆشحاڵم كه ئه‌مساڵ توانیومانه به ھاوكاری ھونه‌رمه‌ندانی ناسراوی كورد، ڤالانتاین بۆ پێشمه‌رگه بكه‌ین، فیلمه‌كه ماوه‌ی 30 ی خوله‌كه، جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر پێشمه‌رگه كراوه، ھه‌روه‌ھا ژیانی تایبه‌تی ھونه‌رمه‌ندیش به‌شێكه له فیلمه‌كه. له وێنه‌گرتنی محه‌مه‌د ساڵح. له سه‌عات 5ی ئێواره له ھۆڵی سینه‌مای مێگامۆڵ نمایش ده‌كرێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07