كرنۆلۆژی ته‌قینه‌وه‌و كاری تیرۆرستی له‌فه‌ره‌نسا له‌ماوه‌ی 35 ساڵی رابردوودا
جینۆساید 10:16 AM - 2015-11-16كاری تیرۆرستی له‌فه‌ره‌نسا له‌ماوه‌ی 35 ساڵی رابردوودا
یه‌كه‌مین جار نیه له‌فه‌ره‌نسا به گشتی و پاریسی پایته‌خت به تایبه‌تی به‌ره‌و روو دووچاری هێرشی تیرۆرستی و ته‌قینه‌وه كاری تیرۆریستی بوه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌یان له‌سه‌ره‌تاوه بۆ سه‌ر ئاسایشی فه‌ره‌نسا نه‌بوه به تایبه‌تی به‌ڵكو برێتیبوه له له جۆرێك له تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی رێكخراوه كان و دژایه‌تی شه‌خسی، به‌ڵام له‌سه‌ر خاكی فه‌ره‌نسا ئه‌نجام ئه‌درا ، بۆ نمونه كێشه‌ی ئه‌رمه‌نی له‌گه‌ڵ توركیا و كێشه‌ی فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و كاری تۆری ( مافیا ) و ده‌ركه‌وتنی هێز و رێكخراوی سه‌ر به ئیسلامی له جه‌زائیر ، وا له‌م دویهداو پاش روداوه‌كانی 11 ی سه‌پته‌مبه‌ر و هێرشی ( القاعیده ) بۆ سه‌ر چه‌ند ووڵاتێكی ئه‌وروپایی و دوابه‌داوی ئه‌مانه‌ش سه‌رهه‌ڵدانی داعش له سوریا‌و عێراق ، ئه‌مه‌ی خواره‌وه كرۆنۆلۆژیهكی مێژوویه سه‌باره‌ت به هێرش و كاری تێرۆریستی و ته‌قینه‌وه له ماوه‌ی 35 ساڵی رابوردوادا له فه‌ره‌نسا .
یه‌كه‌مین توقینه‌وه و كاری تیرۆریستی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ 29/03/1982 ، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له ناو شهمهنهفهرێكی نێوان تۆلووز و پاریس دا بوه‌هۆی كوشتنی 5 كه‌س وبرینداربونی 77 كه‌س ، ئه‌م كاره تیرۆریستیه له‌و ساڵانهدابو كه ( جاك شیراك ) سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس بوو ، له‌وكاتانه‌دا به ده‌سیسه‌ی ( كارلۆس ) و ( رهمیرێز سانشێس ) كه‌سه‌رپه‌رشتی رێكخراوێكی تیرۆریستیان ئه‌كرد و له تۆڵه‌ی گرتنی 2 ئه‌ندامیان كه سه‌ر به ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستهبون له زیندانا بون ئه‌وانه‌ش برێتیبون له ( برینۆ برێگیون ) سویسری و ده‌زگیرانه‌كه‌ی( ماگدهڵینا) ئه‌نجام درا.
8 ی مانگی سه‌پته‌مبه‌ری ساڵی 1982 ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شه‌قامی ( رۆزپییر) 5 كۆماندۆی فه‌له‌ستینی سه‌ر به گروپی ( ابو نیزام) به چه‌ند رومانهیهك و به تفه‌نگی كلاشینكۆف ، هیرشیان كرده سه‌ر ریستۆرنتێكی جوله‌كه به‌ناوی ( گۆڵدن بێرگ ) كه كه‌وتۆته گه‌ره‌كی ناسراو به گه‌ره‌كی جوله‌كه له پاریس ، بوه هۆی كوشتنی 6 كه‌س و برینداركردنی 22 ی تر ، ماویه‌كی زۆر ئه‌م رێكخراوه تاوان باركرا به‌ڵام تاكو ئێستا بهڵگیهیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌كاره تیرۆریستیه.
له‌هاوینی ساڵی 1983 دا ، رۆژی هه‌ینی 15/ 07/ 1983 ، بۆمبێك له فرۆكه‌خانه‌ی ( ئۆرلی ) له پاریس و له نزیك تۆماركردنی جانتاو كه‌لوپه‌لی سه‌فه‌ره‌وه سه‌ر به كۆمپانیایی هێڵی ( توركیش ئێرلاین ) ته‌قیه‌وه و بوه هۆی كوشتنی 8 كه‌س و برینداركردنی 54 كه‌س ، 2 ساڵ دوای ئه‌و روداوه 3 ئه‌رمه‌نی به تۆمه‌تی ئه‌و تاوانه ده‌ستگیركران و بۆ زیندانی ئه‌به‌دی سزادران به سزای ئه‌نجام دانی كاری تیرۆریستی .
رٶژی شه‌ممه‌ی رێكه‌وتی ، 31 ی مانگی دێسه‌مبه‌ری ساڵی 1983 ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له وێزگه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ری ( سان شارڵ ) له شاری دوهه‌می فه‌ره‌نسا ( مارسیلیا ) بوه هۆی كوشتنی 2 كه‌س و بریندار بونی 34 كه‌س ، هه‌ر چه‌ند پێش چركه‌یه‌ك پێش ئه‌و روداوه ، له ئه‌نجامی دانانی بۆمبێك له شوێنی دانانی جانتای گهشتكهراندا ،له ترێنی هێڵی خێرا به‌ناوی ( تی ، جی ، ڤی ) دا، به‌هێڵی خێرا ناسراوه له‌فه‌ره‌نسا ته‌قیه‌وه و بوه هۆی كه‌شتنی 3 كه‌س و برینداركردنی 3 كه‌ست تر ، ئه‌م 2 كاره تیرۆریستیه له‌لایه‌ن رێكخراوی ( خه‌باتی چه‌كداری عه‌ره‌بیه‌وه ) سه‌ر به تیرۆریست ( كارلۆس ) وه ئاشكرا كرا .
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رێكه‌وتی ، 17/09/1986 ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بازنه‌ی ئیداری 6 هه‌می شاری پاریسی پایته‌خت له شه‌قامی ( خیین ) بوه هۆی كوشتنی 7 كه‌س و برینداركردنی 55 ی تر .
سێ شه‌ممه‌ی رێكه‌وتی 25/07/1995 ، له ناو جه‌رگه‌ی پاریسی پایته‌ختدا و له میترۆی هێڵی خیرا ناسراو به ( ئێڕ وئێڕ ) له وێزگه‌ی ناسراوی ( سامی شێل ) بۆمبێك ته‌قیه‌وه و بوه هۆی كوشتنی 8 كه‌س و برینداربونی 200 كه‌س ، ئه‌م كاره تیرۆریستیه له‌لایه‌ن توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كانی جه‌زائیره‌وه ئاشكرا كرا..
چه‌ند جارێك بۆ جهواشهكردن و تێكدانی باری ده‌رونی خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا ، به درۆ و به هه‌واڵی درۆ ،تیرۆریستان هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی درۆیان داوه به‌ڵام زۆر به‌زووی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسه‌وه به درۆخراونهتهوه ، بۆ نمونه 2 رۆژ پێش ئه‌وم روداوه له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ،چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به پۆلیسیان راگه‌یاند كه بۆمبێكیان له ناوجه‌رگه‌ی ، وێزگه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ری ناسروای پاریس‌دا ( وێزگه‌ی لیون ) كه به گه‌وره‌ترین وێزگه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ر دائه‌نرێت له‌پاریس ،ئه‌م هه‌واڵه ده‌ركه‌وت درۆبو ، هه‌ر رۆژی هه‌ینی پاش نیوه‌ڕۆ به‌هه‌مان شێوه چه‌ند كه‌سێك به پۆلیسیان راگه‌یاند كه بۆمبێك له ئوتێلی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی تیپی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا دانراوه ، كه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان بوه دڵه‌ڕاوكێ و ترس و له لای یاریزانانی ئه‌ڵمانه‌وه ،هه‌ربۆیه‌ش دوای ته‌وا بونی یاریه‌كه ئه‌ڵمانه‌كان له یاریگای پاریس شه‌ویان برده‌سه‌ر به یاوه‌ری یاریزانانی تیپی فه‌ره‌نسا تا كاته دره‌نگه‌كانی شه‌و .
رۆژی 7 /01/2015 ، هێرش كرایه سه‌ر رۆژنامه‌ی ( شارل ئێبدۆ ) و له‌لایه‌ن هه‌ردو برا به ره‌گه‌ز جه‌زائیری ( شه‌ریف و سه‌عید كواشی ) كه سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستی ( القاعیده الیمن ) بون به كڵاشینكۆف ده‌سترێژیان له كارمه‌ندان و وێنه‌كێش و رۆژنامه‌نوسانی ئه‌و رۆژنامهیهكرد له‌تاتی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی رۆژانه‌ی خۆیان ، بوه هۆی كوشتنی 17 كه‌س ، له‌وانه 12 وێنه‌كێش و رۆژنامه نوس ، هه‌ر دوو رۆژ دوای شارلی له سوپێرماركێتێكی جوله‌كه‌دا له رۆژی 9/01/2015 دا تیرۆریست ( ئه‌مێدی كولیبالی ) پاش ئه‌وه‌ی 4 كه‌سی كوشت ، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌سزای خۆی گه‌یاندرا.
4 ملیون فه‌ره‌نسی كه‌وتنه شهقمهكانهوه و هه‌مو به‌یه‌كه‌وه و ده‌ست له‌ناو ده‌ست له ژێر دروشمی ( من شارلیم ) رێپێوانی ناره‌زاییان ئه‌نجام دا ، نزیكه‌ی 50 سه‌رۆكی ووڵاتانی دنیا له‌و رێپێوانانه‌دا ئاماده‌بون ، ریپێوانی به‌م شێوه‌یه له ساڵی 1918 وه نه‌كراوه و به‌م شێوه‌یه كۆنه‌بۆته‌وه و نه‌بینراوه .
هه‌ر پێنج مانگ دوای ئه‌م كاره تیرۆریستیه كه پێوانه‌و پانتاییه‌كی تری هه‌بوو ئه‌ویش ، دژایه‌تی كاری رۆژنامه‌وانی و ده‌ربڕینی ده‌نگی ئازاد و بیری ئازد بو له مه‌ودای جهانی دیموكرسی و راده‌ڕبڕین و ئازدی نوسین و بیركردنه‌وه له هه‌مو جهاندا سه‌دای خۆی گه‌یاند،
له رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 26/06/2015 دا ، فه‌ره‌نسا دوباره بهروڕوی هێرشێكی تری تیرۆریستی بوه‌وه ، ئه‌م جاره‌یان تیرۆریستێكی سه‌ر به رێكخراوی داعش بوو ، ئه‌و كه‌سه له كۆمپانیایه‌كی ( پۆست ، كه‌رتی تایبه‌ت ) كاری ئه‌كرد و له‌به‌ر بونی كێشه‌ی تایبه‌تی خۆی و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و كۆمپانیایه ، له رۆژه‌دا سه‌رله‌به‌یانی كاتی ده‌وام ، ئهوبهرێوهبهره به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه ئه‌كوژێت و سه‌ری له لالاشهی جیائه‌كاته‌وه و ئه‌یخاته ناو ئۆتۆمۆبیلی كاره‌كه‌یه‌وه و به‌ره‌و كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌م هێنانی ( گاز و ماده‌ی كیمیاوی پیشه‌زای ) ئه‌كه‌وێته رێ ، پاش ئه‌وه‌ی لاشه‌ی بێ سه‌ری به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی له نزیك ئه‌و كارگه‌یه‌وه فرێ ئه‌دات ، خۆی ئه‌خزێنێته ناو كار گهكهوه و سه‌ری بێ‌گیانی به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی به سیاجی ئه‌و كارگه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ئاڵایه‌كی ،ره‌ش و سپی هه‌ڵده‌واسێ ، پاشان هه‌ڵ ئه‌دات به ئۆتۆمۆبیلهكهیهوه ژوری پڕ له بوتڵه گاز بته‌قێنێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ربازێكی ئاگركوژێنه‌وه‌وه هه‌ستی پێئه‌كرێت و ده‌ستگیر ئه‌كرێت .
پێنج مانگ دوای ئه‌م كاره تیرۆریستیه ، له شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه‌ی رێكه‌وتی 14/11/2015 ، له كاتێكدا فرانسوا هۆڵاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نساو چه‌ند وه‌زیرێك ،له یاریگای تۆپیپێی ناسراو له پاریس به‌ناوی( ستداد دو فه‌ره‌نس ) واته یاریگای فه‌ره‌نس، سه‌یری یاری نێوان ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسای ئه‌كرد ، پێش ته‌واو بونی یاریه‌كه به نزیكه‌ی 20 چركه ، هه‌ست به دوو ته‌قینه‌وه كرا‌و هه‌ر به زوویی له رێگای هێلیكۆپته‌ره‌وه توانرا سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دوربخرێته‌وه و شوێنی یاریه‌كه‌ی به‌جیبهێڵێت و هه‌ر پاش 2 كاتژمێر به یاوه‌ری سه‌رۆكی وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆی گه‌یانده شوێنی روداوه‌كه ، یاریه‌كه به‌رده‌وامی خۆی وه‌رگرت تاكۆتایی به بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به هیچ ، ئه‌و ته‌قینانه‌وه برێتیبون له خۆته‌قاندنه‌وه‌ی دوو كامیكاز( خۆكوژه‌كان ) له نزیك ده‌رگاكانی ئه‌و یاریگایه‌وه ، كه بوه هۆی كوشتنی ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی بێ‌تاوان ، هه‌ر له هه‌مان كاتدا و له ناو جه‌رگه‌ی پاریس‌دا له بازنه‌ی ئیداری 10 و 11 دا ،ژماره‌یه‌كی تر له تیرۆریستان له ئۆتۆپۆبیلێكی ره‌نگی ڕه‌شدا و ماركه‌ی ( فیات ) دا خۆیان ئه‌گه‌یه‌ننه نزیك ریستۆرۆنتێكی ئاسیایی كه به ( كهمبۆجی بچوك ) ناسراوه و له رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌دا خه‌ڵكی زۆر رویتێئهكهن ، به كڵاشینكۆف زیاد له 100 گوله به كارئههێنن له گیانی بێتاوانی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا، كه خه‌ریكی به‌رسه‌ربردنی كاتێكی ئاسوده‌و ئارام بون پاش كاركردنێان له هه‌فته‌دا بوه هۆی كوشتنی نزیكه‌ی 20 كه‌سێك و بریندار بونی ژماره‌یه‌كی زۆر، هه‌ر له بازنه‌ی ئیداره‌ی 11 هه‌مین 3 تیرۆریست خۆیان ئه‌خزێننه ناو هۆڵی كۆنسێرتی ( باتاكلان ) وه له كاتێكدا به سه‌دان كه‌س ئاماده‌ی كۆنسێرتێكی گروپی موزیكی كالیفۆرنی بون ، ئه‌و 3 تیرۆریسته به ده‌سترێژی كلاشینكۆف كه‌وتنه گیانی بێتاوانانی بینه‌ران و 85 كه‌سیان له‌و هۆڵه‌دا له گیان خست جگه له ژماره‌یه‌كی بێوێنه له بریندار ، پاش ئه‌وه‌ی هێزی ئاسایش و هێزی تایبه‌ت به دژه تیرۆر هه‌وڵی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ دان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن به‌ڵام بێهود بوو هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌یان ره‌تكردوه‌وه بۆیه به ناچاری پۆلیس هێرشی كرده سه‌ریان و ههرسێكیانیان له ناو هۆڵه‌كه‌دا كوشت و به جۆره ئه‌و روداوه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه بێ وێنه‌یه له مێژوی فه‌ره‌نسادا كۆتایی هات به كوشتین 129 كه‌س و برینداركردنی زیاد له 200 كه‌س كه‌زۆربه‌یان برینه‌كانیان زۆر سه‌خته و كوشتنی 8 تیرۆریست ، پۆلیس به‌رده‌وام به‌دوای ئه‌وانی تردا ئه‌گه‌رێت كه رێتین له گروپ .
ئه‌م كاره قێزلێكراوه ترسنۆكیه له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه دانی پێدانرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه ئاسمانیه‌كانی فه‌ره‌نسا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه بۆمباردمانی بنكه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی داعش ئه‌كه‌ن و ته‌نگیان پێههڵ چنییون ، سه‌رۆكی كۆمار فرانسوا هۆڵاند 3 رۆژ ماته‌مینی نیشتمانی راگه‌یاند و سنوره‌كانی داخست و ڤیزه‌ی شهنگلی به كاتیی راگرت و باری نائاسایی له‌سه‌رتاسه‌ری فه‌ره‌نسادا راگرت ،حاڵه‌تی جه‌نگی راگه‌یاند ، رۆژی 2 شه‌ممه له كۆشكی ڤێرسا ، كۆنگره‌ی په‌رله‌مان و سێنا ( ئه‌نجومه‌نی پیران ) ئه‌نجام ئه‌درێت به مه‌به‌ستی یه‌كگرتنی نیشتمانی به‌رامبه‌ر به تیرۆریستان و دوژمنانی كۆماری فه‌ره‌نسا ،هه‌ر بۆ ئه‌مه‌به‌سته فرانسوا هۆڵاند رۆژی یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی 16/11/2015 له كۆشكی لهلیزێ ، پێشوازی ئه‌كات له سه‌رۆكی پارته‌كان كه له ئۆپۆزیسیوندان ، له‌وانه سه‌رۆكی پێش‌و ( نیكۆلا ساركۆزی ) سه‌رۆكی پارتی كۆماری باڵی راست، به‌مه‌به‌ستی راوێژكاری كردن و وتووێژ له‌سه‌ر باری ناله‌باری ئه‌مرٶی فه‌ره‌نساو یه‌كیه‌تی نیشتمانی فه‌ره‌نسا كه له ئێستادا زۆر پێویسته ،هه‌ر بۆیه‌ش فرانسواهۆڵاند چه‌ند جارێك له ووتاره‌كانیدا ئاماژه‌ی پێدا ، فه‌ره‌نسا هه‌رچه‌نده جیاوازبن له بیروباوه‌رو ئایدۆلۆژی سیاسی‌دا هه‌رچه‌نده زۆر جار به زمانی توند رهوه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ئه‌دوێن و توانج‌و گازنده‌ی یه‌كتری ئه‌كه‌ن به‌ڵام له رۆژێكی وه‌ك ئه‌وڕۆدا ، ( ستراژیدی نیشتمانی ) ئه‌پارێزن هه‌مو كێشه‌كان وه‌لاوه ئه‌خه‌ن و ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لایانه‌وه ئه‌وه‌یه به یه‌كگرتن ئه‌بێت له‌و قه‌یرانه وڵاته‌كه‌یان ده‌ربازكه‌ن .
به‌رده‌وام كه‌ناڵه‌كان له په‌خشی تایبه‌ت به‌و كاره تیرۆریستیه‌ی كه كرا به‌رده‌وامه،دوا ههواڵێش وا ڕائه‌گه‌یه‌نێت،باوك و برایه‌كی یه‌كێك له‌و تیرۆریستانه‌ی هۆڵی ( باتاكلان ) له ئێستادا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسدان ، هه‌روه‌ها له برۆكسێلی پایته‌ختی به‌لجیكا له ئوتۆمۆبیلێكی ره‌نگی ڕه‌ش دا و ماركه‌ی ( سیات ) 3 كه‌س بانگهشهكراوان و ئێستا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌رده‌وام پۆلیس له لێكۆڵینه‌وه‌دایه چونكه به‌وه ئه‌چێت ئه‌و تیرۆریستانه چونته سوریا‌و گه‌راونه‌ته‌وه ،ئه‌مشه‌و له ناوچه‌ی ( ئیسۆن) گه‌مارۆی ماڵێكیان داوه كه گومانی بونی تیرۆریستانی لێئه‌كرێت ، ئه‌و كه‌سانه له‌لای هێزی ئاسایشی فه‌ره‌نساوه نه‌ناسراون ، ئه‌وی جێی ئاماژه‌یه یه‌كێك له‌وانه‌ی كه له‌نزیك یاریگای تۆپیپێێ پاریس‌دا خۆی ته‌قانه‌وه ، پاسهپۆری سوریی پێبوه و لهدایبوی ساڵی 1992 وه.
هه‌روه‌ها هه‌موو گرتبونه‌وه و خۆنیشاندانێك به مه‌به‌ستی دابین كردنی ئاسایشی هاوڵاتیان قه‌ده‌غه‌كراوه ، ئه‌وه‌ی رێگای پێدراوه له رێگای پاریزگاكانی ناوچه‌و شاره‌كانه‌وه ئه‌توانرێت له كڵێسه‌و هۆڵی تایبه‌ت گرتبونه‌وه و ناو گۆڕه‌پانی قوتانخانهكان بكرێت له ژێر چاودێری هێزه‌كانی پۆلیسدا .
جگه‌له‌مانه‌ش له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان فه‌ره‌نسیه‌كان داوا ئه‌كه‌ن كه هه‌موو ماڵێك له‌سه‌ر باڵكۆن و باخچه و په‌نجه‌ری ماڵه‌كانیان ،مۆم داگیرسێنن بۆ رۆحی پاكی 129 كه‌سی بێ‌تاوان كه سات به‌دوای سات ژماره‌یان له زیاد بوندایه چونكه 99 كه‌س له بریندارانه برینه‌كانیان هێجگار سه‌خته، له ئێستدا له‌په‌نجه‌ره‌و باڵهكۆنكاندا مۆمی ریزو وه‌فا داگیرساوه بۆ گیانی ئه‌وكه‌سانه‌ی شه‌ویی هه‌ینی بونه قوربانی ده‌ستی ره‌شی تیرۆریستان.
PUKmedia حه‌مه عوسمان / تۆلووز / فه‌ره‌نسا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26