riklam

ئه‌مریكا جارێكی تر وه‌ڵامی توركیا ده‌داته‌وه‌

جیهان 09:35 PM - 2016-02-11
.

.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا  له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانی ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری توركیا كه‌ وتبووی ئه‌مریكا له‌نێوان ئه‌وان و یه‌په‌گه‌دا یه‌كێك هه‌ڵبژێرێت ، جه‌ختیكردوه‌ته‌ یه‌په‌گه‌ تیرۆرست نیه‌ و هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه‌ . 

 

مارك تۆنه‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی دایه‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌په‌گه‌ تیرۆرست نیه‌ و به‌ڵكو هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ئه‌مریكایه‌ له‌ناو خاكی سوریا . 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌ ،یه‌په‌گه‌ دژ به‌ گروپه‌ تیرۆرستیه‌كانی سوریا كه‌ چه‌ندین تاوانی مرۆییان ئه‌نجامداوه‌ ده‌جه‌نگێت و رۆڵی گه‌وره‌ی له‌لاوازكردنی داعش هه‌بووه‌ . 

له‌دوای ئه‌و وتانه‌ی ئه‌ردۆگان ئه‌مه‌ جاری سێهه‌مه‌ وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌ كه‌ یه‌په‌گه‌ گروپێكی تیرۆرستی نیه‌ . 

 

PUKmedia  و، سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket