riklam

باراك ئۆباما داوای ئیمزای فەرماندەیەكی پێشمەرگە دەكات

کوردستان 04:54 PM - 2015-11-27
 ئۆباما سڵاوی خۆی بۆ هێزی پێشمەرگە ناردوە

ئۆباما سڵاوی خۆی بۆ هێزی پێشمەرگە ناردوە

باراك ئۆباما داوا لەفەرماندەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە دەكات ئەو وێنەیەی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی ژنان گرتویەتی بەئیمزای خۆی وێنەیەكی بۆ بنێرێت.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە تایبەت PUKmediaی راگەیاند: دوێنێ بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لەتیمی هێزەكانی ئەمریكا لەكەركورك بەبۆنەی جەژنی سوپاس گوزارییەوە، سەردانمان كردن و وێڕایی پیرۆزبایی كردنی جەژنەكە لێیان، پێكەوە باسی شەڕی داعش و هاوكاری و هەماهەنگی نێوان پێشمەرگەو هێزەكانی ئەمریكاو سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەمان كرد كە بەهاوكاری و پشتیوانی هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانان لەناوچەكە بەدیهاتون.

وتیشی: هەر لەكاتی ئەو سەردانەمان بۆ لای تیمەكەی هێزەكانی ئەمریكا لەكەركوك، باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ پیرۆزبایی جەژنی سوپاسگوزاری پەیوەندی بەفەرماندە ئەمریكیەكەوە كردو پیرۆزبایی جەژنەكەو سەركەوتنەكانی لێكردن لەناوچەكەدا، لەكاتی پەیوەندییە تەلەفونیەكەشدا سڵاوی خۆی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە نارد.

فەرماندەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە راشیگەیاند: فەرماندە ئەمریكیەكە سڵاوی ئێمەی بە سەرۆكی ئەمریكا گەیاند كە بۆ پیرۆزبایی سەردانمان كردون، باراك ئۆباماش بەفەرماندە ئەمریكیەكەی راگەیاند كە داوا لەشێخ جەعفەر دەكات ئەو وێنەیەی لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگەی ژنان گرتویەتی ئیمزای خۆی لەسەر بكات و وێنەیەكی بۆ بنێرێت.

رونیشكردەوە كە ئیمزای لەسەر وێنەكە كردوەو دانەیان داوەتە تیمە ئەمریكییەكە تا بەسەرۆك ئۆبامای بگەیەنن.

PUKmedia تایبەت 

41461327112015_sheja3far.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket