رۆڵی تیمه‌كانی ته‌ندروستی له به‌ره‌كانی جه‌نگدا
ریپۆرتاژ 12:48 PM - 2015-10-04پێداویستی ده‌رمان وجلوبه‌رگ له‌لایه‌ن ته‌ندروستی سلێمانی و ژووری بازرگانی سلێمانیه‌وه دابینكراوه
رۆڵی تیمه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی و ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه و لقی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ چییه ؟
ئاوات مه‌حمود سه‌رپه‌رشتیاری تیمه خۆبه‌خشه‌كانی ته‌ندروستی به‌ره‌كانی جه‌نگ رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تایی دروستبوونی شه‌ڕی سه‌پێندراوی داعش كه‌ڕوی لهههرێمهكهمان كردوه ئێمه بیرمان له‌وه‌كرده‌وه و وه‌ك ته‌ندروستی سلێمانی هه‌ستاین به‌دروستكردنی تیمێك بۆبهرهكانی جه‌نگ بۆئه‌وه‌ی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك و تیمی ته‌ندروستی گشتی سلێمانی به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌شداری هه‌موو هێرشه‌كانی به‌ره‌ی جه‌نگمان كردوه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و بریندارانه‌ی له‌كاتی هێرش كردن بۆ سه‌ر داعش و گواستنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و بنكه‌یه‌ی كه له‌نزیك شه‌ڕه‌كه‌وه دامان ناوه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه و ته‌ندروستی كه‌ركوك و دوز و لقی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كه‌ركوك .
ئه‌و تیمانه‌ی كه پێكتانهێناوه له‌چه‌ند كارمه‌ند و شۆفێر پێكهاتووه؟
ئاوات مه‌حمود وتی: له 18/6/2014 ئێمه ئه‌و تیمانه‌مان دروستكردووه به ردهوام تیمی ته‌ندروستی سلێمانی جێگیر كراون له هه‌موو به‌ره‌كانی جه‌نگ هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك جارێك ئاڵ‌وگۆڕیان پێده‌كرێت له‌سه‌ره‌تایی دروستبوونی تیمه‌كانمانه‌وه (3200) كارمه‌ندمان به‌شداری كردووه (1720) شۆفێریش به‌شداریكردووه .
پێداویستی ده‌رمان وجلوبه‌رگ له‌لایه‌ن ته‌ندروستی سلێمانی و ژووری بازرگانی سلێمانیه‌وه بۆ دابینده‌كرێت؟
سه‌رپه‌رشتیاری تیمه ته‌ندروستیه‌كان رونیشكرده‌وه: له‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه داراییه‌ی كه رووی له‌هه‌رێم كردوه رووشی له‌ئێمه كردووه وه‌ك تیمه ته‌ندروستیه‌كانی به‌ره‌كانی جه‌نگ به‌داخه‌وه هیچ كام له وه‌زاره‌ته‌كانی دارای وپێشمه‌رگه و ته‌ندروستی تاكو ئێستا هاوكاریان نه‌كردووین، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ند رێكخراو و ژوری بازرگانی وسه‌ندیكای پزیشكان و سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هاوكاریمان كراوه به‌تایبه‌تی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌سه‌ره‌تایی دروستبوونی تیمه‌كانمانه‌وه پیشتوانیهكی باشیان لێكردوین به‌دابینكردنی جلوبه‌رگ وهێلهكی درع بۆ كارمه‌ند و شۆفێره‌كان وتیمهكانمان .
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 سه‌باره‌ت به رۆڵی تیمه خۆبه‌خشه‌كانی ته‌ندروستی له به‌ره‌كانی جه‌نگ چی وت ؟
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتی : سوپاسی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كه‌م به‌گشتی سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و پزیشك و یاریده‌ده‌ری پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و شۆفێری ئه‌مبوڵانس ده‌كه‌م و ده‌ست خۆشی له سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و لهیهكهبهیهكهی ئه‌و تیمه خۆبه‌خشانه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كه‌م وه ده‌ست خۆشی له ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه وته‌ندروستی كه‌ركوك و كه‌لار و دوز و داقوق وخانه‌قین ده‌كه‌م ده‌ورێكی به‌رچاویان هه‌بووه و ماندونه‌ناسانه وه‌كو پێشمه‌رگه ژیانی هه‌موویان وه‌كو پێشمه‌رگه له خه‌ته‌ردایه.
شێخ جه‌عفه‌ر وتیشی : دیاره له‌كاتی هێرشكردنی بۆسه‌ر داعش كهئهڵێن بریندار هه‌یه ئه‌و ئۆتۆمبیلانه بهناوگولهدا ده‌چنه شه‌ره‌كه‌وه برینداره‌كان ده‌گوازنه‌وه وچاره‌سه‌ری كاتیان بۆده‌كه‌ن هه‌تا له مردن رزگاریان بكه‌ن دواتر راوه‌نه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وتیمه ته‌ندروستیانه نه‌بوونایه ئهوهبریندارهكانمان زیاتر شه‌هید ده‌بوون .
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: شانازی به‌و تیمه ته‌ندروستیانه‌وه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ده‌ووره نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه كه‌هه‌یانه كه بهخۆبهشانه هاتوون بۆبهرهكانی جه‌نگ .
سه‌باره‌ت به‌چوونی ئه‌مبوڵانس بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ
عیرفان عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی ژماره 122 سلێمانی وتی: له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی سه‌پێندراوی تیرۆرستانی داعش كه هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه ئێمه وه‌ك سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی ژماره 122 سلێمانی پێمان باش بوو به‌شداری شه‌ڕه‌كان بكه‌ین وه‌ك سه‌نته‌ره‌كه‌مان به چه‌ندین تیمی فریاكه‌وتن و ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن به‌شداری هێرشه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر داعش وه به‌پێچه‌وانه‌وه داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه بكه‌ین برینداره‌كان ده‌گوازینه‌وه بۆ دواوه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ یاخود بۆ لیوا.
عیرفان عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری وتیشی: ئێمه بیرمان له‌وه‌كرده‌وه تیمی جێگیر له به‌ره‌كانی جه‌نگ دابنێن به سه‌رپه‌رشتی د.میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی سه‌ردانی به‌ره‌كانی جه‌نگمان كرد له‌گه‌ڵ لقی سهندیكاو كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی دواتر به‌بڕیاری د.میران محه‌مه‌د تیمه‌كانمان جێگیر كرد بۆئه‌وه‌ی كه بتوانین له‌نزیكه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌و برا پێشمه‌رگانه بكه‌ین له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ.
د.شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای ته‌ندروستی پیشمه‌رگه
سه‌باره‌ت به ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تیمهخۆبهخشهكانی ته‌ندروستی سلێمانی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ كارده‌كه‌ن؟
د.شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر:
هیچ جیاوازی نییه له‌نێوان تیمه‌كانی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه و تیمه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی و تیمه‌كانی كه‌ركوك و دوزو سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی به‌هاوبه‌شی پێكه‌وه له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌وپێشمه‌رگه بریندارانه له مردن ڕزگار بكه‌ین.
ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه به‌شێكه له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌نگ له‌گه‌ڵ داعشدا تیمه‌كانمان به‌شداریان كردوه بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆدواوهی شه‌ره‌كه له‌وێش چاره‌سه‌ری كاتیان بۆده‌كرێت.
د.شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر وتیشی: ئێمه وه‌ك ده‌زگای ته‌ندروستی 84 تیمان له ناو لیوا و فه‌وجی هێزی پێشمه‌رگه‌و میحوهرهكهندا جێگیره تائێستا ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی داعشدا 2 شه‌هید و 4 برینداری داوه 2 ئۆتۆمبێلی ئه‌مبوڵانس سوتاوه.
رۆڵی سهندیكاو كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا چیه؟
هاوژین عوسمان سه‌رۆكی لقی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی وتی: وه‌ك سه‌ندیكا له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی شه‌ڕی داعشه‌وه له 6/2014 ئێمه به‌خۆبه‌خشانه تیمێكمان دروستكرد به هاوبه‌شی ته‌ندروستی سلێمانی بۆبهرهكانی جه‌نگ به‌سێ جۆر به‌شداری جه‌نگ ده‌كه‌ن :
1 – ئه‌و تیمانه له خه‌لفی جێگیرده‌كه‌ین بنكه‌ی ته‌ندروستی 24 سه‌عاتیمان هه‌یه كه ئۆتۆمبێلی ئهنبلانسی ژماره 122 لێیه و كارمه‌ند و شۆفێری لێیه ئه‌و شوێنه ئه‌بێت به‌شوێنێكی سه‌ره‌كی بۆچاره‌سه‌ری كاتی له‌كاتێكدا ئه‌و برینداره له رێی ئۆتۆمبێلی ئهنبلانس ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئهوبنكهیه له‌وێ پزیشكی تایبه‌تی لێیه.
2 – هه‌روه‌ها له‌كاتی هێرشه‌كانی پێشمه‌رگه یاخود به‌پێجه‌وانه‌وه هێرشی داعش به‌گوێره‌ی پێویست تیم ده‌نێرینه پێشه‌وه بۆئه‌وه ئه‌گه‌ر بریندار یاخود شه‌هید هه‌بوو بگوازێته‌وه بۆ بنكه كه.
هاوژین عوسمان سه‌رۆكی لقی سه‌ندیكا وتیشی: به‌هۆی هاتنی گه‌رماوه له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ئێمه له‌هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار تیمه‌كانمان ده‌نێرین بۆ رشتنی ده‌رمانی حهشارهت و مێشوله دواتر پهردهكولهو مه‌ڵحه‌م دابه‌ش ده‌كه‌ین به‌سه‌ریاندا لهوسنورهی كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی جێگیركراوه به‌سه‌دان كارمه‌ندی ته‌ندروستی به‌شداری كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمانه‌ی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگن جه‌ند كارمه‌ندێكمان بریندار بووه، به‌ڵام تائێستا هیچ كارمه‌ندێك شه‌هید نه‌بووه.
هاوژین عوسمان وتی: هه‌موو هاوكاری خه‌رجی ئه‌و تیمه ته‌ندروستیانه له‌سه‌ر ئه‌ركی لقی سهندیكاو كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی دابین ده‌كرێت، به‌ڵام داوده‌رمان له لایه‌ن ته‌ندروستی سلێمانی و ڕێكخراوی ده‌بڵ ئێچۆ و كۆمه‌ڵێ شوێنه‌وه دابین ده‌كرێت بۆمان, له‌ئێستادا له‌سنوری دوزو كه‌ركوك به هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه و ته‌ندروستی كه‌ركوك و ته‌ندروستی دوز كار ده‌كه‌ین.
PUKmedia ئا/ جه‌عفه‌ر حسێن
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26