riklam

له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا 65 كه‌س كوژران

جیهان 01:26 AM - 2016-02-11
.

.

له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی نه‌یجیریا زیاتر له‌ 200 كه‌س كوژران و برینداربوون . 

 

سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ رایانگه‌یاندوه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی دیكوا بووه‌ له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی نه‌یجیریا و به‌و هۆیه‌وه‌ 65 كه‌س كوژراون و زیاتر له‌ 150 ی تر برینداربوون . 

 

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ محه‌مه‌د كانا وته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی رووداوه‌ له‌ناكاوه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ خۆكوژی بووه‌و گومانی تیانیه‌ كرده‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن گروپی تیرۆرستی بۆكۆحه‌رامه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ . 

 

PUKmedia و، سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket