riklam

جه‌نگیز چاندار: مام جه‌لال خاوه‌نی رێبازێكه‌ له‌بزوتنه‌وه‌ی رزگاریی گه‌لی كورد‌

ی.ن.ک‌‌ 02:35 PM - 2016-02-09
سڵاوی ژماره‌یه‌ك له‌رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری توركیای گه‌یاند به‌ به‌ڕێزیان

سڵاوی ژماره‌یه‌ك له‌رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری توركیای گه‌یاند به‌ به‌ڕێزیان

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9/2/2016 سه‌رۆك مام جه‌لال  له‌نوسینگه‌ی خۆی له‌ سلێمانی  به‌ ئاماده‌بونی  به‌هرۆز گه‌ڵاڵی لێپرسراوی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی (ی.ن.ك) له‌ ئانكه‌ره‌، پێشوازیكرد له‌ دۆستی دێرینی خۆی و دۆستی كورد سیاسه‌تمه‌دار و رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی توركیا جه‌نگیز چاندار.


 سه‌ره‌تا چاندار وێڕای ده‌ربڕینی شادمانی خۆی بۆ دوباره‌ به‌دیدار شادبونی سه‌رۆك مام جه‌لال و سوپاسگوزاریی بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی دیداره‌كه‌، سڵاوی ژماره‌یه‌ك له‌رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری توركیای گه‌یاند به‌ به‌ڕێزیان كه‌ به‌ نیازی دیداریین .


له‌و دیداره‌دا كه‌ هه‌ڤاڵ ستران عه‌بدوڵڵا سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ئاماده‌ی بوو، جه‌نگیز  روناكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه‌ به‌گشتیی و ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی كه‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌ قۆناغێكی ناسكدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و پێویستی به‌بیركردنه‌وه‌ و رێبازێكی ژیرانه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، له‌و میانه‌شدا باسی  رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لالی كرد له‌ خوڵقاندن و زه‌مینه‌ خۆشكردنی كه‌ش و هه‌وای دیالۆگ له‌توركیا و میكانیزمه‌كان بۆ رێگرتن له‌ بن به‌ست گه‌یشتنی چاره‌سه‌ره‌كان.


 رایاشیگه‌یاند: سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ركرده‌یه‌كی بێ وێنه‌ی هاوچه‌رخه‌ و خاونی فیكرو رێبازێكه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریی و دیموكراسیی خه‌ڵكی كوردستان و چه‌سپاندن و په‌یڕه‌وكردنی دیموكراسیی له‌ ناوچه‌كه‌، كه‌توێژینه‌وه‌ و تێزی زۆری له‌باره‌ وه‌ بكرێت  .


هه‌ر له‌و دیداره‌دا كه‌ زریان رۆژهه‌ڵاتی كه‌ كتێبی (شه‌مه‌ندۆفێری میزۆپۆتامیا)ی چانداری  له‌ توركییه‌وه‌ كردوه‌ به‌ كوردی ئاماده‌ی بوو.


جه‌نگیز چاندار سوپاسی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی كرد كه‌ سبه‌ینی چوارشه‌ممه‌ رێكی ده‌خات بۆ  رێزلێنانی و خستنه‌ڕووی كتێبه‌كه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی  كه‌ كراوه‌ به‌كوردیی، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ جارێكی تر وێنه‌یه‌كی به‌كوردیكراوی كتێبه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێزیان كرد، هاوكات یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنیشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ ساڵانی هه‌فتا دا له‌ به‌یروت به‌بیر هێنایه‌وه‌ كه‌ چۆن به‌ڕێزیان به‌ساده‌یی و میوان دۆستیی و فیكر و زانیاریه‌ سیاسیی و ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ واقیعیه‌كانی بۆ بارودۆخی ناوچه‌كه‌  سه‌رنجی راكێشاوه‌و وتی: ئه‌وسا زانیم كه‌ مام جه‌لال چ ناوێك و چ سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زنی سیاسییه‌ .


سه‌رۆك مام جه‌لالیش له‌گه‌ڵ  نیشاندانی خۆشحاڵیی بێ سنوری به‌ بینینی دۆستی دێرینی خۆی و گه‌له‌كه‌مان سوپاسگوزاری سه‌ردان و لوتفی دۆستانه‌ و برایانه‌ی بو و به‌گه‌رمی  میوانه‌كه‌ی به‌ڕێكرد.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket