riklam

ئه‌ڵمانیا بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌ره‌ عیراقییه‌كان ده‌كات

عیراق 09:46 AM - 2016-02-13
هه‌واڵێكی خۆش بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ عیراقیانه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیان

هه‌واڵێكی خۆش بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ عیراقیانه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیان

عیراق گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ زۆری په‌نابه‌ران ره‌تده‌كاته‌وه‌و داوا له‌ئه‌ڵمانیا ده‌كات له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ماهه‌نگی بكات بۆ رێگریكردن له‌ قاچاخچییه‌كان.


نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری كۆچی عیراق رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، پرسی كۆچه‌ران و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ تاوتوێكراوه‌ كه‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌ ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، وه‌فدی عیراق به‌ ئه‌نجیلا مێركڵ یان راگه‌یاندووه‌، ده‌بێت مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆییانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆچه‌رانه‌ بكرێت كه‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن و به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی كۆچه‌ران بۆ عیراق ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.


نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران راشیگه‌یاند، داواش له‌ ئه‌ڵمانیا كرا له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ له‌ قاچاخچییه‌كان بگیرێت كه‌ بازرگانی به‌ گیانی كۆچه‌رانه‌وه‌ بكات و هه‌روه‌ها له‌ رووی سه‌ربازی و مرۆییه‌وه‌ هاوكاری عیراق بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌ی زۆره‌ی كۆچه‌ران روو له‌ ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا نه‌كه‌ن.


له‌باره‌ی ئاواره‌كانی ناوخۆی عیراقیشه‌وه‌، جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ عیراق پێویستی به‌ ئه‌ڵمانیایه‌، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان سه‌قامگیركردنیان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا بڕی 500 ملیۆن یۆرۆ قه‌رز بداته‌ عیراق.


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket