riklam

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی كۆتاییهات

ی.ن.ک‌‌ 09:03 PM - 2016-02-11
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 11-2-2016 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سلێمانی بەئامادەبوونی جێگرانی سكرتێری گشتی و تەواوی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ كۆبوونه‌وه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا چه‌ند پرسێك تاووتوێكران و هه‌روه‌ها چه‌ند بڕیارێكیش دران.

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆبوونەوەكەی خۆیدا بڕیاریدا یاداشتێك پێشكەشی حكومەتی هەرێم بكات و داوا لەحكومەت بكات موچەی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ كەمنەكرێتەوەو سیستمی نوێی پاشەكەوتكردنی مووچە نەیانگرێتەوەو دەستكاری مووچەكانیان نەكرێت.  

مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاری ئەوەشی پەسەندكرد كە یاداشتێكی تر پێشكەشی حكومەت بكات بۆ چەسپاندنی سیستمی لامەركەزی  پارێزگاكان، بۆئەوەی پارێزگاكان بتوانن بەشێك لەداهاتی ناوخۆ بدرێت بەخۆیان تا بتوانن تەنگ و چەڵەمەكانیان چارەسەر بكەن.

هەر لەكۆبونەوەكەدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوا لەحكومەت دەكات كە ئەو فەرمانبەرانەی مووچەیان كەمە سیستمی پاشەكەوتكردنی مووچە نەیانگرێتەوەو هیچیان لێ نەبڕێت.

PUKmedia  لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket