ئه‌مـڕۆ له مـێژوودا
جیهان 09:21 AM - 2016-02-12ئه‌مـڕۆ له مـێژوودا
12 ی فبرایه‌ر
رووداوه‌كان:
881: پاپا یۆحه‌ننای هه‌شته‌م تاجی نایه سه‌ر مه‌لیكی ئیتالیا چارلزی قه‌ڵه‌و: ئیمبراتۆری رۆمانیای پیرۆز.
1502: فاسكو دی گاما، له له‌شبۆنه و برتوگاله‌وه ده‌ستی كرد به گه‌شتی دووه‌می به‌ره‌و هیند.
1502: ئیسپانیه‌كان ده‌ستیان كرد به هه‌ڵمه‌تی به‌دیان كردنی هه‌موو موسڵمانه‌كان له غه‌رناته دوای هه‌ره‌س هێنانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئه‌نده‌لوس.
1541: بیدرو دی فالدیفا شاری (سانتیاگۆ)ی دامه‌زراند، پایته‌ختی چیلی.
1815: له سێداره‌دانی میری ناوچه‌ی ڕۆستی (یه‌حیا به‌گ) له‌لایه‌ن پاشای كۆره.
1912: دامه‌زراندی كۆماری چین.
1921: گرێدانی كۆنگره‌ی (له‌نده‌ن) و هه‌ره‌س هێنانی له‌دوای دوو هه‌فته.
1934: ده‌سپێكی جه‌نگی ناوخۆی نه‌مسه.
1941: هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا گه‌شته باكوری ئه‌فریقیا له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1942: كۆچی دوایی شاعیر و نوسه‌ری كورد (كاكه عه‌بدڵڵای سافی) ناسراو به (سه‌لفی) له‌باكوری كوردستان.
1945: سه‌رۆك (مسته‌فا بارزانی) لیژنه‌ی ئازادی پێكهێنا كه ئامانجی لیژنه‌كه ڕزگاركردنی باشوری كوردستان بوو به ئاشتیانه و هه‌ڵسوڕاندنی كاروباری شۆڕش.
1949: له‌كارێكی ناكاودا دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی ئیخوان موسلمین (حه‌سه‌ن به‌ننا) له میسر تیرۆركرا.
1953: مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی میسر له سودان.
1963: ئه‌رجه‌نتین داوای له ئیسپانیا كرد كه سه‌ركرده‌ی پیشوی (خوان بیرون) راده‌ستی بكاته‌وه بۆ دادگاییكردنی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان.
1970: هێزه‌كانی ئیسرائیل بۆردومانی كارگه‌یه‌كی كرد له ناوچه‌ی (ئه‌بو زعبل) ی میسری به ئامانجی كوشتنی گیانی به‌رخودان له ناخی میسریه‌كاندا.
1998: هه‌ردوو وه‌فدی باڵای ینك و پدك یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شیان به ئاماده‌بوونی كاك (عه‌زیز محه‌مه‌د) له شه‌قلاوه به‌ست و له‌سه‌ر (9) خاڵ ڕێككه‌وتن, دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ش له (19/2/1998) له كۆیه به‌سترا (لیژنه‌ی باڵای ئاشتی).
2002: ده‌سپێكی دانیشتنه‌كانی دادگایكردنی سه‌رۆكی یوگوسلافیا (سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ) له باره‌گای دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی له لاهای به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی جه‌نگ.
2003: گیرانی چه‌ند توركمانێك سه‌ر به به‌ره‌ی توركمانی له هه‌ولێر به‌تۆمه‌تی تیرۆر، كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌یان پی بوو، لێپرسراوه‌كه‌یان (عبدولئه‌میر عیزه‌ت)یش گیرا.
2003: كردنه‌وه‌ی باره‌گای ینك له هه‌ولێر.. رۆژی (15/2) ش باره‌گای لقی (4) ی پدك له سلێمانی كرایه‌وه .
2007: فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان و ئه‌وه‌ش دوای تۆمه‌تباركردنی به كوشتنی ده‌ست ئه‌نقه‌ست.
2008: 15 كۆنگرێسمان له‌ماوه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پاڵپشتی له داواكانی كورد ده‌كه‌ن و كورد به باشترین هاوپه‌یمان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
2008: ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له دیمه‌شق كه بووه هۆی كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی حیبزوڵای لوبنانی (عیماد موغنیه).
2009: پێكدادانی دوو مانگی ده‌ستكرد له ئاسماندا به به‌رزی 800 كم له رووداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا.
2009: كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جۆری كولجان ی گه‌شتی 3407 كه پێویست بوو بگاته فڕۆكه‌خانه‌ی (بوفالو نیجارا)ی نێوده‌وڵه‌تی، كه‌وته خواره‌وه به‌سه‌ر خانویه‌كدا له نیویۆرك دوای روودانی ناته‌واوی له پێشی فڕۆكه‌كه‌دا كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی كه 49 كه‌س بوون له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تری دانیشتوی ناو خانوه‌كه.
2010: بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرد له عیراق.
له‌دایكبوون:
1768: ئیمبراتۆر فرا‌نسیسی دووه‌م، ئیمراتۆری ئیمبراتۆریه‌تی رۆمانیای پیرۆز.
1804: هنریش لنز، زانای فیزیای ئه‌ڵمانی.
1809: ئه‌براهام له‌نكۆلن، سه‌رۆكی شانزه‌هه‌می ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1809: چارلز داروین، زانای به‌ناوبانگی ئینگلیزی له گیانه‌وه‌رزانیدا، خاوه‌نی 0تیۆری په‌ره‌سه‌ندن).
1876: سوبتین گیاتسو، دالای لامای سیانزه‌هه‌م.
1905: ماری مونیب، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1918: جولیان شفینجه‌ر، زانای فیزیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1965ز.
1926: عومه‌ر حه‌ریری، ئه‌كته‌ری میسری.
1941: ئه‌ویمورا نا‌ئومی، گه‌شتیاری یابانی.
1942: ئیهود باراك، سیاسه‌تمه‌دار و عه‌سكه‌رتاری ئیسرائیلی.
1945: مود ئادامس، ژنه ئه‌كته‌ری سویدی.
1949: جون بلانكینستاین، دادوه‌ری تۆپی پێی هۆڵه‌ندی.
1956: ئه‌د میلكرت، سیاسه‌تمه‌دار و دیبلۆماتی هۆڵه‌ندی.
1958: سوعاد سه‌لمان، ژنه ئه‌كته‌ری كوێتی.
1966: حه‌نان ته‌ویل، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1968: جوش برولین، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1968: شینا فیلیپس، ژنه گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1969: هۆنگ میونگ بو، یاریزانی تۆپی پێی كۆریای باشور.
1980: كریستیان ریچی، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1981: ساندی عه‌لی، ژنه ئه‌كته‌ری تونسی و دانیشتوی میسر.
1992: ئه‌رنو سوكیه، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
وه‌فات:
1804: ئیمانویل كانت، فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی.
1815: یه‌حیا به‌گ، میری ناوچه‌ی ڕۆستی له‌لایه‌ن پاشای كۆره.
1852: گۆگۆل، نوسه‌ری به‌ناوبانگی روسی
1942: ئیبراهام شتیرن، دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی شتیرنی سه‌هیۆنی.
1949: حه‌سه‌ن به‌ننا، دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیخوان موسلمین له میسر.
1959: جۆرج ئه‌بیه‌ز، ئه‌كته‌ری میسری به نه‌ژاد لوبنانی.
1963: شێخ مه‌حمود شلتوت، شێخی جامیعی ئه‌زهه‌ر.
1975: عه‌بدولله‌تیف كوێتی، گۆرانیبێژی كوێتی.
1993: مه‌لا سدیق تۆفیق، مه‌قام بێژی كورد.
2005: دلێر عه‌لی كه‌ره‌م، رۆژنامه‌نوسی كورد له به‌غداد.
2008: عیماد موغنیه، سه‌ركرده‌یه‌كی حیزبوڵای لوبنانی.
2011: ساڵح راجیحی، پیاوی سه‌رمایه‌داری سعودی.
2014: سید سیزه‌ر، ئه‌كته‌ری كۆمیدی و نوسه‌ر و مۆسیقاری ئه‌مریكی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
جه‌ژنی له‌دایكبوونی ئه‌براهام له‌نكۆلن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
رۆژی جۆرجیا له ویلایه‌تی جۆرجیای ئه‌مریكی.
رۆژی داروین.
رۆژی ده‌ستی سور.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26