یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07لۆگۆی یەکێتی
بۆ رێگریكردن لە هەوڵەكانی پارتی سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنەكان، یەكێتی لەدژی سكاڵاكەی مەسرور بارزانی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، داوایەك ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی دەكات.
دوای ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بەمەبەستی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە دادگای فدراڵی سكاڵای یاسایی لەسەر سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تۆمار كرد، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆكی لیستی یەكێتی لە هەولێر، داوایەكی ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیداڵی كردووە، لەبەرژەوەندی كۆمیسیۆن و ئەنجامدانی هەڵبژادن لە وادەی خۆیدا.
لە داواكەی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵدا ئەوە روونكراوەتەوە كە پێشكەشكردنی داواكەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم پێچەوانەی دەقی ماددەی (19/دووەم)ی یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ژمارە 31ی ساڵی 2019ی هەمواركراوە كە تێیدا هاتووە: (لە بابەتەكانی پەیوەست بە كاروباری هەڵبژاردن، جگە لە بەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان، ، نابێت لە هیچ شوێنێكی دیكە تانە لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی كۆمیسیاران بدرێت).
هاوكات ئەوەش خراوەتەڕوو: كاتی تۆماركردنی داواكە پێچەوانەی دەقی ماددەی (23)ی پەیڕوی ناوخۆی دادگایە كە تیایدا هاتووە: (دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ لە دیاری كردنی رۆژی هەڵبژاردن، ناتوانرێت تانە لە هیچ یاسایەكی هەڵبژاردن یان دەقێكی هەڵبژاردن بدرێت، داواكەی بارزانیش لە كاتێكدایە تەنها یەك مانگ ماوە بۆ رۆژی هەڵبژاردن كە بە مەرسومێكی هەرێمی دیاریكراوە، جگە لەوەش رێكارەكارەكانی كۆمیسیۆن و پەیڕەوەكانی تایبەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن پشتیان بە یاسای هەڵبژاردنەكانی كارپێكراوی هەرێمی كوردستان و بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە 83 و هاوتاكانی لە 131 و 185/ فیدراڵی/ 2023 بەستووە.
لە دەقی داواكەی یەكێتیدا ئەوەش هاتووە: راگرتن یان هەڵپەساردنی كارەكانی كۆمیسیۆن لەم كاتە هەستیارەدا كە ماوەیەكی زۆر كەم ماوە بۆ رۆژی دەنگدان و كۆمیسیۆن گرێبەستەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنەكەی تەواو كردووە، لەوانە چاپكردنی فۆرمەكانی دەنگدان و گرێبەستی پرۆگرامی ئامێرەكانی دەنگدان، دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی ملیۆنان دۆلار و شەڵەژان بۆ كارەكانی كۆمیسیۆن دروست دەكات، لەلایەكی دیكەشەوە هەوڵ و ماندووبوونەكانی حزب و كاندیدەكان بەفیڕۆ دەڕوات، جگە لەو زیانانەی بەر گەلی كوردستان دەكەون لە پێكنەهێنانی حكومەتێكی هەڵبژێردراو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
09:54 AM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19 -
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:02 AM - 2024-05-19 -
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
کوردستان 09:34 PM - 2024-05-18 -
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 09:26 PM - 2024-05-18 -
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18