riklam

سوپای عیراق له‌ مه‌خمورو گه‌یاره‌یه‌

کوردستان 11:26 AM - 2016-02-13
.

.

سوپای عیراق به‌شێك له‌و هێزه‌ی ئاماده‌ی كردبوو بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی پارێزگای موسڵ ره‌وانه‌ی قه‌زای مه‌خموری كردووه‌و له‌ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و شاره‌.

له‌و باریه‌وه‌و غه‌یاس سورچی كارگێری مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئه‌مڕۆ 13/2/2016 به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: به‌شێكی زۆری ئه‌و هێزه‌ عیراقییه‌ی ئاماده‌كرابوو بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش گه‌یشوونه‌ته‌ قه‌زای مه‌خمورو نزیك ناحیه‌ی گه‌یاره‌، ئه‌و هێزه‌ سه‌ربازییه‌ی سوپای عیراق به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێك پڕچه‌ك كراون و راهێنانی سه‌ربازیان به‌شێوه‌یه‌كی باش پێكراوه‌و له‌ ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ ده‌ستپێكردن به‌پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ، ئه‌ویش به‌پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان.

سورچی ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئێمه‌ كه‌وتوون ئه‌و هێزه‌وی سوپای عیراق چاوه‌ڕوانی پلانێكی به‌هێزو گونجاون بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ له‌تیرۆرستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌ناو ئه‌و شاره‌دا نیشته‌جێن و نایانه‌وێت زیانی گیانیان پێ بگه‌یه‌نن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket