riklam

پارێزگاری كه‌ركوك: جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان

کوردستان 06:16 PM - 2016-02-09
.

.

پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ (ساڵح ئه‌لموتڵه‌گ) دا باسی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی كه‌ركوك و كێشه‌ی ئاواره‌كان ده‌كات
 
ئه‌مڕۆ 9-2-2016 د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازی كرد له‌ ساڵح ئه‌لموتڵه‌گ سه‌رۆكی لیستی (العربیه‌) و چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و له‌ دانیشتنیكدا باسی بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی كه‌ركوك بۆ ساڵانی 2014-2015 و كێشه‌ی ئاواره‌كان خرانه‌ به‌ر باس .
 
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌پێویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان و ستایشی هه‌وڵ و كاره‌كانی ئیداره‌ی كه‌ركوك و فه‌رمانگه‌كانی‌ و دانیشتوانه‌كه‌ی كرا بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نواندیان به‌رامبه‌ر برا ئاواره‌كانیان و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانیان له‌ كاتێكدا شایسته‌ داراییه‌كانی كه‌ركوك سه‌رف نه‌كراوه‌ و قه‌یرانی ئابوری ته‌نگی به‌ وڵات هه‌ڵچنیوه‌.

له‌لێدوانێكیشدا بۆ میدیاكاران ساڵح ئه‌لموتڵه‌گ وتی: شاری كه‌ركوك پێشوازی كردوه‌ له‌ زیاتر له‌ 113 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی هاتونه‌ته‌ پێش شاره‌كه‌ هه‌موو توانایان خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری و هاوكاری بۆیان و وتیشی دڵنیاین له‌وه‌ی له‌ داهاتودا هاوكاری باشی ئاواره‌كان ده‌كرێت له‌به‌ر ڕۆشنایی ئیداره‌ی سه‌ركه‌وتوانه‌ی شاری كه‌ركوك و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و ڕێكخراوه‌كان ولیژنه‌ی ئاواره‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دا.
 
لای خۆیه‌وه‌ د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتی، سه‌ردانی د. (ساڵح ئه‌لموتڵه‌گ) و په‌رله‌مانتاران بۆ شاری كه‌ركوك سه‌ركه‌وتوو بو و چه‌ندین بابه‌ت به‌ وردی تاووتوێكران به‌ تایبه‌تی كێشه‌ی ئاواره‌كان و ته‌ئكید كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كانیان وێڕای بابه‌تی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی كه‌ركوك

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket