riklam

هه‌واڵێكی خۆش بۆ خانمه‌ دووگیانه‌كان

ژنان‌ 06:35 PM - 2016-02-07
.

.

به‌پێی تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكێكی كه‌نه‌دی كه‌له‌شاری ئه‌تلانتای ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، ده‌ركه‌وتووه‌ خواردنی شوكولاته‌ بۆ ژنانی دوو گیان  نه‌ك ته‌نها بۆخۆیان به‌ڵكو بۆ گه‌شه‌ی منداڵه‌كانیشیان پێویسته‌ . 

 

به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ، كه‌ خواردنی 30 گه‌رام شكولاته‌ له‌ماوه‌ی رۆژێكدا زۆر سود به‌خش ده‌بێت بۆ ژنانی دووگیان ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سووده‌ زیاتره‌كه‌ی بۆ كۆرپه‌له‌كه‌ی ناو سكیه‌تی و كاریگه‌ری زۆر باشی له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ده‌بێت .

 

ئه‌و پزیشكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر 129 ژنی دووگیاندا ئه‌نجامداوه‌ له‌ماوه‌ی 11 بۆ 14 هه‌فته‌دا ، كه‌له‌ماوه‌ی رۆژێكدا 30 گه‌رام شكولاته‌یان پێداون و دواتر به‌پێی پشكنینه‌كانیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كاریگه‌ری زۆر باشی له‌سه‌ر رێكخستنی كۆڵیستڕۆڵی ناو له‌شی منداڵه‌كه‌ ده‌بێت ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی لێدانی دڵی و رێكخستنه‌وه‌ی گه‌ده‌ی بۆ كاتی له‌دایكبوون ته‌واو ده‌كات . 

 

له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ، پزیشكه‌كان گه‌یشتوون به‌و راستیه‌ی كه‌ده‌بێت ژنان ئه‌و رێنمایه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و منداڵه‌كانیان به‌كاربهێنن . 

 

PUKmedia   و، شه‌یدا 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket