روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه‌وه
کوردستان 02:23 PM - 2015-11-28ئاماده‌ین بۆ هه‌ر لێپرسینه‌وه‌یه‌ك بچینه به‌رده‌م دادگا
له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كانی ئێواره‌ی رۆژی 27 -11-2015 كه‌ناڵی nrt دا به مانشتی زه‌ق و دیار باسی له‌وه كرا، گوایه ملیارێك دینار له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دیار نه‌ماوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌فنالكراوان ده‌مانه‌وی له‌چه‌ند خالێكدا ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بخه‌ینه‌ڕوو .
1- سه‌ره‌تا نه‌ده‌بوو كه‌نالێكێكی وه‌كو ئین ئار تی كه ێفه‌تی بروفشنالی بۆخۆی داده‌نێ وێنه‌ی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ریز مه‌حمود حاجی ێالح له‌كه‌ڵ خه‌به‌رێك دابه‌زێنی بێ ئه‌وه‌ی لێكولینه‌وه‌ی لێ كرابی و ئه‌نجامیشی دیار بێت، كه كوایه ملیاریك دینار دیار نه‌ماوه، لێره‌دا بینه‌ر رێك بیری بۆ ئه‌وه ده‌چێت كه جه‌نابی وه‌زیر ئه‌و پاره‌ی ون كردبیت یان به روونتر بلین دزی بێتی،ئه‌وه‌ش به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌چێته قاڵبی ته‌شهیر به كه‌سایه‌تی وه‌زیر، له كاتێكدا ئه‌و بابه‌ته‌ی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن و دروستیان كردوه سه‌ر جه‌له‌كه‌ی ده‌كه‌رێته‌وه پێشووتر، بۆ ئه‌م بابه‌ته وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به مافی خۆمانی ده‌زانین به‌و شێوازه‌ی كه‌خۆمان پێمان باش بێت به‌رگری له كه‌سایه‌تی وه‌زاره‌ت و شه‌خێی وه‌زیر بكه‌ین.
2- بۆ بابه‌تی ئه‌م بره پاره‌یه كه دوره له راستی ئێمه پێمان وایه ناو زراندنی وه‌زاره‌تێكه كه كاره‌كانی بریتیه له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری به توێژێك كه به‌خوێنی خۆشه‌ویستری ئازیزانیان ئه‌و ئازادیه‌ی ئه‌مرۆی كوردستانی هێناوه‌ته دی،له‌بری ده‌ست خۆشی كه هه‌م جه‌نابی وه‌زیر و هه‌م به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و كارمه‌ندان بێ گوێدانه ماندوبون و به شه‌ونخونی له‌خزمه‌ت ئه‌و توێژه‌دا بووینه له هه‌مانكاتدا ئه‌و بابه‌ته‌ی باس كراوه كاره‌كانی له ساڵه‌كانی 2011 و 2012 ئه‌نجام دراوه، هه‌روه‌ك په‌رله‌مانی به‌رێز بڕیاری لێدابوو كه رێژه‌ی له 10% له موچه‌ی پله تایبه‌ته‌كان بڕدرا و خرایه سه‌ر سندوقی پشتیوانیكردنی كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، دوای ئه‌وه‌ی كه پاره‌كه هاته سه‌ر ره‌سیدی وه‌زاره‌تمان، ئه‌و بڕه پارانه به‌رێگای ئسوڵی و لیژنه‌ی تایبه‌تی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی و هاوكاری به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان دابه‌ش كراوه له رێگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت، پشت به‌ستوو به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به جه‌نابی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدانی دابوو، له‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ش لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كاره‌كانی ئه‌نجام داوه، وه‌كو وه‌زاره‌ت ئاماده‌ین به خشته كۆی ئه‌و بڕه باره‌یه‌بخه‌ینه روو كه چه‌ندی بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه خه‌رج كراوه و چه‌ندیشی دوای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان گۆردرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕه پاره‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌م وه‌زاره‌ته گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
3- ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌بوو نهێنی لێكوڵینه‌وه‌كانی بپاراستبایه تاكو لێكۆڵینه‌وه‌كان به ئه‌نجام ده‌گه‌یشت، نه‌ك له سه‌ر زاری راگه‌یاندنه‌كه‌یه‌وه به‌ناوی سه‌رخێل هاشم زانیاری دزه بكات بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیش به‌و شێوه‌یه باسی بكات به‌مه‌ش بی لایه‌نی ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌خرێته ژێر پرسیاره‌وه .
4- له‌ماوه‌ی رابردودا سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ری كه‌ركوك بۆ لێكوڵینه‌وه‌ی بانگشت كراون و به سینگێكی فراوانه‌وه چونه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر تاكو ئیفاده‌ی خۆیان بده‌ن بێ ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان یه‌كلایی بكرێته‌وه چه‌ند كه‌نالێكی دیاری كرا‌و به شێوازێكی تومه‌ت و ته‌شهیر هه‌والی به‌په‌له‌یان لێ بڵاو كردنه‌وه كه له رووی یاساییه‌وه كه‌سیك تومه‌تبار نیه تاكو تۆمه‌تی له‌سه‌ر ساخ نه‌بێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به مافی خۆمانی ده‌زانین كه داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه تۆمار بكه‌ین، چونكه ئێمه پێمان وایه لێدانه له كه‌سایه‌تی هه‌م وه‌زاره‌ت و هه‌م به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانمان.
5- لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانین وه‌كو وه‌زاره‌ت هه‌رچوون به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانمان بۆ به‌دی هێنانی سه‌روه‌ری یاسا له هه‌رێمی كوردستان به سینگێكی فراوانه‌وه ئاماده‌ی چونه به‌رده‌م دادگا ولێكوڵینه‌وه بوون، به هه‌مان روحیه‌ت ده‌رگای سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی وه‌زاره‌ت به دیوانیشه‌ه‌وه بخه‌ینه سه‌ر پشت بۆ هه‌ر كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن یان لیژنه تایبه‌ته‌كانی په‌رله‌مان و ده‌سته‌تایبه‌تمه‌نده‌كان كه داوای زانیاری دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رج كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه تاكو سه‌رجه‌م به‌ڵگه و پسوله‌كان و ئه‌و لیژنانه‌ی كه دابه‌شیان كردوه و ته‌نانه‌ت وینه‌ی ئه‌و مه‌راسیمانه‌ش كه پاره‌كانی تێدا دابه‌ش كرا‌و بخه‌ینه به‌رده‌ستیان تاكو هه‌م بۆ ره‌دی ئعتباری كه‌سایه‌تی به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و هه‌م وه‌زاره‌تیش راسته‌كان بخرێته‌ڕوو.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26