riklam

كارگه‌ی چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی داعش سوتا

عیراق 11:14 AM - 2016-02-10
زیاتر له‌ 20 چه‌كداری داعش كوژران

زیاتر له‌ 20 چه‌كداری داعش كوژران

فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعشیان كرد له‌شاری موسڵ وده‌وروبه‌ری.

غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌شت مۆڵگه‌ی تیرۆرستانی داعشیان بۆردومانكرد له‌میحوه‌ری خازر كه‌سه‌ر به‌ناحیه‌ی به‌رتله‌یه‌و ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌لاتی شاری موسڵه‌وه‌.

وتیشی: دواتر چه‌ند باره‌گایه‌ك و كاروانێكی ئۆتۆمبیله‌كانی داعشیان بۆردومانكردوه‌ له‌گه‌ڕه‌كی گۆب جه‌لیل وچه‌ند گه‌ڕه‌كێكی تری شاری موسڵ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌له‌ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانانه‌دا زیاتر له‌ 20 چه‌كداری داعش كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش تیرۆرست بریندار بوون، چوار ئۆتۆمبێلیش سوتان، كارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش سوتا.

PUKmedia  تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket