riklam

سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ره‌و فه‌ره‌نسا به‌ڕێكه‌وت

جیهان 11:36 AM - 2015-11-29
.

.

ئه‌مڕۆ 29-11-2015 سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌شداری له‌كۆنگره‌ی COP21 ده‌كات كه‌له‌ شاری پاریس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


ئه‌مڕۆ دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌یاوه‌ری وه‌فدێكی عیراقی له‌ڕێگای فرۆكه‌ خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی COP21 به‌ره‌و پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌رێكه‌وت.


كۆنگره‌ی 21 ه‌مین لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتن نامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان په‌یوه‌ست به‌گۆڕانكارییه‌كانی ژینگه‌ له‌ناوچه‌ی لۆبۆرژی له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


له‌و كۆنگره‌یه‌دا نوێنه‌رانی 195 وڵات به‌شدارن كه‌پێك هاتوون له‌سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌و پاشاو رێبه‌رانی وڵاتانی جیهان و كه‌سایه‌تییه‌ ناسراوو نێوده‌وڵتیه‌كانی بواری ژینگوپارێزی تێیدا به‌شدارن.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket