riklam

كۆبانێ .. بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوودا به‌زمانی كوردی ده‌خوێندرێت

کوردستان 11:31 AM - 2015-10-05
دوای سه‌دان ساڵ

دوای سه‌دان ساڵ

بۆیه‌كه‌مجار له‌كۆبانێ به‌زمانی كوردی وانه‌ ده‌وترێته‌وه‌و مه‌نهه‌جی خوێندنگاكان ده‌كرێنه‌ زمانی كوردی . 

 

به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیداری كانتۆنی كۆبانێ ، دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌به‌شداری زیاتر له‌ دوو هه‌زار خوێندكار ده‌رگای خوێندنگاكانی كانتۆنی كۆبانێ به‌رووی خوێندكاراندا كرایه‌وه‌ . 

 

وتیشی: بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی كۆبانێدا وانه‌ به‌زمانی كوردی ده‌وترێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش خۆشحاڵیه‌كی زۆری له‌لای خه‌ڵكیدا لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

 

رونیشكرده‌وه‌: كۆبانێ ده‌یان و سه‌دان ساڵه‌ له‌لایه‌ن نه‌یاره‌كانی كورده‌وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنه‌كانی شه‌ڕڤانان و دامه‌زراندن ئیداره‌یه‌كی به‌هێز ئه‌م ئازادییه‌ی هێناوه‌ته‌ كایه‌وه‌و خه‌ڵكی رۆژ به‌رۆژ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر رێچكه‌ی باوباپیرانیان كه‌ كوردبوونه‌ . 

 

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

 

363085102015_12122948_153186885028281_1115361589672631530_n.jpg

483085102015_12088092_153186855028284_1994328727677398631_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket